چوار پێشەواکەی سوننە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەشێکە لە زنجیرەیەک

ئیسلامی سوننە


بیروباوەڕ

پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ
پێشینەکان · فەرموودەی پێغەمبەر

خەلیفەکانی ڕاشدین

ئەبووبەکری سدیق
عومەری کوڕی خەتاب
عوسمانی کوڕی عەفان
عەلی کوڕی ئەبووتالیب

چوار پێشەواکە

ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئەبووحەنیفە
مالیکی کوڕی ئەنەس
محەمەد شافعی

سەرمەزهەبەکان

حەنبەلیحەنەفیشافعیمالیکیزاهیری

کتێبە سەحیحەکان

سەحیحی بوخاری
سەحیحی موسلیم
سونەنی نەسائی
سونەنی ئەبوداوود
سونەنی ترمزی
سونەنی دارمی
سونەنی ئیبن ماجە
مۆتەی مالیک

چوار پێشەواکەی سوننە ئەو زانا ئایینیانەن کە هەموو موسڵمانانی سوننە ڕێکەوتن لە سەر پیشەوایەتییان بە هەموو ئاڕاستەکانیانەوە، و ئەو پێشەوایانە ڕێکەوتوون لە سەر ئوسوڵەکانی فیقهـ، و جیاواز بوون لە هەندێک لە لقەکاندا، و ئەو لقانەی تێایدا جیاواز بوون چوار مەزهەبە زانستییەکەی سوننەیان پێکهێناوە (حەنەفی، مالیکی، شافعی، حەنبەلی) و ئەو چوار پێشەوایە بە پێی ڕیزبەندی دەرکەوتنیان ئەمانەی خوارەوەن؛

  • ئەبووحەنیفە نوعمان
  • مالیکی کوری ئەنەس
  • محەمەد شافعی
  • ئەحمەد کوڕی حەنبەل

ئیمام ئەبووحەنیفە[دەستکاری]

ناوی نوعمان کوڕی سابتە، ناسراوە ئەبووحەنیفە، بە نەژاد فارسییە، لە کووفە لە دایکبووە ساڵی ٦٩٩ز بەرامبەر ٨٠ی کۆچیی لەوێ پەروەردە بوو و کۆچی دوایی کردووە لە بەغدا ساڵی ٧٦٧ز بەرامبەر ١٥٠ک، هەندێک لە مێژوونوسان بە یەکێک لە شوێنکەوتووانی دادەنێن لە هەمان کاتدا هەندێکی تریان بە شوێنکەوتووی شوێنکەوتووەکان دادیدەنێن.

لە بازرگانی قوماشدا ئیش کردووە و بە بەخشندەیی و دەستپاکی و ڕاستگۆیی ناسراوە بووە، ناودارتریین فێرخوازەکانی ئەبوویوسف و محەمەد حەسەن شەیبانی بوون.

ئیمام مالیک[دەستکاری]

مالیکی کوری ئەنەس کوڕی ئەبو عامر ئەسبەحی، لە مەدینە لە دایکبووە لە ساڵی ٧١١ز بەرامبەر ٩٦ک، و کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٧٩٥ز بەرامبەر ١٧٩ک، بە درێژایی ژیانی لە مەدینە ژیاوە و کتێبێکی ناوداری هەیە لە فەرموودەدا بە ناوی (الموطأ).

لە ناسراوترین فێرخوازەکانی؛ ئیمام شافعی و ئەبوعەبدول ڕەحمان کوری قاسم و ئەبو محمەد عەبوڵڵا کوڕی وەهەب بوون.

ئیمامی شافعی[دەستکاری]

محەمەد کوڕی ئیدریس شافعییە، لە دایکبووە لە غەززە ساڵ ٧٦٧ز بەرامبەر ١٥٠ک و کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٨٢٠ز بەرامبەر ٢٠٤ک، لای ئیمام مالیک خوێندوییەتی لە مەدینە و لەگەڵ ئەوەی پێشەوا بووە لە زمانی عەرەبیدا پێشەوا بووە لە فیقهـ و ئوسوڵدا، و لەگەنجیدا لە پێناوی بە دەستهێنانی زانستدا ڕۆیشتووە بۆ مەککە پاشان بۆ مەدینە و پاشان بۆ یەمەن و بەغدا و پاشان بۆ میسر کە لەوێ بنەمای مەزهەبە نوێکەی دانا.

لە ناودارترین فێرخوازەکانی، یووسف کوری یەحیا بوەیتی و ئیسماعیل کوڕی یەحیا بوون.

ئیمام ئەحمەد[دەستکاری]

ئەحمەد کوری حەنبەل کوڕی هیلال کوڕی ئەسەد شیبانییە، لە دایکبووە ساڵی ٧٨٠ز بەرامبەر ١٦٤ک لە بەغدا و هەر لەوێ کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی ٨٥٥ز بەرامبەر ٢٤١ک، فێرخوازی ئیمام شاافعی بووە، پیشەوا بووە لە فەرموودە و فیقهدا و لە کتێبەکەیدا (موسنەد) هەزاران فەرموودەی کۆردۆتەوە.

لە فێرخوازەکانی ئیبن ساڵحی کوڕە گەورەکەی بوو لەگەڵ عەبدوڵڵای کوڕی و هەروەها عەبدول مەلیک کوری عەبدول حەمید مەیمونی.

بابەتە پەیوەندیدارییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • وێکی عەرەبی