کلۆربوونی ددان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

کلۆربوونی ددان بریتیه‌ له‌ دروستبوونی بۆشایی له‌نێو ددانه‌کان بەهۆی کۆبوونەوەی خۆراک و بوونی بەکتریا بە هەبوونی کاتێکی دیاریکراو. ئه‌م بۆشایانه‌ بریتین ڕزانی مادەی كانزاى ددانەکان. ڕێژەی کلۆربوونی ددانەکان زیاتر دەبێت بە بوونی ماددە ترشەکان و خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان کلۆربوونی ددان یه‌کێکه‌ له‌ کێشه‌ ته‌ندروستییه‌ هه‌ره‌ باوه‌کان له‌ جیهان. ئه‌م باره‌ زۆرتر ده‌بیندرێرت له‌نێو منداڵان.

ئه‌گه‌ر کلۆربوونی ددان زوو چاره‌سه‌ر نه‌کرێت بە لابردنی بەشە کلۆربووەکەی ددان و پڕکردنەوەی، ئه‌وا ڕزیبوونه‌که‌ گه‌وره‌ و زیاتر ده‌بێت، ده‌بێته‌ هۆی ئازارێکی زۆر سه‌خت، هه‌وکردن، هه‌روه‌ها له‌ده‌ستدانی تەواوی ددانه‌که‌ و چه‌ندین ئاڵۆزی تر.

پێرست

نیشانه‌کانی [دەستکاری]

نیشانه‌کان ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر شوێن و ڕاکشانی "گه‌وره‌یی و بچووکی" کلۆربوونه‌که‌. له‌سه‌رەتای کلۆربوونی ددان له‌وانه‌یه‌ هیچ ئازارێک نه‌بێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوون و ڕاکشانی کلۆربوونه‌که‌، ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ دروست ده‌کات؛

ئازاری ددان [دەستکاری]

هه‌ستیاربوونی ددان [دەستکاری]

ئازارێک زۆر تیژ و سه‌خت له‌گه‌ڵ خواردن و خواردنه‌وه‌ی شتێکی شیرین، سارد یاخود گه‌رم

به‌دیارکه‌وتنی کونی بچووک له‌سه‌ر ددانه‌کان

هه‌ندێک جار خڕبوونه‌وه‌ی کێم و ده‌ردراو له‌ ده‌وری ددانه‌که‌.

هۆکاری دروستبوونی [دەستکاری]

کلۆربوون دروست ده‌بێت له‌ ئه‌نجامی ڕزیبوونه‌وه‌، که‌ ئه‌میش پڕۆسه‌یه‌که‌ سه‌رهه‌ڵ ده‌دات به‌ درێژایی کات. ناو ده‌می مرۆڤ وه‌ک هه‌موو جێگایه‌کی تر له‌ش، به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی زۆرێک له‌ به‌کتریایی تێدایه‌. هه‌ندێک له‌م به‌کتریایانه‌ ده‌ژین له‌سه‌ر ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی که‌ شه‌کریان "کاربۆهیدرات" تێدایه‌. کاتێک ئه‌م شه‌کرانه‌ به‌باشی لاناچن "لانابردرێن" له‌ ددانه‌کان، له‌م کات به‌کتریایه‌کان هه‌ڵده‌ستن به‌ گۆڕینیان بۆ مادده‌ی "ترشی". ئه‌م به‌کتریا و مادده‌ ترشیه‌کان و ورده‌ خۆراک و لیکاو ده‌نووسێن به‌ ددانه‌کانه‌وه‌. مادده‌ ترشه‌کان هه‌ڵده‌ستن به‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر کانزاکانی رووی به‌شی ڕه‌قی ده‌ره‌وه‌ی ددان "مینا" و ده‌بێته‌ هۆی خورانی به‌شه‌که‌" ئه‌م خورانه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستکردنی کونی زۆر بچوک له‌ رووی "مینا"ه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌م کونانه‌وه‌ به‌کتریا و مادده‌ ترشه‌کان ده‌توانن بگه‌ن به‌ چینێکی تری ددانه‌که‌ که‌ چینێکی نه‌رم و به‌رگری که‌مه‌ بۆ مادده‌ی ترشی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌شی "مینا". ئه‌م تێکدان و رزیبوونه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تاکو مادده‌ ترشیه‌کان و به‌کترییایه‌کان ده‌گه‌ن به‌ به‌شی ناوه‌وه‌ی ددانه‌که‌. له‌ به‌شی ناوه‌وه‌ی ددانه‌که‌ ده‌مار و لووله‌ی خوێن هه‌یه‌. به‌شی ناوه‌وه‌ی ددان هه‌ڵده‌ئاوسێت و ئازارده‌درێت به‌هۆی به‌کتریاوه‌. دوای ئه‌وه‌ی کلۆربوونه‌که‌ به‌ره‌وه‌پێش ده‌چێت، ده‌بێته‌ هۆی ئازراێکی ددانی زۆر سه‌خت.

هۆکاره‌ مه‌ترسیداره‌کان [دەستکاری]

هه‌ندێک جۆری خۆراک؛ ئه‌و خۆراک و خواردنه‌وانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌مێننه‌وه‌ له‌ نێو ددانه‌کان، بۆ نموونه‌ شیر، هه‌نگوین، کێک، مێوژ و هاوشێوه‌ی مێوژ و په‌تاته‌.

زۆر خواردن و خرواردنه‌وه‌ی شه‌کری "چه‌نجاره‌ی خواردنه‌وه‌".

نه‌شووشتنی ددان دوای خواردن و خواردنه‌وه‌ به‌ فلچه‌.

خواردنه‌وه‌ی ئاوی ناو بووتڵ "پاڵێنداو".هه‌ندێک جۆری ئاوی پاڵێندراو "بووتڵ" مادده‌ی فلۆریدی تێناکرێت، که‌ مادده‌یه‌که‌ له‌ ئاوی گشتی ده‌کرێت و یارمه‌تی که‌م کردنه‌وه‌ی رزیبوونی ددان ده‌دات.

به‌ساڵاچوون.

وشکی ده‌م

سووتانه‌وه‌ی دڵ

ئالۆزییه‌کانی [دەستکاری]

هه‌وکردن و خڕبوونه‌وه‌ی کێم له‌ده‌وری ددانه‌که‌.

هه‌ڵوه‌رینی ددان

شکانی ددان

کێشه‌ی خواردنجووین

خۆپاراستن [دەستکاری]

دوای خواردن و خواردنه‌وه‌ ددانه‌کانت به‌ فلچه‌ بشۆ. به‌ لایه‌نی که‌م دوو جار له‌ ڕۆژێک، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌کی نموونه‌یی ده‌بێت دوای هه‌موو ژه‌مه‌ خواردنێک بشۆردرێت. ئه‌گه‌ر هه‌ر ناتوانیت به‌ فلچه‌ بیشۆیت، ئه‌وا به‌لایه‌نی که‌م به‌ ئاو بیشۆ "غه‌رغه‌ره‌ بکه‌".

ته‌نها ئاوی پاڵێنداو "بووتڵ" مه‌خۆره‌وه‌، رۆژانه‌ هه‌ندێک ئاو گشتییش بخۆره‌وه‌.

دووربه‌ له‌ زۆر خواردن و خواردنه‌وه‌ی شه‌کری "بۆ نموونه‌ له‌ ڕۆژێک چه‌ندین بووتڵ شه‌ربه‌ یاخود خوارندوه‌ی گازی بخۆیته‌وه‌ - چه‌نجاره‌" .

ئه‌و خۆراکانه‌ بخۆ که‌ بۆ ته‌ندروستی ددانه‌کانت باشه‌، وه‌ک په‌نیر، میوه‌ و سه‌وزه‌ی تازه‌. هه‌روه‌ها خۆت به‌ دووربگره‌ له‌و خۆراکانه‌ی له‌ نێو ددانه‌کانت ده‌مینێنه‌وه‌، وه‌ک جپس "په‌تاته‌" شیرنه‌مه‌نی..

ناوه‌ناوه‌ سه‌ردانی پزیشک بکه‌ و په‌یڕه‌وی ئه‌و خشته‌ی سه‌ردانه‌ بکه‌ که‌ بۆت داده‌نێت.

که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟ [دەستکاری]

هه‌رکاتێک هه‌ستت به‌ ئازاری ددان کرد یاخود هه‌ستیاری ددانت، پێیوسته‌ سه‌ردانی پزیشکی ددان بکه‌یت.

سه‌رچاوه‌کان [دەستکاری]

  1. ماڵپەڕی پزیشک