ڤیکتۆر ھوگۆ

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە ڤیکتۆر هوگۆ ەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
ڤیکتۆر هوگۆ
Victor Hugo circa 1880.jpg
لەدایکبوون ٢٦ی شوباتی ١٨٠٢
فەڕەنسا
مەرگ ٢٢ی ئایاری ١٨٨٥ (تەمەن ٨٣)
پاریس، فەڕەنسا
نەتەوە فەڕەنسی
پیشە شاعیر، نووسەری شانۆگەری، ڕۆماننووس، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ


ڤیکتۆر ماری هوگۆ (٢٦ی شوباتی ١٨٠٢ – ٢٢ی ئایاری ١٨٨٥) شاعیر و نووسەری شانۆگەری و ڕۆماننووس و کاربەدەستی دەوڵەت و چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤی فەڕەنسی بوو. سەرەتا ناوبانگی ئەدەبی هوگۆ لە فەڕەنسادا بە هۆی هۆنراوەکانیەوە بوو، بەڵام ڕۆمانەکانیشی هەمدیسان ڕۆڵیان هەبوو لە ناوبانگیەکەی. لەنێو چەندین بەرگ هۆنراوە، بیرکردنەوەکان Les Contemplations و ئەفسانەی سەدەکان (La Légende des siècles) پایەیەکی ڕەخنەگری بەرزیان هەیە، هوگۆ هەندێکجار وەک گەورەترین شاعیری فەڕەنسی دەناسرێ. ناسراوترین کارەکانی لە دەرەوەی فەڕەنسا ڕۆمانەکانی بێنەوایان (Les Misérables) و Notre-Dame de Paris(هەروەها بە ئینگلیزی ناسراوە بە The Hunchback of Notre-Dame). لە شاپەرستێکی پابەندەوە لەو کاتەی گەنج بوو، بۆچوونەکانی هوگۆ گۆڕا بە تێپەڕ بوونی چەند دەیەیەک ئەو بوو بە لایەنگرێکی توندڕەوی کۆماری، لە کارەکانیدا پەنجە بۆ زۆربەی باسە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان و ڕێچکە هونەریەکانی سەردەمی خۆی درێژ دەکات.

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر