ڕۆژژمێری ئیسلامی
ڕۆژژمێری ئیسلامی یان ڕۆژژمێری کۆچی ڕۆژژمێرێکە موسڵمانان بە کاری دەهێنن و دابەش دەبێت بۆ کۆچی هەیڤی (قەمەری) و کۆچی هەتاوی (شەمسی).
ڕۆژژمێری کۆچی یان ئیسلامی دەست پێدەکات بە کۆچی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد لە مەککەوە بۆ مەدینە. و کۆچەکەی دەست پێکرد لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی سەفەری ساڵی ١ی کۆچی مانگی بەرامبەر؛
- ٢٠ی سونبلە (شەهریور) ساڵی ١ی کۆچی هەتاوی
- ١٢ی ئەیلولی ٦٢٢ زایینی.
و گەیشتە قەبا لە نزیک مەدینە لە دووشەممە ٨ی ڕەبیعولئەوەل و گەیشتە مەدینە لە ١٢ی ڕەبیعولئەوەلی هەمان ساڵدا، لەبەر ئەمە بە ڕؤژژمێری کۆچی ناونراوە.
پێرست |
ڕۆژژمێری کۆچی هەیڤی [دەستکاری]
ڕۆژژمێری کۆچی هەیڤی پشت ئەبە ستێت بە خولی مانگ بۆ دیاریکردنی مانگەکان، و موسڵمانان لە هەموو شوێنێک بە کاری دەهێنن بەتایبەت بۆ دیاریکردنی بۆنە ئاینییەکان، و شانشینی سعودیەی عەرەبی تاکە دەوڵەتە لە جیهاندا کە ئەو رۆژژمێرە بەکار دەهێنێت.
ئەم ڕۆژژمێرە لەلایەن خەلیفە عومەری کوڕی خەتابەوە دانراوە و یەکەم ڕۆژی ئەم ڕۆژژمێرە هەینی ١ی موحەڕەمی ساڵی ١ی کۆچی مانگی بوو بەرامبەر؛
- ٢٧ی تیری ساڵی ١ی کۆچی هەتاوی
- ١٩ی تەمموزی ٦٢٢ی زایینی
ڕۆژژمێری کۆچی هەتاوی [دەستکاری]
ڕۆژژمێری کۆچی هەتاوی ڕۆژژمێرێکی هەتاوییە (پەیوەندی هەیە بە خولی هەتاو(خۆر)ەوە)، موسڵمانان بەکاری ئەهێنن بۆ دیاریکردنی کاتە شەرعیەکانی پەیوەندییان بە هەتاو و ڕۆژە هەتاوییەکانەوە هەیە، و لە ئێستادا دوو دەوڵەت بەکاری دەهێنن، ئەوانیش؛ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەفغانستانن.
یەکەم ڕۆژی ئەم ڕۆژژمێرە ١ی فروردینی ساڵی ١ی کۆچی هەتاوییە، بەرامبەر؛
- ٢٩ی شەعبان ساڵی ١ی پێش کۆچ
- ٢٢ی ئازاری ٦٢٢ی زایینی
یەکەم ساڵی ئەم ڕۆژژمێرە ساڵی کۆچی پێغەمبەرە لە مەککەوە بۆ مەدینە.