چیرۆکی تاوانی ئەمریکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چیڕۆکی تاوانی ئەمەریکی
چەشنتاوانکاری ڕاستەقینە
دانەرسکۆت ئەلێکساندەر
لارا کارزوسکی
ئەکتەرانکوبا گودینگ جی جونیۆر
سارا پاولسن
جۆن تراڤۆڵتا
داڤید سچویمەر
کورتنی بی ڤاینس
جوردانا بیرویستیر
سەلما بلێر
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەرراین مۆرفى
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر20th Century Fox Television
ڕیزبەندی کاتی
بەرنامە پەیوەندیدارەکانچیرۆکی ترسی ئەمریکی

چیڕۆکی تاوانی ئەمەریکی (بە ئینگلیزی: American Crime Story) زنجیرە درامایەکی ژیانامەیی و تاوانکاری ڕاستەقینەیە کە درووست کراوە لەلایەن ( سکۆت ئەلێکساندەر، لارا کارزوسکی).
زنجیرەکە لە کەناڵی (FX)ی ئەمەریکی پەخش دەکرێ وا بریارە یەکەم ئەڵقەی بە پاییزی ٢٠١٥ پەخش بکرێت.
زنجیرەکە وەکو زنجیرەیەکى تەلەڤیزیۆنى وێژەیی تەماشا دەکرێت، چیرۆک و بەسەرهاتى هەر وەرزێکى جیاوازە لە وەرزەکانیترى، کاراکتەر و بەسەرهاتەکانیان خاڵی سەرەتا وکۆتاییان هەیە. وەرزی یەکەمی دراماکە باسی کەیسە بەناوبانگەکەی یاریزانی بەیسبۆڵ ئۆجەی سیپمسن دەکات ، کە بە تاوانی کوشتی هاوسەرەکەی تاوانبار کرابوو دوای ئەوەی هاوسەرەکەی ناپاکی لێکردبوو و زۆربەی ئەمەریکایەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبوو بە دادگاییکردنەکەی. هەندێک دەڵێن ئۆجەی بێتاوان بووە و هەندێک دەڵێن ئۆجەی هاوسەرەکەی کوشتووە چونکە نەیتوانیوە لە ناپاکی ھاوسەرەکەى خۆشبیت؟ بەڵام دواتر بەهۆی ئەوەی کە باشترین پارێزەرکانی ئەمەریکای گرتبوو توانی ئازاد بێت، پێدەچێت وەرزی یەکەمی زنجیرەکە ئەم ڕووداوە شی بکاتەوە.

کاراکتەرەکان[دەستکاری]

  • کوبا گودینگ جونیۆر لە ڕۆڵی ئۆجەی سیمپسن، یاریزانی پێشووی بەیسبۆڵ ، کە بەتاوانی کوشتنی خێزانەکەی دادگایی دەکرێت.
  • جۆن تراڤۆڵتا لە ڕۆڵی ڕۆبێرت شاپیرۆ، باشترین پارێزەری سەردەم.
  • سارا پاوڵسن لە ڕۆڵی ماریا کلارک، داواکاری گشتی دژ بە ئۆجەی سیمپسن.
  • دەیڤد شویمەر لە ڕۆڵی ڕۆبێرت کارداشیان، یەکێک لە پارێزەرەکانی ئۆجەی سیمپسن.

کاری دەرهێنانی زنجیرەکە[دەستکاری]

دەرهێنانی زنجیرەکە لە مانگی مایۆی ٢٠١٥ دەستی پێکردووە لەشاری لۆس ئەنجلسدا، لە دەرهێنانی رایین مورفییە. وا بریارە لە وەرزی پاییزی ساڵی ٢٠١٥ پەخشى یەکەمی لە کەنالی FX بەخش بکرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]