کوشتارگەی سریبرنیتا
Coordinates: 44°06′N 19°18′E / 44.1°N 19.3°E
| کوشتارگەی سریبرنیتا | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ئارامگەی قوربانییەکانی کوشتارگەی سریبرنیتا | |||||||
|
|||||||
| شەرکەرەکان | |||||||
کوشتارگەی سریبرنیتا، کوشتارگەیەک بوو، بۆسنە و ھەرسک بە خۆیەوە بینی ساڵی ١٩٩٥ لەسەر دەستی ھێزە سڕبیەکان، و لەم کوشتارگەیەدا ٨ ھەزار کەس بوونە قوربانی و لەگەڵ ڕاگواستنی دەیان ھەزار لە موسڵمانە مەدەنییەکانی ناوچەکە، و ئەم کوشنارگەیە بە یەکێک لە ترسناکترین کوشتارگە بە کۆمەڵەکانی قاڕەی ئەوروپا دادەنرێت لە دوای جەنگی جیھانی دووەمەوە.
بەرپرسیاریەتی ئەم کوشتارگەیە و کوشتن و ئاوارەکردنی مەدەنییەکان خرایە ئەستۆی ڕادۆڤان کارادیچ سەرۆکی سیاسی سڕبەکانی بۆسنە و ژێنەڕاڵ ڕاتکۆ ملادیچ سەرکردەی میلیشیاکانی سڕب و لەگەڵ ژمارەیەک سیاسی و سەربازی تر. کە تا ئێستاش زۆربەیان لەلایەن ئینتەرپۆل و ھێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە بۆسنە داوادەکرێن، ھەروەھا کەس و کاری قوربانییەکان ھێزە ھۆڵەندییەکانی ناو نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمەتبار دەکەن بەوەی بەرگرییان لە خەڵکی شارەکە نەکردووە و ھەموو ئەوانەی پەنایان پێگرتوون داویاننەتنەوە دەستی میلیشیاکانی سڕب کە دواتر ھەموویانی کوشت[١].
لە شووباتی ٢٠٠٧ دادگای دادی نێودەوڵەتی ئەوەی دووپات کردەوە کە ڕووداوەکانی سریبرینتا قەڵاچۆکۆدنی بەکۆمەڵ بووە[٢]..
سەرچاوەکان [دەستکاری]
- ↑ [١] هۆڵەندا بەرگری لە خۆی دەکات لە بەردەم ڕزگاربووەکانی کوشتارگەی سریبرینتا لە بی بی سی عەرەبییەوە
- ↑ [٢]
- ٥،٠٠٠ Muslim Lives for Military Intervention (Dani، Sarajevo، Bosnia-Hercegovina، June ٢٢ ١٩٩٨. Interview with Hakija Meholjic، president of Social Democratic Party for Srebrenica، by Hasan Hadzic)
- Srebrenica Planned in Washington and Sarajevo (Excerpt from Dutch television documentary on Srebrenica. Features interview with Hakija Meholic the Muslim police chief of Srebrenica during the war.)
- The Real Srebrenica Genocide
- Srebrenica massacre
- Srebrenica And the Politics of War Crimes
- Srebrenica historical project