کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق
| کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق | |
| دامەزران | ٢٠٠١ |
| پێگەی سەرەکی | ھەولێر |
| ناوچەی چالاکییەکان | باشووری کوردستان |
| دروشم | و جاهدوا في الله حق جهاده |
کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق جوڵانەوەیەکی ئیسلامییە لە کوردستانی باشوور. کۆمەڵ کە لەلایەن عەلی باپیرەوە لە مایسی ٢٠٠١ دامەزرێنراوە، رێکاری سوننەو جەماعە جێبەجێ دەکات. باپیر پێشتر ئەندامی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بووە. کۆمەڵ بودجەکەی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە وەردەگرێت.
وا دادەنرێ کە پەیوەندی ھەبێت لەگەڵ گروپی تیرۆریستی ئەنسارولئیسلام، بەڵام لە لێدوانێکدا لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان ھەرجۆرە پەیوەندییەکەی لەمچەشنەی رەتکردەوە.
ھەفتەنامەی کۆمەڵی ئیسلامی لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ عەلی باپیردا ئەنجامداوە کە تیایدا دەڵێت: " سیاسەتمان ئەوەیە کە برایەتیو ھاوکاریما لەگەڵ ھەموو گروپە ئیسلامییەکاندا ھەبێت. بەدوای پەیوەندی لەمجۆرەین لەگەڵ ھەموو پارتو رێکخراوە ئیسلامییەکان، کەسایەتییە ئیسلامییەکان،و ئەو گروپانەی کە شوێنکەوتووی سەلەفییەت یان تەسەوف یان کلتوری زانستن. وەک کۆمەڵی ئیسلامی باوەڕمان وایە کە ئەبێت بیرکراوە بینو بەشوێن پەیوەندی برایانەدا بین لەگەڵ ھەموو ئەوانەی بانگەشە یان کار بۆ ئیسلام دەکەن. ئەگەر ھەڵەیەک ببینین، ھەوڵ ئەدەن بە وتووێژ چارەسەری بکەین بە دروستکردنی کەشێکی برایانە."
کۆمەڵ بەشدار لە ھاوپەیمانێتی کوردستانی ھەڵبژاردنەکەی ٢٠٠٥ی عێراق بەشدار نەبووو بە لیستی سەربەخۆ بەشداری کرد. زیاتر لە ٦٠٠٠ دەنگ، نزیکەی ٠.٧%ی رێژەی دەنگەکانی بەدەست ھێنا بەمەش بووە خاوەنی دوو کورسی لە پەرلەمانی کاتی عێراقدا. دوای ھەڵبژاردنەکان، کۆمەڵ قایل بوو بەوەی پەیوەندی بکات بە ھاوپەیمانێتی کوردییەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیدا.