ڕەش (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Black
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرسانجای لیلا
بەرھەمھێنەرسانجای لیلا
Anshuman Swami
شانۆنامەسانجای لیلا
Bhavani Iyer
پراکەش کاپدیا
ئەکتەرانئەمیتاب باچان
ڕانی موکەرجی
Shernaz Patel
Nandana Sen
چیڕۆکخوانڕانی موکەرجی
مۆسیقامۆنتی شارما
وێنەگری سینەماییRavi K. Chandran
مۆنتاژBela Sehgal
بڵاوکردنەوەSLB Films
دەرچوون٤ی شووباتی ٢٠٠٥
ماوەی فیلم١٢٢ خولەک
وڵاتهیندستان
زمانهیندی

ڕەش (بە ئینگلیزی: Black) فیلمێکی درامی ھیندییە لە ٤ی شووباتی ٢٠٠٥ بۆ یەکەمجار نمایشکراوە، لەدەرھێنانی سانجای لیلایە، ڕانی موکەرجی و ئەمیتاب باچان پاڵەوانی فیلمەکەن. فیلمەکە باس لە پەیوەندی مامۆستا و خوێندکارە کوێر و کەڕەکەی دەکات، چیرۆکی فیلمەکە لە سەر ژیانی ھێلێن کێلەر وەرگیراوە کە یەکەم کەسبوو بتوانیت بڕواننامەی بەکالۆریۆس لە ھونەر بەدەستبھێنێت. داھاتی فیلمەکە ٥.١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو. فیلمی ڕەش تاکە فیلمە بتوانێت بەیەکجار ھەر ١١ خەڵاتەکەی فیلم فێر بباتەوە ئەمەش ڕیکۆردە بۆ فیلمەکە.

چیڕۆکی فیلم[دەستکاری]

کچێکی بچووک بەناوی میشێل لەمنداڵییەوە ناتوانێت ببیستێت و ببینێت بۆئەو مەبەستەش دایک و باوکی کچەکە دوایین ھەلی چاکبوونەوە ڕادەستی مامۆستایەک دەکەن بەناوی دیبراج ساھای، ئەم مامۆستایەش دەتوانیت خەونی دایک و باوکەکە بەزیادەوە بھێنێتە دی، تەنانەت تا ئاساتی زانکۆش لەگەڵی بەردەوام دەبێت و پەیوەندییەکی بەتین لەنێوان میشێل و ساھای درووستدەبێت… ڕۆژگار دەڕوات ساھای تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە (ئەلزەھایمەر) لەمجارەشدا میشێل ھەوڵدەدات ئەو دەرئاسایەی کە مامۆستاکەی پێشتر بۆی کرد ئەویش بۆ ئەوی دووبارە بکاتەوە لەڕێگای ئەو ئەلفووبێیەی مامۆستاکەی لەگەڵ خۆیدا دەستیپێکرد.

بەشداربووان[دەستکاری]

  • ڕانی موکەرجی لەڕۆڵی میشێل
  • ئەمیتاب باچان لەڕۆڵی مامۆستا دیبراج سەهای
  • ئایشە کاپوور لەڕۆڵی منداڵی میشێل
  • شیرناز پاتێل لەڕۆڵی کاترین
  • دریتمان کەتەرجی لەڕۆڵی پاول
  • ناندانا سێن لە ڕۆڵی سارە
  • سیلۆ ماهاڤا لە ڕۆڵی خاتوو گۆمیز
  • ماهابانۆ مۆدی-کۆتوال لەڕۆڵی خاتوون نەیر

خەڵاتەکان[دەستکاری]

فیلمەکە چەندین خەڵاتی بردۆتەوە لەوانە خەڵاتەکانی فیلمی نەتەوەیی (National Film Awards) وە Star Screen Awards و IIFA Awards و Zee Cine Awards وە چەندان خەڵاتی دی بەڵام گرنگترینییان خەڵاتی فیلم فێرە کە بە گرنگترین خەڵاتی سینەمایی دادەنرێت لە ھیندستان، وە فیلمەکە خاوەن ڕیکۆردە لەخەڵاتی فیلم فێر چونکە یەکەم فیلمە ھەر ١١ خەڵاتەکەی فیلم فێر بباتەوە ئەوەش لەساڵی ٢٠٠٦ بوو

خەڵاتەکانی فیلم فێر[دەستکاری]

  • باشترین فیلم
  • باشترین دەرھێنەر – Sanjay Leela Bhansali
  • باشترین ئەکتەر – ئەمیتاب باچان
  • باشترین خانمە ئەکتەر –ڕانی موکەرجی
  • خەڵاتی باشترین فیلم لەلایەن ڕەخنەگرانەوە / Sanjay Leela Bhansali
  • باشترین ئەکتەر لەلایەن ڕەخنەگران– Amitabh Bachchan
  • باشترین خانمە ئەکتەر لەلایەن ڕەخنەگران – Rani Mukerji
  • باشترین خانمە ئەکتەری پاڵپشت – Ayesha Kapur
  • باشترین دەستکاری / Bela Sehgal
  • باشترین سینەماتۆگرافی/ Ravi K. Chandran
  • باشترین باکگرەوەند– Monty Sharma

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]