چاودێریی ساخیی پێکھاتە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

چاودێریی ساخیی پێکهاته(به ئینگلیزی Structural Health Monitoring) بەشێکه له ئەندازیاریی پێکھاتەیی، سەبارەت به چاودێری ساخی و پێزانینی نوقسانیەکانی پێکهاتە. چاودێری ساخی پێکهاته زۆرتر به سەر تاقیکاریەوه وەستاوه و زیاترین پەیوەندی لەگەڵ ئەندازیاریی کارەبا و ئەندازیاریی پێکهاتەیی و ئەندازیاریی بوومەلەرزە و ئاماردا هەیه. له چاودێری ساخی پێکهاته دا کۆمەڵێک هەسکەر (sensor) له چەن جێگەی پێکهاته دا دادەمەزرێ تا ڕەفتاری پێکهاته بناسن و بەم جۆرە هەموو جۆر ناسازیەک وەکوو قڵیش له پێکهاتەکەدا به یارمیەتی کومپیووتەر پێ‌بزانن. ئەو دراوه‌ی که لەم کاره به دەست دێت به زانستی ئامار شی دەکرێتەوه تا بۆ پێکهاتەی هاوجۆر کەڵکی وەرلێ بگیرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • Wenzel, H. (2009), Health monitoring of bridges, 1st Ed, John Wiley and Sons, Ltd, New York.