ڕەزبار (گرووپی مۆسیقا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەزبار
Rezbar
بنەچەڕۆژھەڵاتی کوردستان
چەشنەکانمۆسیقای کوردی، مۆسیقای یارسان
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٧–ئێستا
ئەندامانچەند کەس، بریتی لە شاھرۆخ زارعی

ڕەزبار گرووپێکی مۆسیقای کوردییە کە لە ساڵی ١٩٩٧ی زایینی لە ئەڵمانیادا دامەزراوە. زۆربەی ئەندامانی ئەم گرووپە لە پەیڕەوانی ئایینی یارسانن و بەشێکیان لە شاری ھەشتگەردی نزیکی تارانەوە کۆچیان کردووە بۆ ئەڵمانیا. ڕەزبار تا ئێستا کۆنسێرتگەلێکی زۆری لە وڵاتە ئەورووپیەکان وەکوو ئەڵمانیا، فەڕەنسا و ھەروەھا لە ئەمریکا بەڕێوەبردووە. ڕەزبار پارێزاندنی نەریتی مۆسیقای یارسان و ڕێزگرتن لە مۆسیقای عیرفانی وەکوو ئامانجی سەرەکیی خۆی ڕاگەیاندووە.

ناوی گرووپەکە[دەستکاری]

ڕەزبار ناوی دایکی سوڵتان سەھاک دامەزرێنەری ئایینی یارسان بووە کە یەکێک لە ژنە پیرۆزەکانی یارسان بە ئەژمار دێت. ھۆکاری ھەڵبژاردنی ناوی ڕەزبار ئەمە بووە کە لە گرووپی ڕەزبار بۆ یەکەم جار ژن و پیاو پێکەوە لە ڕێوڕرەسمی جەم بەشدار دەبێن. لە نەریتی یارسان بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی جەم تایبەت بە پیاوان بووە. گرووپی ڕەزبار ڕێزگرتن لە یەکسانیی ژن و پیاو وەکوو ھۆکاری ئەم کارەی خۆی ڕاگەیاندووە.

ئەندامانی گرووپەکە[دەستکاری]

سەرپەرشتی گرووپی ڕەزبار شاھرۆخ زارعییە. ئەندامانی ئەم گرووپە، مۆسیقا وەکوو پێشەی خۆیان نازانن و مۆسیقا بۆ گرووپی ڕەزبار ھەر بە تەنیا دیاردەیەکی ئایینییە. ئەندامانی ڕەزبار لە ئامێرگەلێک تەمبوور، کەمانچە، نەی و دەف لە کارەکانیان کەڵک وەردەگرن.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • بەزمی حەقانی، ٢٠٠٠
  • لەیلی، ٢٠٠٢
  • عەتتار، ٢٠٠٨
  • دۆست، ٢٠٠٨

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکیەکان[دەستکاری]