قوز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کوزەوە ڕەوانە کراوە)
قوز مرۆڤ
قوز و ناوی بەشەکانی بە ئینگلیزی
وردەکارییەکان
دەستپێکسیلەکانی ئەندامی زاوزێ، چەمانەوەی کۆئەندامی زاوزێ.
خوێنبەرخوێنهێنەری ناوەوەی کۆئەندامی زاوزێ.
خوێنھێنەرخوێنبەرەکانی ناوەوەی پودێنداڵ.
دەماردەماری پوندڵ.
لیمفگرێ لیمفاوییە ڕووکەشییەکانی ئینگویناڵ.
ناسێنەرەکان
لاتینیpudendum muliebre
MeSHD٠١٤٨٤٤
TA98A09.2.01.001
TA2٣٥٤٧
FMA20462

ئەندامی زاوزێی مێینە یان قوز (بە ئینگلیزی: Vulva) بەشی دەرەوەی سیستەمی زاوزێی ژنانەیە. قوز لە ڕووی توێکاریەوە چەندین بەشی ھەیە: لێوە گەورەکان، لێوە بچووکەکان، تووکەبەر و کلیتۆریس (ھاوتای سەلکی کێر لە پیاواندا).

گەیشتن بە ئاستی بەرزترین چێژی سێکس (ئۆرگاسم) لە ھەردوو ڕەگەزدا بوونی ھەیە بەڵام تەواو جیاوازن بۆ نموونە ئۆرگاسم لە نێرێکی پێگەشتودا دەردراوەکانی (تۆو، تۆواو…) بەڵام لە مێیەکی پێگەشتودا دەردراوەکانی (کۆمەڵێک مادەی تایبەتین بەڵام تۆو و ھێلکە … لەخۆ ناگرن). لە نێرەدا دەردراوەکانی تفتە بە نزیکی ٨ PHـە بەڵام لە مێیەدا ترشە (٤ PH) بەنزیکی وە لەوانەشە ترشێتی دەردراوەکانی مێیە زیاتر بێت لە کاتی نەخۆشیەکانی تایبەت بە زێ.[١]

لێوی گەورە[دەستکاری]

لابیای مەیجۆر (بە لاتینی: labia majora) جووتێک پێکهاتەی ستوونییە کە لە پێست دروستکراون، لە بنی گەدە درێژ دەبنەوە و ئەندامی زاوزێی دەرەوە دادەپۆشن و دەیپارێزن.  کۆئەندامی زاوزێ بە لابیای مەیجۆر دەورە دراوە.  لە کاتی باڵغبووندا موو لەسەر ڕووی لابیای مەیجۆر گەشە دەکات.  لایبیای مەیجۆر لە پێست و شانە نەرمەکان و ماسولکەی نەرم و ئیسقانەکان پێکهاتووە[٢]. هەروەها لابیای مەیجۆر ڕژێنی ئارەقە بەردەستە  واتە لایبیای مەیجۆر و سکرۆتۆم ئەندامی هاوشێوەن[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://web.archive.org/web/20090616022448/http://www.mercksource.com/pp/us/cns/cns_hl_dorlands_split.jsp?pg=%2Fppdocs%2Fus%2Fcommon%2Fdorlands%2Fdorland%2Fnine%2F000116925.htm
  2. ^ Roberts S. Human Physiology. Global Media, 2007.
  3. ^ McKinley, M., & O'Loughlin, V. (2011). Human Anatomy (3rd ed.). New York, NY: McGraw-Hill