کوبایاشی ئیسا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی ئیسا کە بە دەستی موراماتسو شومپۆ کێشراوە

کوبایاشی ئیسا (بە ژاپۆنی: 小林 一茶)شاعیری ژاپۆنیی بوودایی سەدەی ھەژدە و نۆزدەیە.

ژیان[دەستکاری]

لە ١٥ی حوزەیرانی ١٧٦٣ی زایینی له دایک بووه. ژیانێکی ناخۆش و پڕخەمی بووە. کاتێک که دوو ساڵی بووە دایکی کۆچی دوایی کردوە و له ته‌مه‌نی ١٤ ساڵی‌دا دایه‌گه‌وره‌ی مرد. دواتر سێ منداڵ و یه‌که‌م هاوسه‌ری مردن. له سێ ساڵی کۆتایی‌دا له‌گه‌ڵ کیژێکی ساموڕایی زه‌ماوه‌ندی کرد. ئیسا له هایکۆیه‌کانیدا باس له ژیانی پڕ له غه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی ناکات و تا ماوه‌یه‌کی زۆر له سه‌ر شێوازی باشوو و یووسا بۆسۆن شێعری ده‌هۆنێوه به‌ڵام له ته‌مه‌نی چل ساڵیدا گه‌یشته لوتکه‌ی شێوازی شێعری خۆی. ئه‌و زمانی کووچه بازاڕو زاراوه جۆراوجۆره‌کانی هێنایه ناو هایکۆکانی خۆی. ئیسا لە ٥ی تەممووزی ١٨٢٨ی زایینیدا له گوندەکەی خۆی کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]