ئێسکبەندیی مرۆڤ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە کۆئەندامی پەیکەرەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئێسکبەندیی مرۆڤ

ئێسکبەند یا سکێلێتی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Skeletal system) کۆڵەکەی لەشی مرۆڤە کە لە ئێسک پێک هاتووە و ڕاوەستاوی و خۆڕاگری لەش دەپارێزێ و باوی جووڵەکانی لەش (locomotion) خۆشتر و خێراتر دەکا. ئێسکبەندی مرۆڤیش وەک دیکەی بڕبڕەداران بە ماسوولکە داپۆشراوە. ئێسکبەند و ماسوولکەکان لە کاردا هاوکار و تەواوکەری یەکن.

ئێسکبەندی مرۆڤ لە ٢٠٦ ئێسک پێک هاتووە. ئەم ئێسکانە چوارچێوەی لەشی مرۆڤ پێک دێنن و جووڵەی ئەندامەکان دەڕەخسێنن و ئەندامەکانی ناوەوەی لەش دەپارێزن.

پێشەکی[دەستکاری]

جووڵەی لەشی گیاندارانی فرەخانەیی تەنیا لە ئەستۆی ماسوولکەکاندا نییە. گیاندارانێ کە تەنیا بە ماسوولکەکانیان دەجووڵێن، جم و جووڵیان زۆر هێواشە. لە بەرامبەردا گیاندارانێ کە ماسوولکەکانیان پاڵپشتی هەیە، زۆر بەخێرایی دەجووڵێنەوە. بەم پاڵپشتە "ئێسکبەند" دەڵێن.

دوو جۆر ئێسکبەندمان هەیە:

  • ئێسکبەندی ناوەکی (endoskeleton)
  • ئێسکبەندی دەرەکی (exoskeleton)

زۆربەی ئەو گیانەوەرانەی ئێسکبەندی دەرەکییان هەیە، جەستەیان بچووکە. وەک مێروو

بەپێچەوانەوە گەورەترین گیانەوەرانی گۆی زەوین، وەک واڵ ، ئێسکبەندی ناوەکییان هەیە. ئێسکبەندی ناوەکی لە کرۆژە یان ئێسک و کرۆژە پێک دێت.

ئەرکی ئێسکبەندی مرۆڤ[دەستکاری]

لە مرۆڤدا، وەک دیکەی گیانەوەران، ئەرکەکانی ئێسکبەند بریتییە لە:

  • پاراستنی ئەندامانێک وەک مێشک ، دڵ ، سییەکان
  • جووڵە
  • شێوەدان بە جەستە و پاراستنی ڕاوەستاوی لەش
  • دەبنە پاڵپشتی ماسوولکەکان

سەرەڕای ئەمە مێشکی ئێسکە پانەکان (بێجگە لە پەراسووەکان) ناوەندی دروست کردنی خڕۆکە کانی خوێنە. هەروەها ئێسکەکان وەک مەکۆی ماکە کانییەکان، بەتایبەت کەلسیۆم کار دەکەن.97% کۆی خوێکانی کەلسیۆم لە ئێسکدایە کە بۆ چالاکییەکانی ژیان زۆر پێویستە.

ئێسکبەندی مرۆڤ بۆ لێکۆڵینەوەی ئاسانتر، بە سێ بەشی سەر، تەنە و ئەندام(دەست و پێ)دابەش دەبێت.

ئێسکەکانی سەر[دەستکاری]

ئێسکەکانی سەر بەگشتی لە جۆری ئێسکی پانە. ئێسکبەندی سەر بە دوو بەشی کەللە و دەموچاو دابەش دەبێت. ئێسکەکانی کەللە هەشت دانەن و بریتین لە: ئێسکێکی توێڵ لە پێشەوە، ئێسکێکی پاشەسەر لە ژێر و دواوەی کەللەوە کە کونێکی هێلکەیی تێدایە و ڕێگای پێوەندی مێشک و پەتەمازە خۆش دەکا، دوو ئێسکی جنیک کە تەپڵی سەر پێک دێنن، دوو ئێسکی لاجانگ بەم لاولای سەرەوە، ئێسکێکی پەپوولەیی کە بنی کەللە دەگرێت، ئێسکێکی سەلەیی لە دواو سەر چاڵەکانی لووت.
ئێسکەکانی دەموچاو ١٤پاژە؛ ١٣ پاژی لکاوە بە کەللەوە و ناجووڵێ و پاژی خوارەوەی شەویلکە دەجووڵێ.

ئێسکەکانی تەنە[دەستکاری]

بڕبڕاگە[دەستکاری]

بڕبڕاگە لە ٢٩ ئێسک بە ناوی بڕبڕە پێک هاتووە. بڕبڕەکان بە شێوەیەک لە سەر یەک هەڵچنراون کە جەستەیان لە سەر یەکە و کونەکانیشیان لە سەر یەک کاناڵێکی درێژی پێک هێناوە کە پەتەمازەی لە ناودا جێ گرتووە. بڕبڕاگە بە پێنج بەش دابەش دەبێ؛ بەشی گەردن لە ٧ بڕبڕە، پشت لە ١٢ بڕبڕە، کەمەر یا پشتێنە لە ٥ بڕبڕە، یەک ئێسکی یەکپارچەی سێبەندە و کلێجە کە لە ٤-٥ بڕبڕەی پێکەوەلکاوی سەردەمی تۆلی پێک هاتووە. زۆربەی ئازارەکانی دیسک، بۆ بەشی بڕبڕەکانی پشتێنە دەگەڕێتەوە.

سینگ[دەستکاری]

پەراسووەکان ، ١٢ جووت کەوانە ئێسکن کە لە دواوە دەگەنەوە بە زیادەکانی لاوەکی بڕبڕەی پشت و لە پێشەوە بێجگە دوو جووتی ئاخر( لە دە جووتی تر سێ جووت پێکەوە و حەفت جووت بە جیا) بەهۆی کرۆژە ەوە دەگەنەوە بە ئێسکی چەڵەمە. چەڵەمە ئێسکێکی پانی خەنجەرئاسایە کە کرۆژەی پەراسووەکانی پێوە دەلکێ.
لە ١٢ جووت پەراسوو و بڕبڕاگە و چەڵەمە بۆشاییەک لە ناو سینگدا بەدی دێت کە پەردەی ناوپەنچک یان گلێجە بنی دەگرێ. ئەم بۆشاییە کە دڵ و سییەکان لە خۆ دەگرێت بە سینگ دەناسرێت.

ئێسکەکانی ئەندامەکان[دەستکاری]

دەست و پێ هەریەک بە هۆی چەند ئێسکەوە دەگەنەوە بە تەنە. بە ئێسکە گرێدەرەکانی دەست شان و ئێسکە گرێدەرەکانی پێ کزیە دەڵێن.

شان[دەستکاری]

لە دوو ئێسک پێک دێ: ئێسکی سەرشان و ئێسکی شەپیلک . سەری ئێسکی باسک لە ناو چاڵایی ئێسکی شەپیلکدا جێ دەگرێ و هەڵدەسووڕێت.

کزیە[دەستکاری]

کزیە تاکە ئێسکێکە کە لە پێکەوەلکانی سێ ئێسکی سەردەمی تۆلی واتە: ئێسکی کەلەکە ، کڵۆک و شەرم ئێسک پێک هاتووە. لە کۆبوونەوەی دوو کزیە و سێبەندە بۆشاییەک ساز دەبێ کە لەگەنەی پێ دەڵێن.

دەست[دەستکاری]

پێ[دەستکاری]