کەیھان کەڵھوڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە که‌یهان که‌ڵهوڕەوە ڕەوانە کراوە)
کەیھان کەڵھوڕ
کەیھان کەڵھوڕ لە ٢٠١٧
کەیھان کەڵھوڕ لە ٢٠١٧
زانیارییەکان
لەدایکبووی (١٩٦٣-١١-٢٤) ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣ (تەمەن ٦٠ ساڵ)
تاران،[١] ئێران
بنەچەکرماشان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
چەشنەکان
پیشە(کان)ژەنیاری کەمانچە، ئاوازدانەر
ئامێرەکانکەمانچە، سێتار
ساڵانی چالاکبوون١٩٧٣–ئێستا
بابەتە پەیوەندیدارەکان
  • بروکلین ڕایدەر
  • گروپی سیلکڕۆد
  • غەزەل
وێبگەkayhankalhor.net

کەیھان کەڵھوڕ لە تاران لە خێزانێکی کوردی کرماشانی لەدایکبووە.[١] دەستی بە خوێندنی مۆسیقا لە تەمەنی حەوت ساڵیدا کردووە، لە ئۆرکێسترای نێودەوڵەتیی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئێراندا ژەنیار بووە. لەگەڵ ئەوەشدا، خۆی فێری ڕەدیف کردووە و گەشتی کردووەتە خۆراسان، تا مۆسیقای ئەوێ فێرببێت، کە تێکەڵەیەکن لە مۆسیقای کوردی و تورکی و فارسی. کە تەمەنی لە نێوان ٢٠ ساڵیدا بوو، لە فێرگەیەکی مۆسیقی لەژێر ڕێنمایی محەممەدڕەزا لوتفیدا دەیخوێند. کەڵھوڕ بە ڕۆژئاوای باکووری ئێرانیشدا گەڕاوە. دواتر ڕۆیشتووەتە شارەکانی ڕۆما لە ئیتالیا و ئۆتاوا لە کەنەدا، بۆ فێربوونی مۆسیقای کلاسیکیی ئەوروپی.[٢] دەرچووی بەشی مۆسیقای زانکۆی کارلتۆنە لە ئۆتاوا.[٣]

ئامێرە تایبەتەکەی کەڵھوڕ کەمانچەیە، جیا لەوانەش تەنبوور و سێتار و شاکەمانیش دەژەنێت. کەڵھوڕ لەگەڵ گۆرانیبێژە بەناوبانگە ئێرانییەکانی وەک محەممەدڕەزا شەجەریان، شەھرام نازری، حوسێن عەلیزادە، عەلی ئەکبەر مورادی، عەلیڕەزا ئیفتیخاریدا کاری کردووە.[٤][٥] ھەروەھا ساوندتراکی فیلمیشی داناوە.

ژیانی سەرەتایی و خوێندن[دەستکاری]

کەیھان کەڵھوڕ لە تاران لە خێزانێکی کوردی کرماشانی لەدایکبووە.[١] دەستی بە خوێندنی مۆسیقا لە تەمەنی حەوت ساڵیدا کردووە، لە ئۆرکێسترای نێودەوڵەتیی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئێراندا ژەنیار بووە. لەگەڵ ئەوەشدا، خۆی فێری ڕەدیف کردووە و گەشتی کردووەتە خۆراسان، تا مۆسیقای ئەوێ فێرببێت، کە تێکەڵەیەکن لە مۆسیقای کوردی و تورکی و فارسی. کە تەمەنی لە نێوان ٢٠ ساڵیدا بوو، لە فێرگەیەکی مۆسیقی لەژێر ڕێنمایی محەممەدڕەزا لوتفیدا دەیخوێند. کەڵھوڕ بە ڕۆژئاوای باکووری ئێرانیشدا گەڕاوە. دواتر ڕۆیشتووەتە شارەکانی ڕۆما لە ئیتالیا و ئۆتاوا لە کەنەدا، بۆ فێربوونی مۆسیقای کلاسیکیی ئەوروپی.[٢] دەرچووی بەشی مۆسیقای زانکۆی کارلتۆنە لە ئۆتاوا.[٦]

مۆسیقا[دەستکاری]

کارەکانی کەڵھوڕ لە ئاستی جیھانیدا ناسراوە، بەتایبەت کارەکانی لەگەڵ گروپی رێگای ئاوریشم و یۆیۆ مادا.[٧][٨] بەرھەمەکانی ئەو تا ئیستە پێنج جار بوون بە کاندیدای وەرگرتنی خەڵاتی گرامی و لە ساڵی ٢٠١٧دا ئەلبۆمی گۆرانیی ماڵەوەم بۆ بڵێی لەگەڵ یۆیۆما و جادەی ئاوریشمدا خەڵاتی گرامیی بردەوە.[٩]

کارەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "زندگینامه: کیهان کلهر (۱۳۴۲-)". HamshahriOnline.
  2. ^ ئ ا "Archived copy". Archived from the original on 2011-01-07. Retrieved 2010-07-28.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «A» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  3. ^ "Video - Carleton grad plays the Iranian kamancheh - Faculty of Arts and Social Sciences". carleton.ca. Archived from the original on 13 July 2015. Retrieved 29 October 2015. ١٣ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ kelionė su persų muzikos meistrais[بەستەری مردوو]
  5. ^ Cellist and Her Friends Explore Multicultural Harmonies[بەستەری مردوو]
  6. ^ "Video - Carleton grad plays the Iranian kamancheh - Faculty of Arts and Social Sciences". carleton.ca. Archived from the original on 13 July 2015. Retrieved 29 October 2015. ١٣ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ http://www.nytimes.com/2008/08/27/arts/music/27kayh.html
  8. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 7ی Januaryی 2011. Retrieved 28ی Julyی 2010. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری en.mehrnews.com نەدراوە

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]