ژمارە نەرێنییەکان و نانەرێنییەکان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

نەرێنی (بە ئینگلیسی: Negative) یان نانەرێنی (بە ئینگلیسی: Non-Negative) بوون تایبەتمەندییەکی ژمارەیێکە کە یان ڕاستەقینەیە، یان ئەندامێکی یەکێک لە ژێرکۆمەڵەکانی کۆمەڵەی ژمارە ڕاستەقینەکانە (وەکوو کۆمەڵەی ژمارە تەواوەکان).

ژمارەی نەرێنی ئەوەیە کە لە سیفر بچووکترە، وەکوو {\sqrt{2}}−، ١.٤١٤−، ١−. ژمارەی ئەرێنی (بە ئینگلیسی: Positive number) ئەوەیە کە لە سیفر گەورەترە، وەکوو {\sqrt{2}}، ١.٤١٤، ١. سیفر بۆخۆی نە ئەرێنییە نە نەرێنی.

ژمارە نانەرێنییەکان ئەوانەن کە نەرێنی نین (یان ئەرێنین یان سیفر). ژمارە نائەرێنییەکان ئەو ژمارانەن کە ئەرێنی نین (یان نەرێنین یان سیفر).