کەنداوی مەکسیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کەنداوی مێکسیکەوە ڕەوانە کراوە)

پۆتانەکان: 25°N 90°W / 25°N 90°W / 25; -90

کەنداوی مەکسیک
Cantarell

کەنداوی مەکسیک (بە ئیسپانی: Golfo de México) کەنداوێکی گەورەیە لە ئوقیانووسی ئاتلانتیک، لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەمریکای باکووروە بە ڕووبەری نزیکەی ١/٦ میلیۆن کم٢. ئەم کەنداوە لە باکوور و باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان (ویلایەتەکانی فلۆریدا، ئالاباما، میسیسیپی، لویزیانا، تێکساس)، لە باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ مەکسیک و لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ کووبا ھاوسنوورە. ھەروەھا ئوقیانووسی ئاتلانتیک و دەریای کاریبییش دەگرێتەوە. لە باکوور و ڕۆژاوای کنارێنی ئەم کەنداوە نەوت ھەیە. تۆفانیش بە فراوانی لەم ناوچەیەدا ھەیە، بۆ نموونە تۆفانی کاترینا و تۆفانی ریتا لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. پیشەی ماسیگری لەم کەنداوەدا زۆرە ئەگەرچی ٦، ٤٠٠ کیلۆمەتر لەم کەنداوە ئۆکسجینی پێویست بۆ ژیانی ناو دەریایەی نییە.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "سامانه اطلاعات نام‌های جغرافیایی - ویکی‌پدیا، دانشنامهٔ آزاد". fa.wikipedia.org (بە فارسی). Retrieved 2021-05-07.
  2. ^ Huerta, Audrey D.; Harry, Dennis L. (2012-04-01). "Wilson cycles, tectonic inheritance, and rifting of the North American Gulf of Mexico continental margin". Geosphere. 8 (2): 374–385. doi:10.1130/GES00725.1. ISSN 1553-040X.