کەڵاتەرزان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوچەی کەڵاتەرزان یەکێک لە دوو ناوچەی شارستانی سنەیە (ناوچەکەی تر: ناوچەی ناوەندی)، کە کەوتووەتە ڕۆژئاوای شاری سنە و ڕۆژھەڵاتی شاری مەریوانەوە. ناوچەی کەڵاتەرزان لە سێ گوندستانی: ژاوەرۆی ڕۆژاوا، نگڵ، و کەڵاتەرزان پێک ھاتوە. ھەر وەھا، ئەم ناوچە خاوەنی ٤٨ گوندە. ناوەندی ئەم ناوچەیە، شاری شوێشەیە.

ژمارەی دانیشتووان[دەستکاری]

بەپێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦ ز (١٣٨٥ ھەتاوی)، ژمارەی دانیشتووانی ناوچە کەڵاتەرزان ٢٢٬٨٩٠ کەسە (١١٬٣٠٨ پیاو، ١١٬٥٨٢ ژن) کە لە ٥٬٥٥٥ خێزانی ئەو گوندە دا دەژین.

دۆخی خوێندەواری[دەستکاری]

لە ٢٢٬٨٩٠ کەس دانیشتووانی ناوچە کەڵاتەرزان، ١٤٬١٢٩ کەسیان توانای خوێندن و نووسینیان ھەیە کە دەبێتە ٦١٫٧ لە سەدی جەماوەری ناوچەکە. لەم ١٤٬١٢٩ کەسە، ٧٬٧٠٣ ی پیاون و ٦٬٤٢٦ ی ژنن.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ماڵپەڕی نەتەوەیی ژمێرکۆی ئێران [١]