گونار میردال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گونار میردال

گۆنار میردال (ماوەی ژیان: ٦ی کانوونی یەکەمی ١٨٩٨ لە سوێد تاکوو ١٧ی ئایاری ١٩٨٧) ، ئابوریزانێکی سوێدی بووە ساڵی ١٩٢٣ لە زانکۆی ستۆکھۆڵم بەشی یاسایی تەواو کردووە، ساڵی ١٩٢٧ بڕوانامەی دکتۆرای لە ئابووریدا بەدەستھێناوە، لەساڵانی ١٩٢٥ بۆ ١٩٢٩ لە ئابووری سیاسی کاری کردووە و لە ئەڵمانیا و بەریتانیا خوێندوێتی. یەکەم گەشتی میردڵ بۆ ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٢٩ بۆ ساڵی ١٩٣٠ بووە و لەوێ کتێبێکی بڵاوکردۆتەوە بەناونیشانی کاریگەری سیاسی لەپێشکەوتنی ڕوانگەی ئابووریەوە، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ ئەوروپا و وەکو مامۆستا لە پەیمانگای باڵای خوێندنی نێو دەوڵەتی لە جنێف کاری کردووە، ساڵی ١٩٣٣ لە زانکۆی ستۆکھۆڵم وەکو مامۆستا وانەی ئابووری سیاسی و دەرماڵەی گشتی وتۆتەوە، لە ساڵی ١٩٣٤ وەکو ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی سوید ھەڵبژێردراوە و لە ساڵی ١٩٣٨ بۆتە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کۆمەڵایەتی. میردڵ لە ساڵی ١٩٤٢ سەر لەنوێ بۆ ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی سوید ھەڵبژێردراوەتەوە و وەکو ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی بانکی سوید کاری کردووە و لە ساڵی ١٩٤٥ بۆ ساڵی ١٩٤٧ سەرۆکی لیژنەی پلان دانان و وەزیری بازرگانی سوید بووە، لەساڵی ١٩٥٧ پۆستی ئەمینی جێبەجێکاری لیژنەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ئابوری ئەوروپا وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦١ لە پڕۆگرامی لەناوبردنی ھەژاری کاری کردووە، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ سوید و بۆتە مامۆستای ئابوری نێودەوڵەتی لە زانکۆی ستۆکھۆڵم، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی پەیمانگای ستۆکھۆڵمی نێودەوڵەتی بووە بۆ ئاشتی لەستۆکھۆڵم، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی پەیمانگای ئەمریکای لاتینی بووە لە ستۆکهۆڵم. گۆنار میردڵ ساڵی ١٩٣٨ زیاتر لە ٣٠ خەڵاتی فەخری بەدەستھێناوە و لەساڵی ١٩٧٤ خەڵاتی نۆبێلی لە ئابوورییدا وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٧ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]