ڕۆژی منداڵان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
چەند منداڵێک ئاهەنگ دەگێڕن بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان

ڕۆژی منداڵان ڕۆژێکی جیھانییە و تایبەتە بە توێژی منداڵ لە زۆربەی وڵاتانی جیھان یادی دەکرێتەوە بەشێوەی جیاواز و ڕۆژی جیاوازیش، لەساڵی ١٩٢٥ لە کۆنفڕاسێکی جیھانیی بۆ پاراستنی مافی منداڵان ڕۆژی ١ی حوزەیران ی کردە ڕۆژی منداڵان، بەفەرمیش لەوەتەی ١٩٥٠ ەوە لە زۆربەی وڵاتانی جیھان ڕۆژی ١ی حوزەیران کرا بە ڕۆژی جیھانیی منداڵان جگە لەچەند وڵاتێک کە لەمانگەکانی ئادار و نیسان و ئایار یادەکە دەگێڕن، جگە لە ڕۆژی جیھانیی منداڵان، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەساڵی ١٩٥٤ ڕۆژی ٣٠ی نیسان وەک ڕۆژی دیاریکراوە لەپێناو ھاندانی وڵاتان بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر دەربارەی منداڵان‌و خۆشگوزەرانییان بەر لەنەتەوە یەکگرتووەکانیش لە کۆنفڕانسی ٢٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٤٩ فدڕاسیۆنی دیموکراتی نێودەوڵەتی ژنانی یەکێتیی سۆڤیەت ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەمی وەک ڕۆژی جەژنی منداڵانی دیاری کردبوو.