گۆڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی ئارامگەیەک

گۆڕ (ھەروەھا: ئارامگە یان قەبر یان گڵکۆ، بە ئینگلیزی: Grave) شوێنێکە کە جەستەیەکی مردووی (جەستەی مرۆڤ یان هەندێک جاریش ئاژەڵیش) لێ نێژراوە. زۆربەی جار ئارامگەکان دەکەونە شوێنی تایبەتەوە بەهۆی مەبەستی تایبەتی ناشتنەوە، وەکوو قەبرستانەکان.

زانیاری درووست لەسەر ئارامگە، وەکوو ئەو شێوەیەی کە جەستەکەی تێدایە یان هەر چ شتێکی دی کەلەگەڵیدا دەدۆزرێتەوە، ڕەنگە بتوانێت زانیاریی بداتە ئاسەوارناسەکان دەربارەی ئەوەی کە جەستەکە پێش مردنی چۆن ژیاوە، هەروەها (بەڵام پابەند نییە تەواو پێوەی) ڕەنگە بتوانرێت ماوەی ژیانی جەستەکە و ئەو کەلتوورەی تێیدا ژیاوە، کەی و چۆن بووە.

لەهەندێک ئاییندا، بڕوا وایە کە دەبێت جەستە بسووتێنرێت لەبەرئەوەی ڕۆح بمێنێتەوە؛ لەهەندێکی تردا تەواو گەندەڵبوونی جەستە پێ دەچێت سوودی هەبێت بۆ حەسانەوەی ڕۆح (بڕوانە پرسە). [١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]