کەمتیاری مێرووخوەر
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
کەمتیاری مێرووخوەر یان aardwolf (ناوی زانستی: Proteles cristata) ئاژەڵێکی گوانداری مێرووخوەرە کە لە کەمتیار دەچێت، وە ژینگەی سەرەکی ئەو ئەفریکای ڕۆژھەڵات و باشوورە. ناوەی ئاردوۆڵف لە زمانی ئەفریکانز/ھۆلەندی دا بە واتای "گورگی زەمین"ـە. بە پێچەوانەی جۆرەکانی دیکەی کەمتیار، کەمتیاری مێرووخوەر زۆربەی ھەرەزۆری خۆراکی خۆی لە مێروو بە تایبەت مۆریانە، لارڤای مێرووەکانی دیکە دابین دەکات، و ھەروەھا مردارۆبووش دەخوات.