کەریم ئەیووبی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کەریم ئەییووبیەوە ڕەوانە کراوە)
دوکتۆر کەریم ئەییووبی

لەدایکبوون١٩٢٤
مەرگ١٩٩٥
شوێنی دۆزینەی تەرممقبره الشعرای مەهاباد
نەتەوەکورد
پەروەردەدوکتۆرای زمان ناسی و شەرق ناسی
پیشەئوستادی زانستگا
ئایینئیسلام ، سوننە
ھاوسەرمنەوەر ، ئیرایدا ئیسمیر نۆڤا
مناڵ(ەکان)ڕەئووف ، سواره


دوکتۆر کەریم ئەییووبی، کوڕی سەید ڕەحمان، ٢٣ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٠٣ی هەتاوی بەرامبەر به ١٢ی ئاوریلی ١٩٢٤، له شاری مەهاباد له دایک بوو. کەریم ئەییووبی نووسەر و وەرگێڕی کوردی ئێرانه.

ژیان[دەستکاری]

دوکتۆر ئەییووبی خوێندنی سەرەتایی و بەشێک له ناوەندی له مەهاباد تەواو کرد و بۆ درێژەی خوێندن ڕووی کرده شاری ورمێ. ساڵی ١٩٤٥، ئەندامی ئەو گرووپه بوو که بۆ مەشقی سەربازی ڕەوانەی باکۆ کران. به هۆی تەشەنه کردنی کێشه سیاسییەکان نەیتوانی بگەڕێتەوه وڵات و ماوەی ده ساڵ له باکۆ مایەوه. له ساڵی ١٩٥٦ ڕا، له ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵات ناسی خەریکی خوێندنی دەورەی دوکتۆرای L.O بوو. ساڵی ١٩٦٣ بڕوانامەی دوکتۆراکەی له سەر "چۆنیەتی داهێنان له شێعری شاعیر و زانای هاوچەرخ، هەژار" نووسی. ماوەی ٣٦ ساڵ له بواری ئەکادیمی و زانستی دا کاری کرد که ٣٢ ساڵی له ئەنستیتۆی زمان ناسی A.N تێپەڕی. ساڵی ١٩٥٧ لەگەڵ خاتوو د. "ئیسمیر نۆڤا"، دوکتۆرای زانستی زمان ناسی، زەماوەندی کرد.

دوکتۆر ئەییووبی له سەردەمی کۆماردا (١٣٢٥)، له تەمەنی ٢٣ ساڵی دا، وێڕای جەماعەتێک بۆ دەرس خوێندن و فێربوونی زانستی نۆی چوونه ڕووسییه. له وێ له دانیشکەدەی ئەفسەری وەردەگیرێ و دوایه دەچێته دانیشکەدەی پزیشکی. حەوت ساڵان پزیشکی دەخوێنێ، دەگەڵ "منەوەر" کچی ڕەئیس جمهوری ئەودەمی ئازەربایجان، زەماوەند دەکا، له وێ کوڕێکی هەیه و ناوی "ڕەئووف"ە و ئێستا وەک کارمەندێکی ساده له باکۆ دەژی. پاش ماوەیەک لەو ژنەی جودا دەبێتەوه. ساڵی ١٩٦٢ دەگەڵ پڕۆفیسۆڕ م.ب ڕودنکۆ "مەم و زینئەحمەدی خانی ساخ دەکاتەوه و به ڕووسی وەردەگێڕنەوه و بڵاو دەبێتەوه.

دوکتۆر ئەییووبی زمانی ئینگلیسی، فارسی، عەرەبی، تورکی، ڕووسی، کوردی، فەڕانسەوی و چینی دەزانی و قسەی پێدەکردن.

گەرانەوه بۆ وڵات[دەستکاری]

یەکەم جار و دوایین جار هاوینی ساڵی ١٣٧٠ بۆ ماوەی دوو مانگ هاتەوە سابڵاغ. له تاران ئیستقباڵێکی عەجایبی لێکرا. له دوایی دا به ئوتوبووس هاتەوه سابڵاغ. ئەو کاتی گەیشتەوه نزیک سابڵاغ گوتی دا ئەو ماشێنەی ڕاگرن، هاته خوار و سوجدەی برد بۆ خاکەکەی سابڵاغ و ئەو عەلاقه و ئۆگرییەی ئەندازەی نەبوو. چاوی که به وڵات کەوت زۆر شاد و خوشحاڵ بوو و هەندێک بابەتیش زەربەی ڕووحی لێدا و ئەوەش ئاسایی یه کەسانێک که تووشی غوربەتێکی دوورودرێژ دێن و ئەو کاتی دەگەڕێنەوه بۆ وڵات و زێدی خۆیان تووشی موشکیلاتێکی ڕووحی دێن، چونکه ئەو شتانەی که ئەو به جێی هێشتوون و ئەو بیرەوەرییەی ئەوان له زێد و نیشتمان و خزم و کەسان هەیانبوو، دەبینن زۆری وا نەماون: خانووی بابی ڕووخابوو، بابی نەمابوو، دایکی نەمابوو، خوشکی نەمابوو و زۆر بابەتی دیکه که له سەر جێی خۆیان نەمابوون. وەختێک ڕۆیشتەوه زۆر به پەرۆشی و ناڕاحەتی چۆوه و ددانی دێشا، جسم و ڕووحی ناڕەحەت بوو. دوکتۆر کەریم ئینسانێکی زۆریش به سەلیقه بوو، یانی که له ماڵێ بێکار دەبوو کاری دەستی دەکرد و به دار شتی ساز دەکردن. ئەگەر دەیدی کەسێک ئەوه شتێکی عەنتیکەی لێ خرا بووه تەرمیمی دەکرد و بۆی چاک دەکردەوه.

دوکتۆر ئەییووبی کوڕێکی به ناوی "سواره" هەیه و کاکه سوارەی پێ دەڵێن. سواره ئوستادی زمانی ئینگلیسییه و له لێنینگڕاد دەژی. ئەویش بۆ خۆی دوو منداڵی هەیه و ناوی خێزانی "گالیا"یه.

کۆچی دوایی[دەستکاری]

تەرمەکەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣٧٤/٠٦/٢٢ دێتەوه مەهاباد و دەنێژرێ.

بەرهەمەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • گۆڤاری کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، ئەدەبی مەهاباد - ژمارەی ١٤٩ ساڵی ١٣٩٢ - لاپەرەی ١٠ تا ١٥
  • سەدیق ئیسلامیان (خوشکەزای دوکتۆر کەریم ئەییووبی)
  • سواره فتووحی
  • ئارشیوی عوبەیدووڵڵا ئەییووبیان