کەمال میراودەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەمال میراودەلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٥١ ە لە گوندی مەرگە سەر بە قەزای رانیە، کوڕی شاعیری نەتەوەیی کورد مەمەنداغای فانی یە.. ماستەری لە فەلسەفەو دکتۆرای فەلسەفەی لە ئەدەبیاتی رۆژھەلاتناسیی ئەوروپیی لە زانکۆی Essex لە بەریتانیا ھێناوە. ھەروەھا ماستەری زانستیی لە سیاسەت وئابووریی دا لە (London School of Economics (LSE لە لەندەن ھێناوە. د. کەمال کەسایەتییەکی سیاسی و رووناکبیری و شاعیرو نووسەرو رەخنەگرێکی دیارو پڕ بەرھەمە.. لە سالی ١٩٧١ لە بەشی ئینگکیزی لە زانکۆی بەغدا دەرچووەو بۆتە مامۆستای زمانی ئینگلیزیی لە قوتابخانەکانی ئامادەیی لە قەڵادزەو دوایی لە سڵێمانی.. لەساڵی ١٩٧٩ بە سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد لەلقی سلێمانی و ئەندامی دەستەی نێوەندی یەکێتی نووسەرانی کورد لە بەغدا ھەڵبژێردراوە.. یەکەم بەرھەمی شیعری لە رێگای کۆڕی زانیاری کورد لە بەغدا بە ناوی (بارانی پەڵەھەورێکی کۆچەریی) لە سالی ١٩٧٨ دا یلاوکراوەتەوە. لە سالی ١٩٧٩-١٩٨٠ لەگەڵ د. کامل بصیر ھاوکاری کردووە بۆ دامەزراندنی بەشی دیراساتی کوردیی لە زانکۆی سلێمانی لە ھەموو لقەکانی زانست بە زمانی کوردیی و بۆ ئەم مەبەستەش لە سەر داوای زانکۆ کتێبی فەلسەفەی جوانیی و ھونەر (ئیستاتیکا) ی نووسی وەک کتییێکی مەنھەجی بۆ بەشی دیراساتی کوردی و لەلایەن زانکۆی سلێمانی یەوە چاپ کرا..

کەمال میراودەلی خۆی بۆ ھەڵبژاردەکانی سەرۆکایەتیی ھەرێم ٢٠٠٩ پاڵاوت، پلەی دووەمی لە ئاستی کوردستاندا وەرگرت لە ٢٥٫٣% دەنگەکانی بەدەست ھێنا. و پلەی یەکەمی لە پارێزگای سڵێمانی و گەرمیان ھێنا..

سەرچاوە[دەستکاری]