چەپلەر
چەپلەر یان چەپە یان ئەو کەسەی کە زیاتر دەستی چەپی بەکاردەهێنێت تا دەستی ڕاستی لە جێبەجێکردنی ئیشە سەرەکییەکان لە کاروویارە کەسییەکان وەک خواردن و نووسین و ئەوەش ئاماژەدانی تەواو نییە لەبەر ئەوەی هەندێک بۆ نممونە دەستی ڕاست بەکاردەهێنن بۆ خواردن بەڵام دەستی چەپ بەکاردێنن بۆ نووسین یان کارووباری تر. زۆر لە ئامێرەکان وا دروستکراون تا گونجاو بن بۆ بەکار هێنانی چەپە وەک مقەست و چەقۆ.
نزیکەی %١٣ پیاوان و %١١ ژنان چەپلەرن لە ئێستادا، بە بەراوارد بە ساڵی ١٩١٠ کە ڕێژەیان تەها %٣ بوو، و شارەزایان ئەڵێن بەرزبوونەوەی ڕێژەکەی ئەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە بۆ قبوڵکردنی ئەم سیفەتە لە کۆمەڵگەکاندا. لە سەدەی ١٨ و ١٩ دا وەک کەم ئەندامی سەیری ئەم سیفەتە ئەکرا و مامۆستاکان هەوڵیان ئەدا بیگۆڕن لە خوێنکارەکانیاندا. لەگەڵ ئەوەی بەکارهێنەرانی دەستی چەپ کەمایەتی پێک دەهێنن لە کۆمەڵگەدا، نزیکەی %١٠ن بەڵام نزیکەی %٥٠ کەسە ناودار و سیاسییەکان پێک دەهێنن و بە زۆری ئەو تاقمەن کە لێهاتوون لە قسەکردن و ووتارداندا.
نموونە لە کەسایەتییە چەپلەرە دیارە مێژووییەکان؛
- لیۆناردۆ داڤینچی
- ئەدۆلف هیتلەر
- مەهاتما گاندی
- وینستۆن چەرچل
- ڕۆناڵد ڕیگان
- میکێلانجێلۆ
- ئەلبێرت ئەنشتاین
- پیکاسۆ
- بتهۆڤن
- مۆزار
- چارلی چاپلن
- مارلین مۆنڕۆ
[دەستکاری] سەرچاوەکان
- ویکی عەرەبی