ڕانی موکەرجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕانی موکەرجی
وێنەیەک تایبەت بە بابەتەکە ڕانی موکەرجی

مێژووی لەدایکبوون ٢١ی ئازاری ١٩٧٨
شوێنی لەدایکبوون مومبای مەھاراشترا لە
 ھیندستان
گرنگترین ڕۆڵەکان black - kuch kuch hota hai - Mardani
ساڵانی ئیشکردن ١٩٩٢ تاکوو ئێستا
ھاوسەر ئادیتیا چۆپرا

ڕانی موکەرجی (لەدایکبووی ٢١ی ئازاری ١٩٧٨ لە مومبای مەھاراشترا لە ھیندستان) یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە سەرکەوتووەکانی سینەمای ھیند (بۆلیوود). ڕانی یەکێکە لەو ئەکتەرانەی لە زۆرترین دابەشکارییە خەڵاتییەکانی ھیند ناوی ھاتووە کە نزیکەی ١٦٥ جار ناوی ھاتووە و لەناویشیاندا توانیویەتی ١٥٤ بباتەوە لە ناو خەڵاتە براوەکانیش ڕانی توانیویەتی حەوت جار خەڵاتی فیلم فەیری ھیندستان بەدەسبھێنێت. لە ساڵی ١٩٩٢ لەیەکەم فیلمیدا بەڕۆڵی میلی چاتەرجی لە فیلمی (Biyer Phool) دەرکەوت. لە دوای یەکەم فیلمی تاکوو ١٩٩٧ لە ھیچ فیلمێکدا بەشدار نەبوو لەو ساڵەدا لە فیلمی (Raja Ki Aayegi Baraat) بەشداربوو. لە ساڵی ٢٠٠٥ لە فیلمی ڕەش (Black)دا بەشداربوو بەڕۆڵی سەرەکی لەگەڵ ئەمیتاب باچان کە فیلمێکی ژیاننامەیی بوو لەسەر ھێلێن کلێر. فیلمەکانی کوچ کوچ ھۆتاھای (Kuch Kuch Hota Hai) و (Kabhi Alvida Naa Kehna) وە (Talaash: The Answer Lies Within) لە باشترین فیلمەکانی دی ڕانین. لە ساڵی ٢٠١٤ ڕانی بەڕۆڵێکی جیاواز لە فیلمەکانی دی دەرکەوت کە ڕۆڵی ئەفسەری پۆلیس بوو ئەمەش لە فیلمی مەردانی (Mardaani) بوو.

باشترین فیلمەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]