کودەتای ٢٠١٣ی میسر

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
محەممەد مورسی

کودەتای سەربازی ٢٠١٣ی میسر کودەتایەک بوو لەڕۆژی ٣ی تەمموزی ٢٠١٣ لەدژی ئیخوان موسلمین کەلەئەنجامدا یەکەم سەرۆککۆماری میسر بەھەڵبژاردن محەممەد مورسی لەپۆستی سەرۆککۆماری میسر لابرا وە دەستەبەریشکرا[١] و لەجێگای ئەو و بەشێوەیەکی کاتی سەرۆکی دادگای باڵا عەدلی مەنسوور کرا بەسەرۆککۆماری میسر،[٢] بەیاننامەی ئەم کودەتا سەربازییە لەلایەن کەسایەتی سەربازی و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارییەکانی میسر و وەزیری بەرگری عەبدولفەتاح سیسی[٣] , لەدوای ھێنانە خوارەوەی مورسی دەنگۆی دادگایی کردنی لەگەڵ دارودەستەکەی ھاتەئاراوە[٤]

میدیا[دەستکاری]

داخستنی کەناڵەکان[دەستکاری]

لەلایەن ھێزەکانی پۆلیس و سەربازی ئەو کەناڵانەی پشتگیری محەممەد مورسییان یان پەخشی ڕاستەوخۆی خۆپشاناندەکانی پشتیوانی لەمورسیان دەکرد داخران یەکێک لەو کەناڵانە کەناڵی جەزیرەی میسر (ڕاسەوخۆ) بوو[٥] وە ھەروەھا کەناڵی میسر ٢٥ داخرا کە ئیخوان موسلیمنین خاوەنیەتی.[٦]

ھەڵوێستە دەرەکییەکان[دەستکاری]

ھیومان ڕایت وۆچ (رێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤ):چەندین ژن دەستدرێژیی سێکسییان کراوەتە سەر لە گۆڕەپانی تەحریر ی میسر[٧] وە تیایاندا ٤٣ ژنە چالاکوان دەستدرێژیی سێکسیان کراوەتەسەر[٨]

سوریا: بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا وتی "بە‌شار ئە‌سە‌د، ئیخوان موسلمینی میسری بە نانە‌وە‌ی فیتنە و ئاژاوە‌و دووبە‌رە‌کی لە جیھانی عە‌رە‌بیدا تۆمە‌تبار کرد و رایگە‌یاند: ھە‌ر ئە‌وان بوون لە ساڵی حە‌فتاکان یە‌کە‌م چە‌مکی تایە‌فی و پرۆژە‌ی دووبە‌رە‌کییان لە سوریا پێشنیاز کرد."

ئەمریکا: وتە‌بێژی وە‌زارە‌تی دە‌رە‌وە‌ی ئە‌مریکا ئاشکرایکرد، حکومە‌تی واشنتۆن پشتیوانی ھیچ لایە‌نێکی میسر ناکات و پشتیوانیی خۆی بۆ نارە‌زایی ئاشتیانە لە‌و وڵاتە دوپات دە‌کاتە‌وە.

تونس:بەدووری دەزانین ھاوشێوەی میسر لە تونس ڕووبدات

ئاڵمانیا: وە‌زیری دە‌رە‌وە‌ی ئاڵمانیا نیگە‌رانی وڵاتە‌کە‌ی پیشاندا لە‌بە‌رامبە‌ر لە‌سە‌رکار لابردنی مورسی لە پۆستی دە‌سە‌ڵات و رایگە‌یاند، بە لابردنی مورسی "شکستێکی گە‌ورە بە‌سە‌ر پرۆسە‌ی دیموکراسیدا دێت لە‌میسر"

ھەریەکە لە ئیماڕات و سوریا و سعودیا و چەند وڵاتێکی دیکەی کەنداوی عەرەبی پاڵپشتییان لەم کودەتا سەربازییە کرد.

سەرچاوە[دەستکاری]