ڕێدۆز
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ڕۆتەرێکی ماڵی کە دەتوانرێ هێڵی ئیسەرنێت و هێڵی تەلەفۆنی پێوە ببەسترێتەوە.
ڕێدۆز یان ڕۆتەر (بە ئینگلیزی: router) دەزگایەکە بۆ ناردنی پاکەتەکانی داتا لە تۆڕێکەوە بەرەو تۆڕێکی تر. ھەموو ڕێدۆزێک دەبەسترێتەوە بە دوو یان چەند ھێڵی داتاوە کە ھەرکامەیان لە تۆڕێکی جیاوازەوە دێن. کاتێ پاکەتێکی داتا دێتە ناو یەکێک لە ھێڵەکانەوە، ڕێدۆز بۆ ئەوەی بتوانێ بنەجێی ئەو پاکەتە (ئەو شوێنەی مەبەستیەتی بڕوا) دەستنیشان بکا، ناونیشانی ناو پاکەتە دەخوێنێتەوە. ئەو کات، بە بەکارھێنانی زانیارییەکانی ناو خشتەی ڕێدۆزییەکەی یان سیاسەتی ڕێدۆزییەکەی، پاکەتەکە بەرەو تۆڕی دواتر ڕەوانە دەکا. لە ئینتەرنێتدا ڕێدۆزەکان ئەرکی "ڕێبەریی ھاتوچۆ"یان لە ئەستۆیە. پاکەتەکانی داتا ئەوەندە لە ڕێدۆزێکەوە بەرەو ڕێدۆزێکی تر دەرباز دەکرێن تا ئەوەی کە بگەن بە تۆڕی مەبەستیان.