گزیلۆلۆژی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆتەی دار (ئەو ئەڵقانەی کە بۆ بە دەست ھێنانی تەمەنی دار بەکەڵک دێن، لێرەدا بە جوانی دیارن)

گزیلۆلۆژی یان زایلۆلۆژی یەکێکە لە دیسیپلینەکانی دارناسی بۆ خوێندنەوە و دیاریکردنی تەمەنی دار و چێو. زانستی گزیلۆلۆژی پێکھاتەی چێو، پێکھاتەی کیمیایی، تایبەتمەندی میکانیکی و ئۆرگانیکمان بۆ دەر دەخات. ئەم زانستە دێرینناسان یارمەتی دەدات بۆ دۆزینەوەی مێژووی کتومتی ژیانی ئەو چێوانە. مێژووی خانوو یان ھەر کەرەستەیەکی دیکە کە لە چێو دروست بووە لە ڕێگای پسپۆریگزیلۆلۆژیەوە دەردەکەوێت.