کوردستانی نوێ (ڕۆژنامە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کوردستانی نوێەوە ڕەوانە کراوە)
کوردستانی نوێ
جۆرڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەیە
خاوەنیەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
بەڕێوەبەری سەرنووسەرستران عەبدوڵڵا
زمانکوردی
بنکەی سەرەکیهەرێمی کوردستان سلێمانی
ماڵپەڕی فەمیhttps://knwe.org/
  ئەم وتارە سەبارەت بە کوردستانی نوێ (ڕۆژنامە) نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏کوردستان (ڕوونکردنەوە).

ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەیە لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەردەکرێت. ژمارە سفری ڕۆژنامەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ چاپ و بڵاوکرایەوە[١] و بووە یەکەم رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەرِینەکەی خەڵکی کوردستان لەئاداری ١٩٩١ کە تائێستاش بەردەوامە لەدەرچوون، کە بۆ ئەو سەردەمە دەرکردنی ڕۆژنامە بە واتای ڕۆژنامەی ھەواڵ و بەدواداچوونی ڕۆژنامەگەریی، کارێکی ئاسان نەبوو. خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەکە دوکتۆر فوئاد مەسعوومە و لەساڵی ٢٠٠٩ ـشەوە ستران عەبدولڵا سەرنووسەری ڕۆژنامەکەیە و ھەریەک لە کاروان عەلی، شیرین. ک، محەمەد کەریم ئەندامی سکرتارییەتی نووسینن.[٢]لە مێژووی ڕۆژنامەکەشدا ھەریەک لە ئەرسەلان باییز و فەرەیدون عەبدولقادر و فریاد ڕەواندزی و مەحمود مەلا عیززەت و کاوە موحەممەد سەرنووسەری ڕۆژنامەکە بوون. ڕۆژەنامەکە ئێستا چەند پاشکۆیەک لەگەڵی چاپ دەکات کە بریتیین لە پاشکۆی ئەدەب و ھونەر، پاشکۆی ستادیۆم، پاشکۆی خێزانی کوردستانی نوێ، پاشکۆی کاکێشان، پاشکۆی کەشتیی نوح، پاشکۆی کوردستانی گەنج، و ھەروەھا پاشکۆی ئەدگار.[٣][٤]

دامەزراندن[٥][دەستکاری]

ئەگەرچی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مێژووی سیاسی و پێشمەرگایەتی و ڕۆشنبیریی و ڕۆژنامەگەریی خۆیدا خاوەنی سەدان دەستکەوت و داھێنان بووە، بەڵام بۆ دەرکردنی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژنامە دوای پرس و ڕایەکی زۆر و وەدەستخستنی وەڵامی دەیان پرسیار، ئینجا برِیاریدا کە گەڵاڵە نامەکانی سەر کاغەز بۆ کاریی کردارەکی بگوازێتەوە. ھەر لەگەڵ ڕۆژە گەرم و بە جۆشەکانی ڕاپەڕینی ١٩٩١ دا ئەو بیرۆکەیە خرایە سەر کاغەز تا بەشێوەیەکی کرداری ئیشی بۆ بکرێت، بۆ ئەمەش بەگوێرەی ڕێنمایی و دوای بروسکەیەکی مام جەلال برِیاری جێبەجێکردنی درا، لە ھەولێر و سلێمانی دەست بە کۆبوونەوە کرا. لە ھەولێر دوو دانیشتنی فراوان کرا، یەکێکیان بە سەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی و کۆبوونەوەی دووەمیش بە سەرپەرشتی ئەرسەلان باییز، لە ھەر دوو کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک ئەدیب و نووسەر و شارەزای بواری ھونەری ئامادە بوون. لە شاری سلێمانیش بۆ ھەمان مەبەست چەند دیدارێک ڕێک خرا. دوای ئەوەی ستافێک بۆ ڕۆژنامەکە دیاری کرا، ڕۆژی ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ ژمارە سفری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ خرایە ژێر چاپ و بڵاوکرایەوە کە لێی نووسرابوو "کوردستانی نوێ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەری دەکات" و شاری ھەولێر بووە بنکەی سەرەکی ڕۆژنامەکە و چاپخانەی ڕۆشنبیری دەسنیشان کرا بۆ چاپکردنی ڕۆژنامەکە. دەرکردنی ژمارە سفر تاقیکردنەوەیەکی سەخت بوو، زۆربەی ھەرە زۆری ستافی ڕۆژنامەکە ڕۆژیان لە چاپخانە کردەوە، دوای ١٤ ڕۆژ پشوو بۆ دابەشکردنی کاروبارەکان بەکاری کارگێڕیشەوە، ڕۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ ژمارە ١ی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ چاپ و بڵاو کرایەوە و وەک ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانە دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد. کوردستانی نوێ یەکەمین ڕۆژنامەشە کە داوای مۆڵەتی دەرکردنی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە و وەزارەتیش مۆڵەتی ژمارە ١ی بە ڕۆژنامەکە داوە.[٣]

پێکھاتە[دەستکاری]

ڕۆژنامەکە خاوەن ئیمتیازی ھەیە وەک ناوێکی فەرمیی بۆ دامەزرێنەر یان مۆڵەتپێدراو لەلایەن حکوومەتەوە. ھەروەھا سەرنووسەر و جێگری سەرنووسەر و بەڕێوەبەری نووسین و سکرتارییەتی نووسین بەرپرسن لە نووسینی بابەتەکانی ناو ڕۆژنامەکان.

گۆڕانکاریی لە پێکھاتەدا[دەستکاری]

لەکاتی دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ـوە لە ١٩٩٢ دا تا ٢٠٠٩ گۆڕانکاریی لەپێکھاتەی کارگێڕی ڕۆژنامەکەدا بەم جۆرە بووە:

ڕێکەوت خاوەنی ئیمتیاز سەرنووسەر جێگری سەرنووسەر بەڕێوەبەری نووسین سکرتارییەتی نووسین
١٢-١-١٩٩٢ ئەرسەلان باییز ئازاد جوندیانی
١٦-٦-١٩٩٢ ئەرسەلان باییز فریاد ڕەواندزی ئازاد جوندیانی
١٣-٨-١٩٩٢ ئەرسەلان باییز ئازاد جوندیانی فریاد ڕەواندزی
٢-٨-١٩٩٣ فوئاد مەسعووم ئەرسەلان باییز ئازاد جوندیانی فریاد ڕەواندزی
٢٣-١١-١٩٩٣ فوئاد مەسعووم فەرەیدون عەبدولقادر ئازاد جوندیانی فریاد ڕەواندزی
٢٣-١-١٩٩٤ فوئاد مەسعووم فەرەیدون عەبدولقادر فریاد ڕەواندزی
٢٥-١-١٩٩٤ فوئاد مەسعووم فەرەیدون عەبدولقادر
١-٤-١٩٩٦ فوئاد مەسعووم فریاد ڕەواندزی دڵشاد عەبدولڵا
٥-٥-١٩٩٩ فوئاد مەسعووم فریاد ڕەواندزی دڵشاد عەبدولڵا – ستران عەبدولڵا کاوە موحەممەد
٢١-٦-١٩٩٩ فوئاد مەسعووم فریاد ڕەواندزی ستران عەبدولڵا کاوە موحەممەد
٣-٧-٢٠٠٠ فوئاد مەسعووم مەحمود مەلا عیززەت ستران عەبدولڵا کاوە موحەممەد - شێرکۆ مەنگۆری
٧-٤-٢٠٠٢ فوئاد مەسعووم کاوە موحەممەد شێرکۆ مەنگۆری
٢-٨-٢٠٠٩ فوئاد مەسعووم ستران عەبدولڵا کاروان عەلی، شیرین. ک، محەمەد کەریم

[٣]

پاشکۆکان[دەستکاری]

کوردستانی نوێ، بە درێژایی مێژووی دەرچوونی کە زیاتر لە بیست ساڵە بە بەردەوامی دەردەچێت، چەندین پاشکۆی دەرکردووە، کە ئێستا بەشێکیان نەماون و بەشێکیشیان ناوە ناوە دەردەچن، یان بۆ یەکجار دەرچوون، لێرەدا ئەو پاشکۆیانە دەخەینە رِوو کە ئێستا بەردەوامن لە دەرچوون.[٣]

پاشکۆی ئەدەب و ھونەر[٦][دەستکاری]

لە ٢٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣دا یەکەم ژمارەی پاشکۆی ئەدەب و ھونەر بە چوار لاپەرِەی ھەفتانە دەرچووە، لە قەبارەی تابلۆیی دا بوو، لەناو ڕۆژنامەکە دادەنرا بەڵام بەخۆرِایی بوو، ڕیزبەندی لاپەرِەکانی سەربەخۆ بوو، بەشێک نەبوو لە ڕیزبەندی لاپەرِەکانی ڕۆژنامەکە، ئەم حاڵەتە تا ژمارە ٢٠ی پاشکۆکە بەردەوام بوو. بۆ ماوەیەک وەستا و پاشان دەستی بە دەرچوون کردەوە. جارێکی تر وەستاوەتەوە و پاشان دەستی بە دەرچوون کردووەتەوە. بەگشتی دەکرێت تەمەنی ئەم پاشکۆیە بەسەر چوار قۆناغدا دابەش بکرێت. لە خوولی یەکەم و دووەم و سێیەمدا ١٧٤ ژمارەی لێ دەرچووە. لە خوولی چوارەم ڕۆژی ٣٠ی [ئادار]]ی ٢٠٠٠دا بە ٨ لاپەڕەی سەربەخۆ دەرچووەتەوە و ژمارە ١٧٥ی پێدراوە و تا ئێستاش بەردەوامە.[٣]

سەر‌پەرشتیاری ئەم پاشکۆیە لە ھەولێر، سەعدولڵا پەرۆش بووە و دوای ئەوەی ڕۆژنامەکە چووەتە سلێمانی، شیرین. ک بووەتە سەرپەرشتیار، پاشان سیامەند ھادی و ئێستاش مەریوان مەسعود سەرپەرشتیار و یونس حەمەد لێپرسراوی پاشکۆی ئەدەب و ھونەرە.[٣]

ستادیۆم[٧][دەستکاری]

سەرەتا وەک پرۆڤەیەک بۆ دەرکردنی پاشکۆیەکی ھەفتانە بوو. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ٣ ژمارەی تایبەتی پاشکۆی ستادیۆمی پەروەردەی دەرکردووە کە تایبەت بوو بەخوولە وەرزشییەکانی نێوان ھەڵبژاردەکانی پەروەردەی ھەرێم. ئەو ٣ ژمارەیەش، بەم شێوەیە بڵاوکراوەتەوە: ڕۆژی ١٦ی ئاداری ٢٠٠٢ ژمارە یەک. ڕۆژی ٣٠ی ئاداری ٢٠٠٢ ژمارە دوو. ڕۆژی ١ی مایسی ٢٠٠٢ ژمارە سێ. دواتر ڕۆژی ٢١ی تەمموزی ٢٠٠٢ یەکەم ژمارەی وەک پاشکۆیەکی ھەفتانە بڵاوکرایەوە و ٢٩ ژمارەی بە قەبارەی A4 لێدەرکرا، دوا ژمارەی لە ڕۆژی ١٨ی شوبات ٢٠٠٣ دابوو، بەھۆی ھاتنە پێشەوەی پڕۆسەی ئازادیی عێراقەوە وەستێنرا. پاشان ھەر بە ھەفتانە درێژە بە دەرکردنی پاشکۆکە درایەوە و ڕۆژی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ ژمارە ٣٠ی لێدەرکرا، ڕۆژی ٢٢ی مایسی ٢٠٠٧، ژمارە ٧٥ی لێدەرکراوە لە ژمارە ٧٦ دا و لە ڕۆژی ١ی حوزەیرانیی ٢٠٠٦دا کراویەوە بە‌ ڕۆژانە و تا ئێستاش بەردەوامە. ستافەکەی پێکھاتوون لە سەرپەرشتیار: ئیسماعیل مەحمود، جێگری سەرپەرشتیار: سەنگەر زرار، بەڵام ئەوە چەند ساڵێکە تەنیا ناوی ئیسماعیل مەحمود وەک سەرپەرشتیار لەسەر پاشکۆکە ماوە.[٣]

خێزانی کوردستانی نوێ[دەستکاری]

پاشکۆیەکی ھەفتانەیە، لە ڕۆژی ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩دا یەکەمین ژمارەی دەرچووە و گرنگی بە منداڵ و کاروباری خێزان و ناوماڵ دەدات. چوار لاپەرِەیە، سەرپەرشتیارەکەی ڕۆزا دڵشاد مەریوانی بوو، پاشان سەرپەرشتیارەکەی گۆڕا بۆ کۆسار عوسمان و ئێستاش بە شێوەیەکی کاتیی ڕاوەستاوە.[٣]

کاکێشان[دەستکاری]

پاشکۆیەکی ھەفتانەیە، تایبەتە بە بوارەکانی زانستە مرۆڤایەتییەکان و فەلسەفە و جیھانبینی نوێ بۆ ڕووداوەکان. یەکەمین ژمارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ئابی ٢٠١٠، بە ١٢ لاپەرە دەرچوو، تا ئێستاش بەردەوامە و سەرپەرشتیارەکەی مەحمود شێرزادە.[٣]

کەشتیی نوح[٨][دەستکاری]

پاشکۆیەکی ھەفتانەی تایبەتە بە بوارەکانی زانست و زانیاری نوێ، ژمارەی یەکەمی لە ڕۆژی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١دا دەرچووە، ئێستاش بە ٤ لاپەڕە بەردەوامە. سەرپەرشتی دەکرێت لەلایەن ھێرۆ جەزا، تارا شێخ عوسمان.[٣]

کوردستانی گەنج[دەستکاری]

سەرەتا مانگی جارێک بە ١٢ لاپەڕەوە دەرچوو، پاشان دوو ھەفتە جارێک دەردەچووە و بووە ٨ لاپەڕە و تایبەت بوو بە گەنجان. ژمارە ١ ڕۆژی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ دەرچوو. سەرپەرشتیی دەکرێت لەلایەن پشتیوان زاھیر (لە پێشوودا)، ئێستاش سەرپەرشتیارەکەی مەحمود نەجمەدینە و بەردەوامە لە دەرچوون.[٣]

ئەدگار[دەستکاری]

پاشکۆیەکی تایبەتە و ناوبەناو دەردەچێت. تایبەتە بە کەسایەتییەکانی بواری ئەدەب و نووسین و ھونەرمەندان. ژمارە ١ی ڕۆژی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ دەرچوو. ئەم ژمارەیەی هەشت لاپەڕە بوو، و تایبەت بوو بە هۆزانڤان و نووسەر کەریم دەشتی. دووەمین ژمارەشی ڕۆژی ٤ی نیسانی ٢٠١١ بە ٤٤ لاپەڕەوە دەرچوو و تایبەت بوو بە ڕۆماننووس و نووسەر موحەممەد موکری. ئێستاش بەردەوامە لە دەرچوون و مەریوان مەسعوود سەرپەرشتی دەکات.[٣]

چالاکی تر[دەستکاری]

ھەندێک پاشکۆی سیاسیی و فیکریی و بۆنە ھەیە، ناوبەناو دەردەچێت لە ژێر ناویشانی جیاجیا لەوانە: دۆسێ[٩]، دووڕیان و ھی تر.[٣]

کتێبە چاپکراوەکان[دەستکاری]

ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ھەر لەگەڵ ساڵی یەکەمی دەرچوونیدا دەستی بە چاپکردن و دەرکردنی کتێب و نامیلکە کردووە. یەکەمین کتێب کە چاپی کردبێت، ڕاپۆرتێکی سیاسی بوو، کە ھەڤاڵ مام جەلال لە کۆنگرەی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ساڵی ١٩٩٢ پێشکەش بە ئەندامانی کۆنگرەی کرد. دووەم کتێب، نامیلکەیەک بوو لە نووسینی مام جەلال کە بانگەوازێک بوو بۆ حیزب و دەستە و ڕێکخراو و گرووپە چەپەکان بۆ یەکگرتنەوەیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، تا ئێستا پرۆسەی چاپکردنی کتێب بەردەوامە، ئەمساڵ ساڵی کتێبە چاپکراوەکانی کوردستانی نوێ بوو، کە زیاتر لە ٢٠ کتێبی چاپ کردووە و ئێستاش لە چاپکردنی کتێب بەردەوامە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "پەیامی پیرۆزباییەکان بۆ یادی دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ". کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان. 12/01/2022. Retrieved 12/01/2022. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "ڕۆژنامەگەری کوردی، ناوی ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکان، لە کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستدا". کوردیزانست. Retrieved 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link) ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 15ی Februaryی 2017. Retrieved 1ی Februaryی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٥ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "کوردستانی نوێ". kurdipedia. 14-01-2010. Retrieved 14-01-2010. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "دەربارە". کوردستانی نوێ.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "PDF.js viewer" (PDF). knwe.org. Retrieved 2023-08-28.
  7. ^ "PDF.js viewer" (PDF). knwe.org. Retrieved 2023-08-28.
  8. ^ "PDF.js viewer" (PDF). knwe.org. Retrieved 2023-08-28.
  9. ^ "PDF.js viewer" (PDF). knwe.org. Retrieved 2023-08-28.