ژان ژاک رۆسۆ

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
ژان ژاک رۆسۆ
Jean-Jacques Rousseau (painted portrait).jpg
لەدایکبوون ژان ژاکوێس رۆسوو
٢٨-٦-١٧١٢
ژنێف
مەرگ ٢-٧-١٧٧٨
ئێرمێنۆنڤیڵ، شاهەنشاهی فەرەنسا
نەتەوە فەرەنسی
ناسراو بە هۆی فەلسەفە، تیۆری پەیمانی کۆمەڵایەتی، رۆمانسیزم
دایک‌وباوک سوزان بێرنارد


ژان ژاک ڕۆسۆ لە ‌ساڵی‌ ١٧١٢ لە‌ ژێنێڤ لە‌ دایک بووە‌، باوكی‌ ئیزاك رۆسۆ سە‌عاتچیە‌كی‌ ناسراو بووە‌، دایكیشی‌ (سوزان بێرنارد) ماوە‌یە‌ك دوای‌ لە‌ دایك بوونی‌ رۆسۆ دە‌مرێت، بوكی‌ لایە‌نگرێكی‌ بە‌بروای‌ دە‌سە‌لاَتی‌ كۆماری‌ بوو دە‌یویست كورە‌كە‌یشی‌ بە‌و شێوە‌یە‌ پە‌روە‌ردە‌ بكات ،رۆسۆ لە‌تە‌مە‌نی‌ پێنج ساڵیە‌وە‌ دە‌ستیكردوە‌ بە‌ كتێب خوێندنە‌وە‌و تاكۆتایی‌ ژیانی‌، (پلوتارك) خۆشە‌ویسترین نوسە‌ر بووە‌ لە‌لای، پاش بە‌سە‌ربدنی‌ چە‌ندین ساڵ‌ لە‌تە‌مە‌نی‌ تاراوگە‌و گەڕان بە‌ شارە‌كاندا؛ رۆسۆ خە‌ریكی‌ توێژینە‌وە‌ی‌ توانستە‌كانی‌ خۆی‌ دە‌بێت، سە‌رە‌تا بە‌ فە‌لسە‌فە‌ دە‌ست پێدە‌كات، فە‌یلە‌سووفە‌كانی‌ وە‌ك (جۆن لۆك و مالێبرانژ و دیکارت و لایبنیتس و ڤۆڵتێر) دە‌خوێنێتە‌وە‌، ژیانی‌ ئە‌م ساڵانە‌ی‌ رۆسۆ پڕە‌ لە‌گە‌ڕان بە‌ نێو ئیتالیا و فە‌رە‌نسا و سویسرادا.

رۆسۆ فە‌یلە‌سوفە‌كان بە‌ بە‌شێكی‌ ئە‌و جیەانە‌ دادە‌نێ‌، كە‌ رە‌خنە‌ی‌ لێدە‌گرن، بۆیە‌ ەە‌موویان گوناەباردە‌كات، بە‌وە‌ی‌ كە‌ فە‌یلە‌سوفە‌كان گرنگی‌ بە‌ نەهێشتنە‌وە‌ی‌ دامە‌زراوە‌كانی‌ چە‌وساندنە‌وە‌ دە‌دە‌ن و كاریان بۆ دە‌كە‌ن، ژیانی‌ رۆسۆ دوای‌ بڵاوبوونە‌وە‌ی‌ "دیكسۆرزی‌ زانست و ەونە‌ر" بە‌تە‌واوە‌تی‌ دە‌گۆڕێت كە‌ دە‌توانرێت لە‌نێو "دیكسۆرزی‌ زانست و نەونە‌ر" دا چە‌ند بیرورایە‌كی‌ رۆسۆ وە‌ك (مرۆڤایە‌تی‌ لە‌ دۆخە‌ بێگوناە و سە‌رە‌تاییە‌كە‌ی‌ ژێر پە‌ریوە‌) و (ئە‌و نە‌تە‌وانە‌ی‌ لە‌ رووی‌ ەونە‌ری‌ و زانستیە‌وە‌ دواكە‌وتوون لە‌ و نە‌تە‌وانە‌ سە‌روە‌رتن كە‌ پێشكە‌وتوون)دیاریبكرێن [١]

[دەستکاری] سەرچاوەکان

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر