کۆمەڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە کۆمەڵ لە باوترین واتایدا لە کۆمەڵناسی و زیندەوەرناسیدا نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کۆمەڵ (ڕوونکردنەوە).
کۆمەڵ
لقیگرووپی کۆمەڵایەتی

لە زیندەورناسیدا، کۆمەڵ دەستەیەک زیندەوەری کارلەیەککەرن کە بەشداریی ژینگەیەک دەکەن. لە کۆمەڵە مرۆڤییەکاندا، لەوانەیە مەبەست، بڕوا، سەرچاوە سروشتییەکان، پێداویستییەکان، مەترسییەکان، و ژمارەیەک ھەلومەرجی تر بوونیان ھەبێت و ھاوبەش بن و کاریگەر بن لەسەر پێناسەی بەشداربووان و لەسەر پلەی یەکترگرییاندا.

لە کۆمەڵناسیدا، چەمکی کۆمەڵ بووەتە ھۆی مشتومڕی زۆر و کۆمەڵناسان ھێشتا خەریکن لەسەر پێناسەی زاراوەکە ڕێکدەکەون. لە ناوەڕاستی ١٩٥٠کاندا نەوەدوچوار پێناسەی جیاوازی کۆمەڵ لەئارادابوون. بە شێوەی نەریتی، "کۆمەڵ" وەکوو تاقمێک لە خەڵکان کە پێکەوە ھاوکاری و دانوستانیان ھەیە و لە شوێنیکی ھاوبەشدا دەژین پێناسە دەکرێت. زۆرجاران وشەکە بۆ ئاماژەدانە بە دەستەیەکی پێکھاتوو لە یەکەگەلی کۆمەڵایەتیی گەورەتر لە بنەماڵە، کە لە دەور بایەخگەلی ھاوبەشدا و لە شوێنیکی جوگرافیی ھاوبەشدا خڕبوونەتەوە.

پاش دەرکەوتنی ئینتەرنێت، ئیتر چەمکی کۆمەڵ سنووری جوگرافیی نییە، چونکە خەڵک دەتوانن بە شێوەی ڕواڵەتی لە کۆمەڵێکی سەرھێڵدا کۆببنەوە و بەبێ لەبەرچاوگرتنی شوێنی فیزیکی ھۆگرێتییە ھاوبەشەکانیان بەشبکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Community»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٣.