کەژۆک

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
دیاردەی کەڵەکە بوونی چەوری لە نەخۆشی کەژۆک

کەژۆک[١]،ڕەقبوونی دەمارەکان[٢]، توندی ڕەگ، ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، ئارتریۆسکلرۆسیس (بە ئینگلیسی :Arteriosclerosis) ناوی جۆرێک نەخۆشی ڕەگەکانی لەشە، کە بە هۆی کەڵەکە بوونی چەورییەکان و مادەکانی تر لە سەر دیوارەی ناوەوەی بڕێ لە ڕەگەکان، دروست دەبێ. ئەنجامی ئەم کەڵەکەبوونە، پێکهاتنی قەتماخەی فیبری-چەورییە، کە لەگەڵ بەرز بوونەوەی تەمەن زۆرتر دەبێ و دەبێتە هۆی توندی و گیرانی ڕەگەکان.[٣]

کەژۆک، یەکێک لە شاهۆکارەکانی تیاچوونی گەورەساڵان لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهانە.تەنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ساڵانە ١١٢ میلیارد دۆلاری تێدا سەرف دەکرێت.[٤]


کەژۆک یان ئارتریۆسکلرۆسیس زاراوەیەکە بۆ دەربڕینی ئەستوور و توند بوونی ڕەگە خوێنبەرەکان. ئاترۆسکلرۆسیس، جۆرێک کەژۆکە کە لە شاڕەگەکاندا بەدی دێت. لەم نەخۆشییەدا ڕەگەکان دۆخی نەرمی و کێشهاتنیان لە دەست دەدەن و کۆتەرەیان دەگۆڕێ. بەرز بوونەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن ، تەوژمی خوێن، هۆکارە جینیتیکییەکان و بەکارهێنانی جگەرە لە شاهۆکارەکانی بەدی هاتنی کەژۆکە.

کەژۆک لە پیاواندا باوترە.

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. هەنبانە بۆرینە
  2. گووگڵ
  3. Melloni's Illustrated Medical Dictionary. ۲nd Edition. p.۵۲. ISBN ۰-۶۸۳-۰۲۶۴۱-۰
  4. Eric J. Topol, et al. The Topol Solution: Textbook of Cardiovascular Medicine. Lippincott Williams & Wilkins. ۲۰۰۶. ISBN 0-7817-7012-2. ص 91۸.