سیستمی خۆری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کۆمه‌ڵه‌ی خۆرەوە ڕەوانە کراوە)
سیستمی خۆری
کۆمەڵەی خۆر

کۆمەڵەی خۆر بە خۆر و ھەموو ئەو ھەسارانە دەوترێت کە لەدەوری دەخولێنەوە. زەوی ئەندامێکە لەو کۆمەڵەیەدا.

پێکھاتە[دەستکاری]

کۆمەڵی خۆر پێک ھاتووە لە ھەموو ئەو ھەسارانەی کە بەھۆی ھێزی ڕاکیشانەوە بەدەوری خۆردا دەسورێنەوە. لە پێکھێنەرەکانی کۆمەڵەی خۆر جگە لە ھەسارەکان مانگ و ئەستێرە و نەیزەک و پارچەی بچوکی جیابوەوە لە خۆر و ھەسارەکانی تر و خۆڵ و گاز پێک دێت. ھەموو پێکھێنەرێکی کۆمەڵەی خۆر بە دەوری خۆردا دەسورێتەوە. خۆر نزیکەی ٩٨٪ ھەموو ئەو ماددانەی تێدایە کە پێکھێنەری کۆمەڵکەن. گەورەترین بەشی کۆمەڵکەیە و زۆرترین ھێزی کێشکردنی ھەیە. بەھۆی گەورەیی قەبارەکەیەوەو رێژەی زۆری گەرد و گەردیلەوە ھێزێکی ھێندە گەورەی کێشکردنی ھەیە کە ھەموو ھەسارەکانی کۆمەڵکە بەدەوری خۆیدا دەسورێنێتەوە. لەکاتێکدا ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر ھەوڵدەدەن لە رێرەوی سورانەوەکە دەربچن و بەرەو گەردونێکی نادیار و لەلایەکی کەشەوە خۆر لە رێی ھێزکێشکدرنەکەیەوە ھەوڵ دەدات ھەریەک لەو ھەسارانە بەرەو ناوکی خۆی بەرێت بەرەنجامی ئەو دوو ھێز پێچەوانەیە ھاوسەنگیەک دروستدەکات و ھاوسەنگیەکەش بریتیە لەو تەوەرەی خولانەوەیەی کە ھەر ھەسارەیەک بەدەوری خۆردا ھەیەتی، بۆ نمونە زەوی لەماوەی ٣٦٥ رۆژدا رۆشتنێکی تەواو لەسەر تەوەرەکەی بەدەوری خۆردا دەکات. لە ڕاستیدا تەنها هەسارەکان بە دەوری خۆر ناسووڕێنەوە ، بەڵکوو خۆریش بەدەوری گەلەئەستێرەی کاکێشانـدا ئەسووڕێتەوە لەگەڵ ئەستێڕەکانی تر زەهۆی پەو هێزە کێشکردنەی کە لەناو کونەڕەشەکەی ناوەڕاستی گەلە ئەستێرەکە هەیە

وێنەی سوڕانەوەی خولگەی زەوی بە دەوری خۆردا بە شێوازی وێنەی 3D (سێ دووری)

چۆنیەتی دروستبوون[دەستکاری]

ئەم پرسیارە گرنگترین و قورسترین پرسیارە لای زاناکان بۆ رونکردنەوە و تێگەشتن. کۆمەڵەی خۆر چەندین میلیارد ساڵ پێش ئێستا دروستبوە. بیردۆزی گەشەسەند بۆ دروستبونی زیندەوەران و مرۆڤ و گیانداران لەسەر زەوی راستەوخۆ پەیوەندی بە بیردۆزی دروستبونی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر ھەیە. بیردۆزی چڕبونەوە یەکێکە لەو بیردۆزانەی کە زۆرێک زاناکان لە ئێستادا لەسەری رێکەوتون و بە کورتی و ئاسانی بیردۆزەکە باسی ئەوەدەکات کە لە ئەنجامی تەقینەوە بەردەوامەکانی سەر خۆر و جیابونەوەی پارچە لێ و چڕبونەوەی ئەو خۆڵ و گازە پێکھاتوانەی لە نێوان ھەسارەکان ھەیە بەبەردەوامی ھەسارەکانی لێ پێکھاتووە و یەکگرتن و چۆنێتی گەردیلەکانیش شێوەی گۆیی و ھێلکەیی داوەتە ھەسارەکان.

زاناکان دەڵێن کۆبونەوەی گاز و ماددە لێکجیابوو و دەرپەریوەکان لە خۆرەوە بەبەردەوام و یەکگرتنیان پێکەوە بۆ پێکھێنانی ھەسارە و مانگ و ئەستێرە] پێکھێنەرەکانی کۆمەڵەکە بەڵگەیوکی تریشیان ھەیە ئەویش قەبارەی ھەسارەکانە بە پێی دورو نزیکیان لە خۆرەوە. چوار ھەسارە گەورەکە قەبارەی گەورەیان بەھۆی نزیکیان بوە لە خۆرەوە و تا دورکەویتەوە لە خۆر قەبارەی ھەسارەکان بچوکتر دەبنەوە بە ھۆی زۆر و کەمی ئەو مادانەی کە لە خۆرەوە دەرچوون.

پشتێنەی ھەسارە بچوکەکان و پشتێنەی کویپەر[دەستکاری]

لەناو کۆمەڵەی خۆردا دوو پشتێنە ھەن کە پرێتی لە ھەسارەی بچووک و ئەستێرە و مانگ و زۆریان بەھۆی ھێزی راکێشانی ھەسارەکانی نزیکیان کاریان تێدەکرێ , پشتێنەی یەکەمیان دەکەوێتە نێوان ھەردوو ھەسارەی جوپیتەر و مەریخەوە کە زەوی و مانگ دەکەونە ناو ئەم پشتێنەیەوە. پشتێنەی دووەم کە پشتێنەی کویپەرە لە سەتنەریدا ھەسارە بلوتۆ ھەیە و ئەمیش بەھەمان جۆر رێژەیەکی زۆری پێکھاتوی ئەستێرەیی لە ناودایە. لە پشت پشتێنەی کویپەر ناوچەیەک ھەیە کە بە ناوچەکانی ھەوری ئۆربتناسراوە، ئەم ناوچانە رێژەیەکی یەکجار زۆر پێکھاتوە ئاگرین و نەیزەکی تێدایە کە بە خێرایی ئیجگار زۆر و لەسەر خولگەی نارێک و تێکەڵ و پێکەڵ دەسورێنەوە. بەرگی دەوری خۆر کە پەستانێکی یەکجار گەورەی تێدایە و پلەی ٣٦٠ی ڕووی خۆر لە ھەر چواردوریەکەو داپۆشیوە رێگری گەورەیە لە کەمکردنەوەی ھێزی گەورەی راکێشانی ناوی خۆر بۆ ھەسارەکان و قەبارەکەی زاناکان بە ١٦٠ ئەوندەی دوری نێوان خۆر و زەوی دەخەمڵێنن لە ناو ئەم بەرگەدا ھیچ ێکھاتویەک بوونی نیە و لەباری چونی ھەر پێکھاتویەک بۆ ناوی یان بەھۆی پەستانی زۆر پاڵی پێوەدەنرێ یان دەتەقێنەوە.

تایبەتمەندی هەسارەکان[دەستکاری]

تایبەتمەندی هەسارەکان:

ناوی هەسارە خوولگەی تەواو بەرە خوولگەی نیوە تیرەی بازنەیی (باڵانسی گەردوونی) خوولگەی چەرخ (بە ساڵ) لاری بۆ هێڵی یەکسانی لە رۆژەوە نا ناوەندی خوولگەیی سوورانەوە بە دەوری تەوەری خۆی (بە رۆژ) رێژەی مانگەکان لە دەوری هەسارە بازنە تەوشک جۆری هەسارە
(زاوە) عەتارد ٠,٣٨٢ ٠,٠٦ ٠,٣٩ ٠,٢٤ ٣,٣٨ ٠,٢٠٦ ٥٨,٦٤ نیە نیە ھەسارەی بەردین
ڤینوس ٠,٩٤٩ ٠,٨٢ ٠,٧٢ ٠,٦٢ ٣,٨٦ ٠,٠٠٧ ٢٤٣,٢ نیە کاربۆن دووئۆکسید و نایترۆجین ھەسارەی بەردین
زەوی ١,٠٠ ١,٠٠ ١,٠٠ ١,٠٠ ٧,٢٥ ٠,٠١٧ ١,٠٠ مانگ نیە ئۆکسجین و نایترۆجین ھەسارەی بەردین
مەریخ ٠,٥٣٢ ٠,١١ ١,٥٢ ١,٨٨ ٥,٦٥ ٠,٠٩٣ ١,٠٣ ٢ نیە کاربۆن دووئۆکسید و نایترۆجین ھەسارەی بەردین
ھورمز ١١,٢٠٩ ٣١٧,٨ ٥,٢٠ ١١,٨٦ ٦,٠٩ ٠,٠٤٨ ٠,٤١ ٤٩ هەیتی ھایدرۆجین و ھیلیۆم ھەسارەی گازی
کەیوان ٩,٤٤٩ ٩٥,٢ ٩,٥٤ ٢٩,٤٦ ٥,٥١ ٠,٠٥٤ ٠,٤٣ ٥٢ هەیتی ھایدرۆجین و ھیلیۆم ھەسارەی گازی
ئورانوس ٤,٠٠٧ ١٤,٦ ١٩,٢٢ ٨٤,١ ٦,٤٨ ٠,٠٤٧ -٠,٧٢ ٢٧ هەیتی ھایدرۆجین و ھیلیۆم ھەسارەی گازی
نێپتۆن ٣,٨٨٣ ١٧,٢ ٣٠,٠٦ ١٦٤,٨ ٦,٤٣ ٠,٠٠٩ ٠,٦٧ ١٣ هەیتی ھایدرۆجین و ھیلیۆم ھەسارەی گازی