ڕووبی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕووبی (بە ئینگلیزی: Ruby) زمانێکی پرۆگرام نووسی کۆمپیوتەری کە لەلایەن یوکیشیرۆ ماتسومۆتۆ داڕێژراوە.

ڕووبی زمانێکی نوێ نییە بەڵکو و لە ساڵی ١٩٩٥ یەکەم وەشانی بڵاوکراوەتەوە. لەبەر زۆر بڵاوبوونەوەی ئەم زمانە لە ڕاژانی ئێستادا، بەتایبەتی کە گوایە دەتوانێت شوێنی PHP لەق بکات. بە تایبەتی کە "ڕووبی" تەنھا بۆ دروستکردنی ئینتەرنێت نا بەڵکو زۆر گشتی ترە. ئەم زمانە وەک زەڵاتە وایە و داڕێژەرە‌کەی دەیەوێت ئاسانکاری زمانەکانی تر بخاتە قاڵبی "ڕووبی": وەک Smalltalk دینامیکە و بە تەوای زمانێکی Object Orientedـە و ھیچ زانیارییەکی نەگۆڕاو (Static) بەکارناھێنێت. وەک پێرڵ (وێب داڕشتن) و Python کە زیاتر بە سکریپت-زمان ناسراون، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە. تەنھا لە ڕواڵەت نەبێت: بۆ نموونە کە پێویستییان بە Compile کردن نییە. خێرا دەنووسرێن کە پێویستییان بە نووسینی کودێکی زۆر نییە. زۆر خەڵک لای وایە ئەم دوو زمانە بێھێزن لەبەر ڕواڵەتەکەیان. بۆیە بەھەمان شێوە ڕووبی سکریپت-زمان نییە. لەگەڵ دەرچوونی ڕووبی ئان ڕێیلز شوێنی "روبی" بەھێزتر بوو کە بریتییە لە Frameworkـێک بۆ دروستکردنی پەڕەی تۆڕ، سکریپتی سێرڤەر و بەستنەوەی بە داتابەیس.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]