ڕژیمی بەعس

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کۆماری عێراق
الجمهورية العراقية
ئەلجمهوورییە ئەلعێراقییە

١٩٦٨–٢٠٠٣
ئاڵا ئاڕم
درووشم
"وحدة، حریة، اشتراکیة" (١٩٦٨-١٩٩١)
(کوردی: "یەکێتی، ئازادی، سۆشیالیزم")

"ئەڵڵاهوئەکبەر" (١٩٩١-٢٠٠٣)
(کوردی: "خودا گەورەترینە")

سروود
"وەتەن ئەردولفوڕاتەین"  (١٩٨١–٢٠٠٣)
(کوردی: "خاکی دوو ڕووبار")
پایتەخت بەغدا
زمان(ەکان) عەرەبی
ئایین ئیسلام
حکوومەت وڵاتی تاک حیزب بەعسی
سەرۆک
 - ١٩٦٨–١٩٧٩ ئەحمەد حەسەن بەکر (یەکەمین)
 - ١٩٧٩–٢٠٠٣ سەددام حوسەین (دوایین)
سەرۆک وەزیران
 - ١٩٦٨ عەبدولڕەزاق نایف (یەکەمین)
 - ١٩٩٤ - ٢٠٠٣ سەددام حوسەین (دوایین)
یاساداڕێژ ئەنجوومەنی نیشتمانی
سەردەم سەدەی بیستەم، سەدەی بیست و یەکەم
 - کوودەتای بەعسی ١٧ی تەممووز ١٩٦٨
 - شەڕی ئێران و عێراق ١٩٨٠-٨٨
 - جەنگی کەنداو ١٩٩٠-٩١
 - داگیرکاریی ٢٠٠٣ی ئەمەریکا بۆ عێراق ٢١ی نیسان ٢٠٠٣
ڕووبەر
 - ٢٠٠٣ ٤٣٨٬٣١٧کیلۆمەتر چوارگۆشە (١٦٩٬٢٣٥میل چوارگۆشە)
دانیشتووان
 - تێکڕا ٢٠٠٣ ٢٥٬١٧٥٬٠٠٠ 
     چڕیی دانیشتووان ٥٧٫٤ /کیلۆمەتر چوارگۆشە (١٤٨٫٨ /میل چوارگۆشە)
دراو دیناری عێراقی (IQD)
پاوانی ئاست-سەری تایبەتی وڵات .iq
پێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھان +٩٦٤

ڕژێمی بەعسی عێراق یان عێراق لەسەردەمی بەعسدا (بەئینگلیزی: Ba'athist Iraq) ماوەی دەسەڵاتداریی حیزبی بەعس دەگرێتەوە لە عێراق لەنێوان ساڵانی ١٩٦٨ بۆ ٢٠٠٣. ئەم ماوەیە بە بەرزبوونەوەیەکی ئابووریی و گەشەپێدانێکی زۆرەوە دەستی پێ کرد، بەڵام کۆتایی هات بە ڕووبەڕووبوونەوەی عێراق بە تەنگەژەی کۆمەڵایەتی، سیاسیی، و ئابوورییەوە. تێکڕای داهاتی ساڵانە کەمی کرد بەهۆی چەندین هۆکاری دەرەکی و چەندین سیاسەتی ناوخۆیی ڕژێمەکەوە.

سەرۆکی عێراق عەبدولڕەحمان عارف و سەرۆک وەزیران تاهیر یەحیا هەڵکێشران و لابران لەماوەی کوودەتای ١٧ی تەممووز کە لەلایەن ئەحمەد حەسەن بەکری سەرۆکی حیزبی بەعسەوە پێشەوایی دەکرا. جێی باسە کە حیزبی بەعس پێشتر لە ١٩٦٣دا بەسەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن بەکر و سەددام حوسەینەوە دەسەڵاتی گرتە دەست. سەددام بەهۆی ئەوەی سەرۆکی هەواڵگری حیزبەکە بوو بە دی فاکتۆ، دواتر بووە سەرۆکی دی فاکتۆی وڵات لەناوەڕاستی ١٩٧٠کاندا و دواتریش لە ١٩٧٩دا بووە سەرۆکی دی یورێی وڵات. لەماوەی دەسەڵاتی دی یورێی ئەحمەد حەسەن بەکردا، ئابووری وڵات بەرزبووەوە و عێراق لەجیهانی عەرەبیدا بەڕوونی دەرکەوت. بەهەرحاڵ، چەند هۆکارێکی ناوخۆیی هەڕەشەیان لە سەقامگیریی وڵات دەگرت، لەنێویاندا پێکدادان و تەنگەژە بوو لەگەڵ ئێران و کۆمەڵگای شیعەدا. کێشەی دەرەکیش بریتیی بوو لەکێشەی سنووریی لەگەڵ ئێران، کە ڕەنگە یەکێک لەهۆکارەکانی شەڕی نێوان عێراق و ئێران بووبێت.

سەددام لە ١٩٧٩دا بووە سەرۆکی عێراق و هاوکاتیش سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش و سەرۆک وەزیران و هەروەها سکرتێری گشتیی حیزبی بەعسی عێراق، ئەمەش لەماوەیەکدا کە زنجیرەیەک لە خۆپیشاندانی دژە-ڕژێم لەلایەن شیعەکانەوە بەرپا کرا. حیزبی بەعس، کە حیزبێکی سێکیولار بوو، زۆر بەتووندی خۆپیشاندانەکانی سەرکووت کرد. گۆڕانێکی تری سیاسەتەکان بریتیی بوو لە گۆڕینی سیاسەتی دەرەکی بەرامبەر بە ئێران، کە وڵاتێکی شیعەنشین بوو. پەیوەندییە خراپەکانی نێوان هەردوو عێراق و ئێران، لەکۆتاییدا بووە هۆی شەڕی نێوان عێراق و ئێران، کە لە ١٩٨٠دا دەستی پێ کرد کاتێک کە عێراق ویستی بۆ داگیرکردنی سەرتاسەری ئێران دەست پێ کرد. لەدوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، عێراقییەکان پێیان وابوو کە ئێرانییەکان لاوازن و ئامانجێکی ئاسانن بۆ هێزە سەربازییەکانی عێراق. دواتر دەرکەوت کە ئەم بیروڕایە هەڵەیە و شەڕەکەش بۆ ماوەی ٨ ساڵ درێژ بووەوە. ئابووریی عێراق لەماوەی جەنگدا تێکچوو، تا وای لێهات پشتی بە کۆمەکە دەرەکییەکان ئەبەست بۆ پاڵپشتییکردنی جەنگەکە. جەنگەکە بەیەکسانبوون کۆتایی هات کاتێک کە ئاگربەست ئەنجام درا لە ١٩٨٨دا، کە بووە هۆی ستەیتس کۆو ئانتێ بێڵوم[١].


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. https://en.wikipedia.org/wiki/Ba%27athist_Iraq