کۆچکردنی تورک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی بڵاو بوونەوەی شێوەزمانەکانی تورکی مەحمود کاشگەری، لە سەدەی یازدەی زاینییدا (۱٠۷۲-۱٠۷٤). تێبینی: نەخشە کۆنەکان ڕۆژهەڵاتیان لە سەرەوەی نەخشە داناوە نەوەک باکور

کۆچکردنی تورک ئەم بابەتە باسی بڵاوبوونەوەی تورک ئەکات لە ناوەڕاستی ئاسیاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا لە نێوان سەدەی شەشەم بۆ یازدەهەمی پاش زاین (کە ئەکاتە سەرەتای چاخەکانی ناوەند). تورکەکان لە بنەچەدا ئەگەڕێنەوە بۆ هەندێ ناوچەی ناوەڕاستی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی دوور، لەوانە باکووری چین و ناوەندی مەنگۆلیا

کورتەی مێژوویی[دەستکاری]

تورکە سەلجوقیەکان ئەو تیرە تورکانەبوون کە لە سەدەی یازدەهەمی زایینیدا ئەنادۆڵیان داگیرکرد و لەوێ جێگیربوون، پاشان بە تەواوی جێگیربوون و بوونە هۆی دروست بوونی دەوڵەتی تورکیای ئێستا. لە سەردەمی سوڵتان سەلیمی یەکەمدا بۆ یەکەمجار یەک ئەخرێن دوای ئەوەی سەلجوقیەکان بەرەو نەمان ئەچن. لەگەڵ کۆتایی هاتنی سەلجوقیەکان، ئەوترێت کەوا ناوچەی ئەنادۆڵ دابەش ئەبێت بەسەر چەن خۆبەڕێوەبردنێکدا و تا سەردەمی سوڵتان سەلیمی یەکەم و سەرەتاکانی سەدەی ۱٦هەم (١٥٠٠) سوڵتان سەلیم یەکیان ئەخاتەوە.[١] کەواتە ئەمەی ئێستا زۆربەی تورکەکان بە وڵاتی خۆیانی ئەزانن لە دوای سەدەی یازدەوە لێی جێگیربوون و پێشتر وڵاتی ئەوان نەبوە.

لە هەمان کاتدا تیرەکانی تر یان دەوڵەتی سەربەخۆی تریان دروستکرد وەک دەوڵەتانی قرغیزستان، ئۆزبەکستان و کازاخستان و هەندێکی تریشیان تێکەڵ بە نەتەوەی تر بوون بۆ نمونە کۆماری چۆڤەشیا.

وەک لە نەخشەکەی مەحمود کاشگەریدا هاتوە تورکەکان نابینرێن لە جێگای ئێستایاندا. هەروەها ئیسماعیل بێشکچی لە کتێبەکەیدا بە ناوی (ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ - بنەما کۆمەڵناسی و ئابوریە ڕەگەزیەکانی) باسی بڵاوبوونەوەی تورکان ئەکات لەو ناوچانەی کورد، ئەرمەن و عەرەبەکان پێشتر تیایدا ژیابوون، ئەیگێڕێتەوە بۆ سەدەکانی نێوان ٦م بۆ ۱٠هەمی کۆچی واتە (۱٠٠٠ بۆ ۱٥٠٠)ی زاینی.[٢]

سەرەتای جێگیربوونیان[دەستکاری]

ئیسماعیل بێشکچی پێیوایە یەکەم سەرکەوتن و هەروەها هۆکاری جێگیر بوونی تورکەکان لە ئەنادۆڵ لە دوای شەڕی مانزگرت (میلازگر، لە ناوچەی موشی باکوری کوردستان)بوو، کە بە گێڕانەوەی ئەو کوردەکان تیایدا لەگەڵ سەلجوقیەکان بەرامبەر بەیزەنتینیەکان ئەجەنگێن.[٣]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Tachau, Frank. "The search for national identity among the Turks." die Welt des Islams 8.3 (1963): 165-176.
  2. ^ ئیسماعیل بێشکچی. ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ - بنەما کۆمەڵناسی و ئابوریە ڕەگەزیەکانی، ۱۹٦۹ چاپی ۲. پەڕەی ۷۳
  3. ^ ئیسماعیل بێشکچی. ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ - بنەما کۆمەڵناسی و ئابوریە ڕەگەزیەکانی، ۱۹٦۹ چاپی ۲. پەڕەی ۷٥

سەرچاوەکان[دەستکاری]