ڕۆژوو

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

Bismillahir Rahmanir Rahim

کۆڵەکەکانی ئیسلام


Mosque02.svg
کۆڵەکەکانی ئیسلام

ڕۆژوو (بە عەرەبی: الصیام) کە بە مانای واز ھێنان لە شتێک دێت، بۆ نمونە واز لە خواردن یان قسەکردن بھێنیت.
ڕۆژوو یەکێکە لە پێنج بنەماکەی ئیسلام، ڕۆژوو بە ڕۆژووبونی مانگی ڕەمەزان ئەگرێتەوە لە ھەمان کاتدا لە ئیسلامدا ڕۆژووی خۆبەخشانە ھەیە کە موسڵمانان لە کاتە جیاوازەکانی ساڵدا دەتوانن بەڕۆژوو بن، ڕۆژوو لە ئیسلامدا وازھێنانە لە خواردنەکان ڕۆژێکی تەواو لە ھەڵاتنی شەبەقەوە تا ئاوابوونی خۆر، بەو مەرجانەی کە دیاریکراوە.

فەزڵی ڕەمەزان[دەستکاری]

ڕۆژووی ڕەمەزان فەڕزە لەسەر موسڵمانان وەک لە قورئاندا ھاتووە؛ كُتِبَ عَلَيكُمُ الصِيامُ كَما كُتِبَ عَلَى الذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ.
واتە؛ ڕۆژووی ڕەمەزان لەسەرتان پێویست کراوە ھەر وەکو لەسەر گەلانی پێش ئێوە پێویست کرابوو.
لە فەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد) دەربارەی فەزڵی ڕۆژژوو؛

  • پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: ((من صام رمضان ايمانا واحتسابا، غفر له ما تقدم من ذنبه)).

واتە؛ هەرکەسێک مانگی ڕەمەزان بە باوەڕەوە و لەڕێگەی خوادا بە ڕۆژوو بێت، خوا لە گوناهەکانی لەوەپێشی ئەبورێت.[١]

  • ئەبوو هورەیرە دەگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خوا کە فەرموویەتی: کەخوای گەورە فەرموویەتی: (كل عمل ابن آدم له إلا الصيام فإنه لي وأنا أجزي به , و الصيام جنة, فإذا كان يوم صوم أحدكم فلا يرفث ولا يصخب , فإن سابه أحد أو قاتله فليقل : إني امرؤ صائم, والذي نفس محمد بيده لخلوف فم الصائم أطيب عند الله من ريح المسك, للصائم فرحتان يفرحهما:إذا أفطر فرح و إذا لقي ربه بصومه).[٢]

واتە؛ هەموو کردەوەکانی ئادەمیزاد بۆ خۆیەتی جگە لە ڕۆژوو، ئەوە بەڕاستی بۆمنە و هەر خۆشم پاداشتی ئەدەمەوە، هەروەها ڕۆژوو قەڵغانە، ئەگەر ڕۆژێک کەسێکتان بەڕۆژوو بوو با ئەو ڕۆژە قسەی ناشیرین و هات و هاوار نەکات، خۆ ئەگەر کەسێک جنێوی پێدا و شەڕی پێ فرۆشت با بڵێت؛ من کەسێکی بەڕۆژووم، سوێند بەو کەسەی گیانی محەمەدی بە دەستە بۆنی دەمی ڕۆژووەوان لە ڕۆژی قیامەتدا لە بۆنی میسک خۆشترە، هەروەها دوو خۆشی هەیە بۆ ڕۆژووەوان کاتێک بەربانگ دەکاتەوە دڵخۆشە بەڕۆژوو شکاندنەکەی، کاتێکیش بە دیداری پەروەردگاری شاد دەبێت دڵخۆشە بە ڕۆژووەکەی.

  • ئەبوو هورەیرە دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: (إذا جاء رمضان فُتّحت أبواب الجنة ، وغُلّقت أبواب النار ، وصُفّدت الشياطين).

واتە؛ کاتێک کە ڕەمەزان دێت دەروازەکانی بەهەشت ئەکرێنەوە، و قاپیەکانی دۆزەخ دادەخرێن، و شەیتانەکان کۆت دەکرێن.[٣]

بەشێکە لە زنجیرەیەک

ئیسلام


Mosque02.svg
بیروباوەڕ

یەکتاپەرستی · شایەتمان
نوێژ · ڕۆژوو
زەکات · حەج

مێژووى ئیسلام

سەردەمی پێغەمبەرایەتی · خەلافەتی ڕاشدین
دەوڵەتی ئەمەوی · دەوڵەتى عەبباسى
· دەوڵەتی عوسمانی

کەسایەتیە ئیسلامیەکان

محەمەد
هاوەڵەکان

شەریعەتى ئیسلامى

قورئان · فەرموودە
شەریعەتى ئیسلامى . فیقهى ئیسلامى

تائیقە ئیسلامیەکان

سوننە · شیعە · ئیبازی · ئەحمەدی

شارستانیەتى ئیسلامى

هونەر · بیناسازى
ڕۆژژمێری کۆچیی
زانست · فەلسەفە

مزگەوتەکان

مزگەوتى حەرام · مزگەوتی پێغەمبەر
مزگەوتی ئەقسا

شارە ئیسلامیەکان

مەککە · مەدینە · قودس

سەیرى ئەم بابەتانەش بکە

زاراوە ئیسلامییەکان
وتارە ئیسلامییەکان
ئیسلام بە پێی وڵات


دەربارەی حیکمەتی ڕۆژوو[دەستکاری]

  1. مرۆڤ دەستدەگرێت بەسەر خووەکانیدا، تا وای لێدێت لە کۆمەڵێک خووڕەوشت پێکهاتووە, و ئەو مرۆڤەی کە خووەکانی بەسەریدا زاڵن، ئەبێت بە بەندەیەک بۆیان و خوا ڕۆژووی فەڕز کردووە تا لەو بەندایەتیە ڕزگاری بکات، ڕۆژوو مرۆڤ فێری جۆرێک لە نەرمی ئەکات هەتا وەک ئامێرێک هەڵسوکەوت نەکات.
  2. لە ڕووی تەندروستیەوە زۆر سودی هەیە کە لەشی مرۆڤ پاکدەکاتەوە لە خواردنە ژاراویەکان، خواردنە گیانەوەریەکان مادەی چەورییان تێدایە کە زۆربوونی ئەبێتە هۆی توشبوونی مرۆڤ بە ئااتی نەخۆشیەکان، لە پاشاندا ڕۆژوو کاریگەڕیەکی ئێجگار باشی هەیە و نیشانەکانی کەم دەکاتەوە.
  3. خوا ڕۆژووی فەڕز کردووە تا دەوڵەمەند هەست بە ئازاری هەژار و نەدارەکان بکەن، بەمەش خۆشەویستی و سۆز دروست دەبێت وکۆمەڵگە پێی بەهێز دەبێت.
  4. خوا ڕۆژووی فەڕز کردووە تا هیمەت بەهێز ببێت و دەروون خۆڕاگر بێت و ڕاهێنانی موسڵمانە لەسەر ئارامگری.

پێغەمبەر ئەفەرموێت؛ (ثلاثة حق على الله ألا يرد لهم دعوة: الصائم حتى يفطر، والمظلوم حتى ينتصر، والمسافر حتى يرجع.
واتە؛ سێ کەس حەقیان لەسەر خوایە کە پاڕانەوەکانیان ڕەت نەکاتەوە؛ ڕۆژووەوان تا بەربانگ دەکاتەوە، وستەملێکراو تا سەر دەکەوێت، و گەشتیا تا دەگەڕێتەوە.

ئەرکانەکانی ڕۆژوو[دەستکاری]

ڕۆژوو یەک بنەمای هەیە کە ئەویش وازهێنانە لە خواردنەکان، بەڵام لە مەزهەبی مالکیدا دوو بنەمای هەیە یەکەمیان وازهێنان لە خواردنەکان و دووەمیان نیەتە، و هەندێکیان ئەڵێن نیەت مەرجە.

مەرجەکانی ڕۆژوو لەسەربوون[٤][دەستکاری]

  1. ئیسلام؛ کەواتە ڕۆژوو لە سەر بێباوەڕ نیە.
  2. تەکلیف؛ واتە : بالق بووبێ خۆی ناسیبێ و ھۆش و فامی تەواو بێت (عاقل) بێ ، چونکە مرۆڤ ئەرکی شەرعی ناکەوێتە سەر ئەگەر منداڵ بێ ، یا ھۆش و فامی تەواو نەبێ . پێغەمبەر دەفەرمووێ: {رفع القلم عن ثلاثة: عن النائم حتی یستیقظ وعن الصبی حتی یحتلم وعن المجنون حتی یعقل} ئەبو داود گێڕاویەتیەوە. واتە : سێ کەس بەر پرسیار نین: خەوتوو تا لە خەو بێدار دەبێتەوە ، منداڵ تا باڵق دەبێ و خۆی دەناسی. شێت تا ھۆشی دێتەوەبەر . ئەبو داوود گێڕاویەتەوە.
  3. توانای رۆژوو گرتن: بۆیە لەسەر نەخۆشێک واجب نیەکە نەتوانێ بە ڕۆژوو بێ و ، نەخۆشیەکەش لە جۆرێک بێ کە چاوەڕێی چاک بوونی نەکرێ ، ھەروەھا واجب نابێ لەسەر ئافرەتێک کە عوزرێکی شەرعی ھەبێ وەک ئەوە دۆخی مانگانەی ، یا دوای منداڵ بوون.

بۆ پیاوچاکان چەند مەرجێکی تری ھەیە, وەک پاراستنی چاو لەوەی خوا حەرامی کردووە، وپاراستنی زمان لە زەم و پوختان و درۆکردن و وپاراستنی گوێ لە شتە حەرامکراوەکان.

بەتاڵبوونەوەی ڕۆژوو[دەستکاری]

لەئیسلامدا ڕۆژوو بەتاڵدەبێتەوە بە ئەنجامدانی یەکێک لەمانەی خوارەوە:

  • گەیشتنی خواردن و خواردنەوە بە گەدە.
  • جووتبوونی ژن و مێرد.
  • چوونەژوورەوەی خواردن و خواردنەوە بۆ ناو دەمارەکان.
  • هاتنەوەی ئاوی ئارەزووی بەدەستی مرۆڤ لەلای پیاوان.
  • دەرچوونی خوێنی سووڕی مانگانە و سکپڕی لەلای ئافرەتان.

مۆڵەتە ڕێگە پێدراوەکان[دەستکاری]

ھەندێک حاڵەت ھەیە کە ڕێگە ئەدرێت بە ڕۆژوو نەبێت بە مەرجێک بیگێڕیتەوە پێش ئەوەی ڕەمەزانێکی تر بگەڕێتەوە وئەگەر نەیگێڕایەوە پێویستە فیدیە بدات کە بۆ ھەریەک ڕۆژ ڕۆژوو دوو ژەم خواردن ئەبێت بدات بە ھەژارێک، و ئەو حاڵەتانەی ڕێگەیان پێدراوە ئەمانەن؛

  • نەخۆش؛ ئەگەر نەخۆشیەکی توندی ھەبوو یان بە بەڕۆژوو بون نەخۆشبوونەکەی زیاد بکات, لەم حاڵەتە ئەتوانێت بە ڕۆژوو نەبێت کە پزیشک ئەمە دیاری ئەکات.
  • سەفەر؛ دووریەکەی لە ٨٤کم کەمتر نەبێت، و ئەگەر گەشتیار زەرەرمەند بوو لە ڕۆژوو ئەتوانێت بە ڕۆژوو نەبێت.
  • دۆخی مانگانە و پاش مناڵبوونی ئافرەتان
  • ژنانی شیردەر و دووگیانک ئەگەر ڕۆژوو ڕۆژوو زەرەریان پێ بگەیەنێت ئەتوانێت بە ڕۆژوو نەبێت بەڵام وەک پێشتر باسکرا ئەبێت بگێڕدرێتەوە یان فدیە بدات.
  • زۆری تەمەن؛ ئەگەر کەسانی بەتەمەن نیانتوانی ئەتوانن بەڕۆژوو نەبن و فدیە دەربکەن.
  • ئیشی قورس؛ ئەو بە ڕۆژووەی کە ھیچ سەرچاوەیەکی ڕۆزیی تری نیە و ئیشەکەی زۆر قورس بێت وەک کرێکاری کانەکان ئەتوانن بەڕۆژوو نەبن بەڵم پێویستە فدیە بدەن.

ڕۆژووی ڕەمەزان[دەستکاری]

ڕۆژووی ڕەمەزان فەڕزە وەک پێغەمبەر دەفەرموێت؛ (إن الله فرض صيام رمضان، وسننت لكم قيامه، فمن صامه وقامه ايمانا واحتسابا خرج من ذنوبه كيوم ولدته أمه).
واتە: خوا ڕەمەزانی فەڕز گرتووە و شەونوێژەکەی سونەتە لەسەرتان، ئەوەی ڕۆژووەکەی بگرێت و شەونوێژەکەی بکات بە باوەڕ و لە ڕێگەی خوادا, لە گوناهەکانی خۆش دەبێت وەک ئەوەی تازە لە دایک بووبێت.

ڕۆژووی سووننەت[دەستکاری]

چەندین ڕۆژووی سووننەت هەیە لە ئیسلامدا کە گرتنیان فەڕز نیە, بەڵام سوننەتن وەک؛

  • ڕۆژووی شەش ڕۆژی مانگی شەوال.
  • ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە.
  • ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا.
  • ڕۆژووی زۆربەی مانگی شەعبان.
  • ڕۆژوو گرتنی دووشەممە و پێنج شەممان لە هەفتەدا.
  • ڕۆژووی سێ ڕۆژە سپییەکان (کە ١٣ و ١٤ و ١٥ی هەموو مانگێکە) و ... هتد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. کتێبی ڕۆژوو/سایتی بەهەشت
  2. فەرموودە هاوبەشەکانی بوخاری و موسلیم، نوسینی/ حەمەکەریم عەبدوڵڵا
  3. فەرموودە هاوبەشەکانی بوخاری و موسلیم، نوسینی/ حەمەکەریم عەبدوڵڵا
  4. (سایتی سەڵاحەدین) http://kurdi.azadi.no/faq.php?cat_id=1