گووتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خۆزێ ماریا گوتیرێز هێرناندیز

لەدایکبوون٣١ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٧٦
نیشتەجێیئیسپانیا و تورکیا
نەتەوەئیسپانی
پیشەیاریزانی پێشووی تۆپی پێ
باڵا١،٨٣سم
ئایینمەسیحی کاثۆلیک
مناڵ(ەکان)زایرا و ئایتۆر


ناوی تەواوی خۆزێ ماریا گوتیرێز ھێرناندیز گوتی یە لە٣١ی مانگی دەی ساڵی ١٩٧٦ لە تۆریخۆن دی ئاردیز لە دایکبووە کە دەکەوێتە ٢٠ کم لە ڕۆژھەڵاتی ڕێگای سەرەکی نێوان ( مەدرید – بەرشلۆنە) و بە ئۆتۆمبێل ٢٠ خولەکێک لە مەدرید دوورە . بەرزی بالای ١٨٥ سم و کێشی ٧٧ کگم و درێسی ژمارە ١٤ پۆشیوە و لەیانەکانی ڕیاڵمەدریدی ئیسپانی و بەشیتکاشی تورکی یاریکردووە وێڕای یاری کردنی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی ئیسپانی ، گووتی لەکۆی ٤٤٨ یاری بۆ یانەکانی ڕیال و بەشیتکاش ٦٧ گۆڵی هەیە و بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش ١٣ یاریکردووە و ٣ گۆڵی هەیە.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

گوتی لە ٢٢ی شەشی ١٩٩٩ لەگەڵ پێشکەشکاری بەرنامەی تەلڤزیۆنی ئەرانخا دی بینیتۆ ژیانی ھاوسەری پێکھێنا و دوو منداڵیان ھەیە بە ناوەکانی زایرا ( لە دایکبووی ٢٠٠) و ئایتۆر ( لە دایکبووی ٢٠٠٢) .لە ساڵی ٢٠٠٩ لێکجیابوونەوە بەڵام وەکو دوو ھاوڕێی نزیک لەگەڵ خێزانەکەی ماونەتەوە . ھەروەھا بەشداری لە فلیمی وەرزشی کردووە کە یەکێکیان بە ناوی ڕیال بوو لە ساڵی ٢٠٠٥ و ئەوی تریان لە دیمەنێکی بەشی دووەمی فلیمی گۆڵ و بە مناڵی جگە لە تۆپی پی حەزی لە خوێندنەوە و تێنس بووە

ژیانی وەرزشی[دەستکاری]

گوتی لە تەمەنی ٨ ساڵی و لە ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندیکردووە بە ئەکادیمیایی یانەی ریال مەدریەوە ، سەرەتا وەکو ھێرشبەر و دواتر گواسترایەوە بۆ ناوەڕاست ، یەکەم یاریشی لەگەڵ تیپی یەکەمی مێرەنگی لە ساڵی ١٩٩٥ بوو بەرامبەر سیڤییا کە ٤-١ بردیانەوە و گوتی لەو وەرزە بەشداری لە ٩ یاریکرد و گۆڵێکی تۆمارکرد . دواتر لە ساڵی ١٩٩٧ ڕۆلی گوتی گرنگ تر بوو بەشداری لە ١٧ یاری کرد و یەکەمین نازناوەکانی لەگەڵ مێرەنگی بەدەستھێنا کە ئەو وەرزە نازناوی لالیگا و جامی سوپەری ئیسپانیایان بەدەست ھێنا و لە وەرزی دواتریش یارمەتی مێرەنگی دا بۆ بەدەستھێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ھەر لەو ساڵە بەشداری ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا بۆ خوار ٢١ ساڵ و جامی ئەوروپایان بەدەست ھێنا.

وەرزی ١٩٩٩-٢٠٠٠ گوتی بە سەرەتایەکی خراپ دەستی پێکرد و جێگای پڕکرایەوە بە کلارێنس سیدۆرف بەڵام دواتر توانی ئاستی خۆی بەرز بکاتەوە و ٦ گۆڵ لە وەرزە تۆماربکات و لە وەرزی داھاتوو واتە ٢٠٠٠-٢٠٠١ باشترین ئاستی پێشکەش کرد بەھۆی پێکانی فرناندۆ مۆریناتس گواسترایەوە ھێڵی ھێرشبەر و دەرفەتی زیاتر پێدرا ١٤ گۆڵی تۆمارکرد و لەگەڵ یانەکە ٢٧ەمین نازناوی لالیگایان بەدەست ھێنا. دوای کڕینی ڕۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠٠٢ گوتی گەڕایەوە ھێڵی ناوەڕاست و ژمارەی گۆلەکانی ڕووی لە کەمیکرد و ٨ گۆلی لە ٦٣ یاری لە ماوەی دوو وەرز تۆمارکرد بەڵام دەستێکی باڵای ھەبوو لە دروستکردنی گۆڵ بۆ ھاوڕێکانی و جارێکی تر توانیان نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان و نازناوی سوپەری ئەوروپا و نازناوی سوپەری ئیسپانیا بەدەست بھێنن لە ساڵی ٢٠٠٣ . دواتر دوای ھەڵبژاردنی ڕامۆن کاڵدیرۆن وەکو سەرۆکی یانەکە و دەنگۆی واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ ریکاردۆ کاکا داھاتووی گوتی دیار نەبوو و زۆر نەمابوو بگوازرێتەوە بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەڵام دواتر گوتی بڕیاری مانەوەی دا و کاکا ش لە ئیتاڵیا مایەوە .

لەگەڵ وازھێنانی یەکجارەکی زینەدین زیدان ، گوتی خۆی لە پێگەی دروستکەری یاریەکانی یانەکەی بینیەوە ، پاسە کورت و درێژە کەم وێنەکانی سەرنجی ھەموولایەکی ڕاکێشا و لە ماوەیەکی کەمدا وەکو یەکێک لە باشترین یاری دروستکەرەکانی جیھان ناوبانگی پەیداکرد بە تایبەت کاتێک لە ٦ی مانگی پێنجی ساڵی ٢٠٠٧ تەنیا ٣٢ خولەک یاری کرد بەرامبەر سیڤییا و توانی ٢ گۆڵ بۆ ھاوڕێکانی دروست بکات و ٣٠ھەمین نازناوی لالیگا بەدەست بھێنن .

لە ١٠ی مانگی دووی ساڵی ٢٠٠٨ گوتی یەکێک لە باشترین یاریەکانی ژیانی وەرزی بەرامبەر ڤالۆدۆلید پێشکەشکرد کاتیک توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و جوار گۆڵیش دروست بکات لە یەک یاریدا لەو یاریەی ریال مەدرید بە ٧ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستھێنا و دواتر لە یاری بەرامبەر نۆمانسیا گوتی گۆڵی ژمارە ٥٠٠٠ لە مێژووی یانەکە تۆمارکرد .

لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠ گوتی بە ئاستێکی بەرزەوە بەردەوام بوو لەگەڵ یانەکەی بەڵام بەھۆی پێکان زۆر بە کەمی دەبینرا و ڕیکاردۆ کاکا جێگرەوەی بوو ، دواتر لە دۆڕانە مێژووییەکەی یانەکە بەرامبەر ریال ئەلکۆرکۆن بە ئەنجامی ٤-٠ دوای کۆتایی ھاتنی نیوەی یەکەم کێشە و دەمەقاڵێ لە نێوان گوتی و ڕاھێنەر مانوێل پلیگرینی سەری ھەڵدا و لە ئەنجامدا گوتی بۆ چەندین یاری لە یانەکە دوورخرایەوە بە بیانووی پێکان . بەڵام ناوبراو دواتر گەڕایەوە و لە دواین یاریەکانی یانەکەی بە ئاستێکی قەشەنگ دەرکەوت و پاسە کەم وێنەکانی لە ھەموو شوێنێکی یاریگا دەبینرا ھەتاوەکو لە ٨ی دووی ئەمساڵدا دواین یاری خۆی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدا لەو یاریەی جارێکی تر گوتی بە ئاستێکی بەرز دەرکەوت و یاریەکەیان بە ئەنجامی ٥-١ بردەوە لە یانەی ریال مایۆرکا.

گوتی لەگەڵ ھەڵبژاردەی یەکەمی وڵاتەکەی بەشداری لە ١٤ یاری کردووە بەڵام پێشتر لەگەڵ ھەڵبژاردەکانی خوار ١٩ ساڵ و خوار ٢١ ساڵ توانویێتی جامی ئەوروپا بباتەوە

گووتی و بەشیتکاش[دەستکاری]

لە ٢٦ی جولای ساڵی ٢٠١٠ پەیوەندی کرد بەیانەی بەشیتکاشی تورکی ھەر لەگەڵ ئەم یانەیەدا توانی خولی ناوخۆی تورکیا بەدەست بھێنیت لەوەرزی ٢٠١٠ -٢٠١١، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١١ بۆندەکەی لەگەڵ یانە تورکیەکە ھەڵوەشاندەوە و لە ئێستادا یاری بۆ ھیچ یانەیەک ناکات واتە بەشیوەیەک لە شێوەکان وازی لەیاری تۆپی پێ هات.

گووتی لەگەڵ ڕیال مەدرید

سەروەریەکانی گووتی لەگەڵ ڕیال مەدرید[دەستکاری]

  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ١٩٩٧-١٩٩٨ ، ١٩٩٩-٢٠٠٠ ، ٢٠٠١-٢٠٠٢
  • جامی سوپەری ئەوروپا : ٢٠٠٢
  • جامی جیھانی یانەکان : ١٩٩٨ ، ٢٠٠٢
  • خولی ئیسپانی : ١٩٩٦-١٩٩٧ ، ٢٠٠٠-٢٠٠١ ، ٢٠٠٢-٢٠٠٣ ، ٢٠٠٦-٢٠٠٧ ، ٢٠٠٧-٢٠٠٨
  • سوپەری ئیسپانیا : ١٩٩٧ ، ٢٠٠١ ، ٢٠٠٣ ، ٢٠٠٨
گووتی لەخولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ئەتلەنتیکۆ بلباو

لەگەڵ بەشیتکاش[دەستکاری]

  • خولی تورکیا لەوەرزی ٢٠١٠ -٢٠١١

لەگەڵ ھەرڵبژاردەکەی[دەستکاری]

  • جامی جیھانی لاوانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵی ، لەساڵی ١٩٩٥
  • جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپای ژێر تەمەنی ٢١ ساڵی ، لەساڵی ١٩٩٨

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ماڵپەڕی یاریگای وەرزشی
  • پڕۆفایل و وێنەکان وێکپێدیای ئیسپانی و ئنگلیزی