ڕانیار گرانیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕانیار گرانیت
Ragnar Granit.
Ragnar Arthur Granit لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Riihimäki لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٢ی ئازاری ١٩٩١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٩٠ ساڵ ژیاوە)
ستۆکھۆڵم لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەNeuroscientist، پزیشک، pedagogue، مامۆستای زانکۆ، فیزیۆلۆجیناس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
  • Karolinska Institutet لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵMichael Granit لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Artturi Vilhelm Granit لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Bertie Malmberg لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی (١٠٦٬٦٦٦ کرۆنی سوێدی، ھالدین ھارتلاین، جۆرج والد، for their discoveries concerning the primary physiological and chemical visual processes in the eye، ١٩٦٧)
  • Björkén Prize (١٩٤٨)
  • honorary doctor of the University of Hong Kong
  • Foreign Member of the Royal Society (١٩٦٠)
  • Statsrådet Mauritz Hallberg's prize (١٩٣٥)
  • Silliman Memorial Lectures (١٩٥٣)
  • Commander First Class of the Order of the Lion of Finland
  • Cross of Liberty, 4th Class (١٩١٨)
  • Royal Order of the Seraphim
  • Commander of the Order of the Polar Star لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ڕانیار ئارسەر گرانێت (بە ئینگلیزی : Ragnar Arthur Granit ؛ لە دایکبووی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٠ - مردووی ١٢ی ئازاری ١٩٩١)[١] زانایەکی فینلەندی سویدی بووە و لە ساڵی ١٩٦٧ خوڵاتی نۆبڵی وەرگرتووە [٢]، لە ٣٠ ئوکتۆبەری ساڵی ١٩٠٠ لە فینلەندا لەدایک بووە، ساڵی ١٩١٨ کاتێک کە ھێشتا قوتابی بووە بەشداری لەجەنکی ئازادکردنی فینلەندا کردووە، لە ساڵی ١٩١٩ لە ئەکادیمیای ئابۆ لەچەند خولێکی ھاوینەدا یاسای خوێندووە دواتر بڕیاریداوە زانستی کەسایەتی بخوێنێ کە ئەو کاتە دەچۆیە بواری زانستی مرۆڤایەتییەوە و لەھەمان کاتدا بەشی پزیشکی خوێندووە، لە ساڵی ١٩٢٣ بڕوانامەی ماجستێری لەفەلسەفە بەدەستھێناوە، لە ساڵی ١٩٢٤ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بزاری پزیشکیدا وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٢٦ وەکو موعید لە پەیمانگای فسیۆلۆجیا دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٢٧ بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری پزیشکیدا بەدەستھێناوە. لە ساڵی ١٩٢٨ ڕانیار گرانێت ڕۆشتووە بۆ ئینگلتەرا و بۆ ماوەی ٦ مانگ لە کارگەی ئەلسێر تشارلز شیرنگتۆن لە شاری ئەکسفۆرد کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٢٩ بۆ ساڵی ١٩٣١ لە دامەزراوەی جۆنسۆنی سەر بە زانکۆی بنسلڤانیای ئەمریکی لەبواری فیزیای پزیشکیدا کاری کردووە کاتێکیش کە لە ساڵی ١٩٣٥ گەڕاوەتەوە بۆ فینلەندا وەکو مامۆستا لە زانستی کارەکانی ئەندامی لەش کاری کردووە. ساڵی ١٩٤٠ کاتێک کە فینلەندا لەلایەن یەکێتی سۆڤێتەوە کاراوەتە ئامانجی سەربازی ڕانیار گرانێت دوو ڕێگای لەبەردەمدا بووە یەکییەکیان بڕوات بۆ زانکۆی ھارفاردی ئەمریکی یاخود بڕوا بۆ پەیمانگای کارۆلنسکای سویدی، ئویش بەباشی زانیوە بڕوا بۆ کۆبنھاگنی پایتەختی سوید و لە پەیمانگای کاڕۆلنسکا درێژی بەخوێندو و توێژینەوەکانی بدات و ھەر لەھەمان ساڵ ڕەگەزنامەی سویدی وەرگرتووە ئەمەش ڕێخۆشکەرێک بووە بۆی تاکو بەبێ دڵەڕاوکێ درێژە بە توێژینەوەکانی بدات دوور لە جەنگ کە تاکو ساڵی ١٩٤٥ لە فینلەندا بەردەوام بووە .[٣] لەدوای تەواوبوونی جەنگەوە ڕانیار گرانێت ژیانی لەنێوان وڵاتە کۆنەکەیی و وڵاتە تازەکەی دابەشکردووە، کاتێکیش کە لە ساڵی ١٩٣٥ خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتووە ڕایگەیاندووە کە ئەم خەڵاتە بەبێ جیاوازی دەگەڕێتەوە بۆ ھەردوو وڵاتی فینلەندا و سوید، ھەروەھا خەڵاتی جۆراوجۆری جیھانی پێبەخشراوە و تاکو خانەنشین بووە بەدەیان پلەی زانستی وەرگرتووە و خزمەتی پێشکەش بە زانست و مرۆڤایەتی کردووە. ڕانیار ئارسەر گرانێت لە ١٢ مارسی ساڵی ١٩٩١ لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا لە سوید کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Ragnar Granit Facts". nobelprize. Retrieved 26ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ "The Nobel Prize in Physiology or Medicine 1967". nobelprize. Retrieved 26ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  3. ^ "Ragnar Granit - Biographical". nobelprize. Retrieved 26ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)