کۆمەڵکوژیی قاڕنێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کۆمەڵکۆژیی قارنێەوە ڕەوانە کراوە)

کۆمەڵکۆژیی قارنێ کوشتنی ٦٨ کەس لە خەڵکی گوندی قارنا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لە ڕێکەوتی ٢ی ئەیلوولی ١٩٧٩ بە دەستی ھێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

گوندی قارنێ[دەستکاری]

گوندەکەی قارنێ یان قارنە یان قارنا گوندیکی کوردنشین لە ٧ کیلومتری لە باشووری ڕۆژئاوایی شاری نەغەدەیە کە لە شارستانی نەغەدە کەوتووە.

پێکدادانی دووئاو و قارنێ[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ١ی ئەیلوولی ١٩٧٩ لە وێستگەی پۆلیس لە دووئاو پیکدادانێک لەنیوانی ھێزەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان و ھێزەکانی چەکداری جەوانمەرد کە لە خەڵکی نەغەدە بوون روو داوە کە لە ئەنجامی ١٥ کەس لە چەکدارەکانی جەوانمەرد کوژراونە. بڕێکیش داوا دەکەن کە جەوانمەردەکان چەکدار نەبوونە و بۆ سەردانەوە بۆ بنەماڵەکانیان لە جەڵدیان ھاتبوونە نەغەدە و کەوتبوونە لە بۆسەی دێموکراتەکان. بەدوای گواستنەوەی جەندەکی کوژراوەکان بۆ نەغەدە خەڵکی ئاپۆرەیان دا و ژمارێک لە تورکزمانەکان و خزمەکانی کوژراوەکان دەیانەوێست تۆڵە لە کوردەکانی شار بگرن. بەڵام ڕێسپیەکانی شار بەرەڤانییان کرد و نوای کوشتاری کوردەکانیان گرت بەڵام ئەم دۆخە بوو بە سەبەبی کۆچی کوردەکانی شاری نەغەدە و گوندەکانی دەوروبەری.

عەزیم مەعبوودی (کە بە وتەی مەھدی بەھادوران نوێنەری حوسێنعەلی مونتەزیری٬ ئەو لە بەرپرسەکانی ئەم کۆمەڵکۆژی دەزانێت) بۆ ڕیسپیەکان و کووخای گوندی قارنێ نامەیەک نووسیبوو کە لە نێوی دەڵێت:

بەڕێزان بالوول گولیستان، عەزیز بازدار و خەلیل خوسرەوی.
سڵاوتان دەکەم و تکاتان لێ دەکەم ھەم خۆتان و ھەمیش براکانی دێکە لە گوندەکەی قارنێ بۆ ھینانی خواردەمەنی ھات و چوون بکەن. ھەرکەسێک بچۆکترین ناخۆشی و ئازارێک بۆ جنابتان یان برا کوردەکانی دێکە درۆستی کرد٬ بێدرەنگ بە ئینتیزامات یان بە خۆدی من ڕابگەیێنین تا بە ناوی دژەئینقیلاب دەستبەسەری بکەین و ڕادەستی پایە دەوڵەتیاکانی بکەین. ھێج ترس و ئازارێکتان نەبیت چۆن ئیمەیش براکانی ئیوەین. ڕێزم ھەیە - حاج عەزیم مەعبوودی - واژوو - ٦ شەھریوەری ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی (٢٨ی ئابی ١٩٧٩).

بەدوای ئەم نامە خەڵکی ئاوایی لە کۆچکردن پاشگەز بوون و دەڵگەش بوون کە ھەڵمەتێک لە کار نییە. بەڵام لە ڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ١٩٧٩ چوار دوەر لە قارنێ گێڕا و نزیک بە سەعاتێ یەکی نێوەڕوژ٬ نزیک بە سەد کەس کە جڵوبەرگی سوپای پاسدارانیان لە بەر بوو و بە ژ-٣ و قەدارە ھاتن بە ناوی گوندەکە.

مەحموود مەستوورزادە مەلایی گوندی قارنێ کە زانیبوو ئامانجی چەکدارەکان چیە٬ قورئان ھەڵدەگیرێت و لە ئەوان دەیەوێت بۆ شیفاعەتی قورئان لە کوشتاری خەڵک چەوپۆشی بکەن، بەڵام چەکدارەکان ئەیکۆژن و سەرەکەی ھەڵدەبڕێنن. ئەوانەێک کە توانیبوون خۆیان بشارنەوە یان دەربچن گیانی ساغیان بەدەرھێناو و ئەوانەی تر کە ٦٨ کەس بوونە لە ٣ سەعات بەتەواوی کوژراونەتەوە. ئەوانەێک کە دەرچووبوون پەڵامیان بە کێوستانی بوداخ برد. پشتگێریکردنی ھێزەکانی چەکدار لەگەڵ تۆپ و تانک نیشانەیەک بوو کە دەوڵەتی ئیسلامی پشتێوانی ئەم کۆمەڵکوژیە. ھەروەھا نوساندنی نامە بەدەستی عەزیم مەعبوودی بەر لە کوشتار و بەشداریکردنی ناوبڕاو لە کۆمەڵکوژیی خەڵکی قارنێ٬ ڕێک کراو بوونی ئەم ھەڵمەتە بەڕوونی ئاشکرا دەکات.

لە کولتووردا[دەستکاری]

کۆمەڵکوژیی قارنێ مژاری چیرۆکی چیرۆکە نەنووسراوەکانی قاڕنێ لە کۆمەڵەچیرۆکی لەژێری ئەم ناوە بووە کە خەبات ڕەسووڵی نووسەری کورد بە زمانی کوردی و شێوەزاری سۆرانی نووسیویەتی و لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لەلایەن چاپخانەی کتێبی ئەرزان لە وڵاتی سوێد چاپ و بڵاو کراوەتەوە.[١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "(چیرۆکە نەنووسراوەکانی قاڕنێ) چاپ و بڵاو کرایەوە". باسنیوز. ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١. Retrieved 9ی Mayی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)