ڕەئفەت ھەجان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕەئفەت ھەجان بە ناوی تەواوی رفعت علی سلیمان الجمال ناسراو بە رافت الھجان جاسووسێکی بەھێز و ناوداری میسری بووە ، لە 1 یۆلیۆی ساڵی 1927 لە شاری دمیاتی میسر لە دایک بووە ، قوتابیەکی کەمتەرخەمبووە و گرنگی بەوانەکانی نەداوە و ھۆگری یاری کردن و شانۆگەری و سینەما بووە و لە 3 فیلمدا ڕۆڵی بینیوە و بەشێوەیەکی زۆر باش فێری زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی بووە ، ساڵی 1946 تەخەڕوجی کردووە و لە کۆمپانیایەکی بیانی وەرگیراوە و دواتر بەتۆمەتی دزیکردن دەرکراوە. رافت الھجان دوای ئەوەی جۆرەھا ئیشی لەجۆراوجۆرەکانی جیھان کردووە بەبێ پاسپۆرت و کارتی سەوز لەگەڵ کۆمپانیایەکدا ڕۆشتووە بۆ ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و دوای ڕاودوونانی لەلایەن بەڕێوبەرایەتی کۆچوکۆچبەرانەوە ڕۆشتووە بۆ کەنەدا و لەوێشەوە بۆ ئەڵمانیا و لەوێش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ میسر و دەستی کردووە بە ساختەکردنی ناسنامەکەیی و زیاتر لە ناسنامەیە ساختەی ھەبووە ، لەدوای شۆڕشی یۆلیۆی ساڵی 1952 کاتێک ویستوێتی بڕوا بۆ لیبیا ئەفسەرێکی بەریتانی گومانی لێکردووە کە کەسایەتیەکی جولەکەیە و دەستگیری کردووە و ڕەوانەی دەزگای زانیاری میسری کردووە. لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵ رافت الھجان بەڕاشکاوی باسی لەوەکردووە کە چۆن چاوی بەژمارەیەکی زۆر لەجولەکەکان کەوتووە و توانیوێتی لاسایی ھەڵسوکەوتەکانی ئەوان بکاتەوە ، کاتێکیش کە دەزگیرکراوە ناسنامەیەکی ئەفسەرێکی جولەکەی پێبووە بەناوی دیڤید ئەرنسۆن و لەلایەن حەسن حوسنی ئەفسەری پۆلیسی نھێنی میسرەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکراو ئەویش دانی بەھەمووشتێکداناوە و ئاشکرای کردووە ئەوەنە ھەڵسوکەوتی لەگەڵ جولەکەکان کردووە بەشێوەیەک کە بۆتە بەشێک لەوان ، لەدوای پشکنین و بەدواداچون بۆ قسەکانی بۆیان دەرکەوتووە کە جولەکەکان رافت الھدان بەکێک لەخۆیان دەزانن و ھەرگیز گۆمان ئەوەیان نیە کە جولەکە نەبێت. لەکۆتاییدا حەسن حوسنی ئەو ئەفسەرەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ رافت الھجان کردووە دوو ھەڵبژاردەی خستۆتە بەردەمی یان بۆ ھەتاھەتایە زیندانی دەکرێت یاخود دەبێت ئایین و کەسایەتی خۆی بگۆڕێت و وەکو جولەکەیەک لەناو جولەکەکان ژیان بەسەربەرێت و کار بۆ بەرژەوەندیەکانی دەزگای زانیاری میسر بکات ، ئەویش ئەوەی ھەڵبژاردووە کە کار بۆ بەرژەوەندیەکانی دەزگای زانیاری میسر بکات و لەدوای بەھێزکردنی و مەشقپێکردنی لەھەموو بوارێکدا ، بەپاسپۆرتێکی ئیسرائیلیەوە و بەناوی جاک بیتۆنەوە کە گوایە کەسایەتیەکی ئیسرائیلیە ڕۆشتۆتە ئیسرائیل و وەکو بازرگانێکی ناودار لەوێ‌ کاری کردووە. رافت الھجان دوای ئەوەی بۆتە جێی متمانەی جولەکەکان و جۆتە نێو دەزگای زانیاری جەنگی ئیسرائیلیەوە و لەگرنگترین کارەکانی میسری ئاگەدارکردۆتەوە لەوەی کەلەلایەن 3 دەوڵەتەوە ھێرش دەکرێتە سەری ، ھەروەھا میسری ئاگەدارکردۆتەوە کە لەساڵی 1967 ھێرش دەکرێتە سەری ، زانیاری زۆر گرنگی داوە بەمیسر کە بۆتە ھۆی ئەوەی میسر لەجەنگی ئکتۆبەردا سەرکەوتن بەدەستبھێنێت. رفعت علی سلیمان الجمال ناسراو بە رافت الھجان دوای ئەوەی دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەی سیەکان بۆتەوە لە 30 یەنایری ساڵی 1982 لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە ھەر لەوێش نێژراوە.

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیی عەرەبی