ڕەشەداڵ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ڕەشەداڵ
ڕەوشی پاراستن
پۆلێنکردنی زانستی
Kingdom: Animalia
Phylum: لق: مازەداران]
Class: پۆل: پەلەوەران
Order: تۆرەمە: هەڵۆیان
Family: تیرە: داڵاشەکان
Subfamily: ژێرتیرە: داڵاشەکانی جیهانی کۆن
Genus: خێزان: ڕەشەداڵ
Savigny, 1809
Species: جۆر: ڕەشەداڵ
ناوی باینۆمیاڵ
Aegypius monachus
(Linnaeus, 1766)
  • Green: Current resident breeding range.
  • Green ?: May still breed.
  • Green R: Re-introduction in progress.
  • Blue: Winter range; rare where hatched blue.
  • Dark grey: Former breeding range.
  • Dark grey ?: Uncertain former breeding range.

ڕەشەداڵ ، داڵ ، لاشخۆر (بە ئینگلیسی: Cinereous Vulture ، بە فارسی : دال سیاه) خێزانە باڵندەیەکە لە تیرەی داڵاشەکان ، لە تۆرەمەی هەڵۆیان کە لە ئەورووپا و ئاسیا لە سپانیا تا کۆریا دەژی.
ئەم باڵندە کۆچ ناکا، مەگەر لەو شوێنانەی زستانیان سەخڵەت بێ .
کەم بوونەوەی کەلاک و ژاراوی بوونی خۆراک لەم دوو سەدەدا، ژمارەیانی لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپایی و باکووری ئەفریقا دابەزاندووە. ئەمڕۆکەش دەرمانی مشک کوژ لە تەبەت و گرتنیان(بۆ فرۆشتن بە باخچەی گیانەوەران) لە وڵاتانی سۆڤیەتی کۆن، بەرەی ئەم باڵندەیە تووشی مەترسی تیاچوون کردووە.
لە بەرامبەردا، بڕێ وڵاتان هەنگاوی باشیان بۆ پاراستن و بووژانەوەیان ناوە، بۆ وێنە سپانیا توانیویەتی ژمارەیان لە ٢٠٠ جووت لە ساڵی ١٩٧٠ بۆ ١٠٠٠ جووت لە ساڵی ١٩٩٢ بەرز بکاتەوە.[٢]

تایبەتمەندییەکانی لەش[دەستکاری]

ڕەشەداڵ ٩٨ تا ١٢٠ سم درێژە، مەودای نێوان باڵەکانی ٢٥٠ تا ٣٠٠ سمە، ٧ تا ١٤ کیلۆگرەم دەبێ[٣]. پەڕ و باڵی قاوەیی ئاماڵ ڕەشە، ملی ڕووتی چێرەیی ئاماڵ شینە و دەوری ئەستوورایی ملی پۆلێک تووکی قاوەیی ڕواوە. دەنگ و کردەوەی وەک شانەکووڕ دەچێ. لە کێو و دەشتی دوورەدەست بە تەنیا دەژی، لە سەر دار و ڕەوەزی لێوار هەڵدێران هێلانە ساز دەکا[٤].

ناوەکانی تر[دەستکاری]

لە زمانی کوردیدا بۆ ئەم باڵندەیە ئەم ناوانەش بەکار دێت:

  • داڵ، داڵاش، داڵەگورگە، لاشخۆر، لاشەخۆر، لاشەوەر

وێنەخانە[دەستکاری]

بڕوانە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. IUCN Red List 2013.
  2. [١]
  3. [٢]
  4. فەرهەنگی باڵندە