ڕاژەکاری ناو

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ڕاژەکاری ناو بریتییە لە بەرنامە یان کۆمپیتەرێکی ڕاژەکار کە پرۆتۆکۆلێکی ڕاژەی ناو پیادە دەکا. کاری ئەوەیە کە Idیەکی شیاوی ناسینەوە بۆ مرۆڤ ببەستێتەوە بە Idیەکی ناوەکیی سیستەم (کە زۆرتر ژمارەکییە).

بەرچاوترین جۆرەکانی ڕاژەکارەکانی ناو کە ئەمڕۆکانێ خەریکی کارن ڕاژەکارەکانی سیستەمی ناوی پاوانن؛ ئەو سیستەمەی کە یەکێکە لە دوو ناوخانەی سەرەکیی ئینتەرنێت. گرنگترین ئەرکی ئەم ڕاژەکارانە گۆڕینەوەی ناوی شیاوی لەیادمانەوەی پاوانەکان و خانەخوێکانە لەگەڵ ناونیشانە ژمارەکییەکانی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێت (ناونیشانەکانی IP)؛ ئەو ناونیشانە ژمارەکییانەی کە دووھەم ناوخانەی سەرەکین لە ئینتەرنێتدا. ڕاژەکارەکانی DNS بۆ دیاریکردنی شوێنی سیستەمە کۆمپیوتەرییەکان و سەرچاوەکانی سەر ئینتەرنێت بەکار دەھێنرێن.