کۆگەی دراوەی کۆمپیوتەر

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

کۆگەی دراوەی کۆمپیوتەر (Computer data storage) کە ھەندێ جار تەنها پێ ئەوترێ کۆگە یا بیرگە، تەکنۆلۆژیایەکە پێکهاتوو لە پارچەکانی کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی تۆمارکردن، کە بۆ ھەڵگرتنی دراوەگەلی دیجیتاڵ بەکار دێ. یەکێکە لە پارچە گرنگ و بنچینەیییەکان لە کۆمپیوتەرەکاندا. لێکدانەوە و یاریکردن بە دراوەکان کاری یەکەی پێوەئاژۆتنی ناوەندی یا CPU -ە.

لە کردەوەدا، کۆگەگەلی خێرا بەڵام گرانبەھا و بچووک لە نزیک و، کۆگەگەلی ‌ھێواش بەڵام گەورەتر و ھەرزان لە دوورەوەی CPU -وە دائەنرێن. زۆر جاران بە تەکنۆلۆژیا خێرا و زووبفڕەکان (ئەوانەی لەگەڵ کوژانەوەی کۆمپیوتەردا دراوەکانیان ون ئەبێ) ئەوترێ "بیرگە"، لە کاتێکدا کە بە تەکنۆلۆژیا ھەمیشەیی و ھێواشترەکان ئوترێ "کۆگە"، بەڵام پێچەوانەکەشی ھەیە، واتە ئەکرێ جێی ئەم دوو زاراوەیە بگۆڕدرێ.