ئەنفلوەنزای بەراز

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە پەرکەمی بەرازەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
وێنەی ڤایرۆسی H1N1
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (فۆرد) لەکاتی خۆکوتان دژی ڤایرۆسەکە

وه‌ک مرۆڤ، به‌رازیش تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزا ده‌بێت، به‌ڵام ڤایرۆسی ئه‌نفه‌له‌وه‌نزای به‌راز هه‌مان ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای مرۆڤ نیه‌. ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی توشی مرۆڤ نابێت، وه‌ باری ده‌گمه‌نی مرۆڤ که‌ له‌ ڕابردوو ڕوویدابوو ته‌نها له‌ تووشی ئه‌و که‌سانه‌ ببوو که‌ ڕاسته‌وخۆ تێکه‌ڵاویان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ به‌راز. به‌ڵام ئه‌م ئه‌نفله‌وه‌نزا به‌رازه‌ی ئێستا بڵاوبوویته‌وه‌ جیاوزه، به‌ هۆی ڤایرۆسێکی نوێی ئه‌نفه‌له‌وه‌نزای به‌رازه‌وه‌ دروست بووه‌ که‌ ده‌توانێت بڵاوببێته‌وه‌ له‌ که‌ سێک بۆ که‌سێی تر "له‌ نێوان مرۆڤاندا"، هه‌روه‌ها ده‌کرێت تووشی ئه‌و که‌سانه‌ ببێت که‌ هیچ تێكه‌ڵاویه‌کیان "په‌یوه‌ندیه‌کیان" نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ به‌راز.

نیشانه‌کان[دەستکاری]

نیشانه‌کانی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز وه‌ک نیشانه‌کانی ئه‌نفله‌وه‌نزای مرۆڤ وایه‌ که‌ بریتین له‌، تا، کۆخه‌، ئازاری گه‌روو، ژن له‌ هه‌موو له‌ش، ژانه‌ سه‌ر، له‌رزین، بێ تاقه‌تی. هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ی که‌ تووشی بوینه‌ ده‌ڵێت تووشی سك چوون و ڕشانه‌وه‌ش بووینه‌. ئه‌م نیشانه‌نه‌ له‌ زۆر باری "نه‌خۆشی" تر به‌دیده‌کرێن، ئه‌مه‌ش مانایی ئه‌وه‌یه‌ که‌ پزیشک ناتوانێت ته‌نها به‌ هۆی نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه‌که‌وه‌ ده‌ستنیشانی بکات، به‌ڵکو پێویستی به‌ پشکنینی تاقیگه‌یی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بکرێته‌وه‌ که‌ نه‌خۆشیه‌که‌ ئه‌نفله‌وه‌نزایی به‌رازه‌ یاخود نه‌خۆشیه‌که‌ی تره‌.

نیشانه‌ی‌ به‌رچاو له‌ ئاژه‌ڵی به‌راز[دەستکاری]

تا، سستی‌، پژمه‌، كۆكه‌، كه‌م خواردن، توندی‌ هه‌ناسه‌، هه‌ندێجار له‌بارچوونی‌ كۆرپه‌له‌و كه‌مبوونی‌ كێش.

نیشانه‌ی‌ به‌رچاو له‌ مرۆڤ[دەستکاری]

ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز به‌سێ جۆر نیشانه‌كانی‌ ده‌رده‌كه‌وێت: شێوه‌یه‌كی‌ بێنیشانه‌، هه‌ندێك نیشانه‌ی‌ سووك و نیشانه‌ی‌ توند و ئه‌گه‌ری‌ مردن به‌هۆی‌ هه‌وكردنی‌ سییه‌كان. به‌گشتی‌ نیشانه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌بن بریتییه‌ له‌مانه‌: كۆكه‌، تا، پژمه‌، سه‌رئێشه‌، هه‌وكردنی‌ قورگ، له‌رزه‌، هاتنه‌خواره‌وه‌ی‌ لیك له‌لووت، ئێشی‌ ماسولكه‌ی‌ له‌ش و دڵتێكچوون و ئازاری‌ گه‌ده‌و ئه‌گه‌ری‌ سكچوون.[١]

بڵاوبوونەوە[دەستکاری]

ئه‌م ئه‌نفله‌وه‌نزا به‌رازه‌ نوێیه‌ی که‌ ئێستا بڵاوبوویته‌وه‌، وه‌ک ئه‌نفله‌وه‌نزای مرۆڤ بڵاوده‌بێته‌وه‌، واته‌ ده‌کرێت ڕاسته‌وخۆ تووشی ببیت له‌ڕێگای که‌سێکه‌وه‌ که‌ نه‌خۆشیه‌که‌ی هه‌یه‌، یاخود به‌ ده‌ست لێدان له‌ ته‌نێك که‌ که‌سی نه‌خۆشی ده‌ستی لێداوه‌، پاشان ده‌ست له‌ ده‌م و چاو و لووتت بده‌یت. بۆیه‌ پێویسته‌ شووشتنی ده‌سته‌کانت بکه‌یت به‌ خوو، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر تۆ نه‌خۆشیش نه‌بوویت. که‌سی تووشبوو ده‌توانێت نه‌خۆشیه‌که‌ بڵاوبکاته‌وه‌ ڕۆژێک پێش ئه‌وه‌ی نیشانه‌کانی لێبه‌ده‌ربکه‌وێت، هه‌روه‌ها 7 ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆش که‌وت "به‌ گوێره‌ی سی دی سی – ناوه‌ندی کۆنتڕۆڵ کردن و قه‌ده‌غه‌کردنی نه‌خۆشی". ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌رازه‌ ده‌کرێت به‌ ڕێگای هه‌واوه‌ بگوازرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر که‌سی نه‌خۆش له‌ کاتی پژمین یاخود کۆخین ده‌می و لووتی خۆی دانه‌پۆشێت.

گواستنەوەی نەخۆشی[دەستکاری]

گواستنەوە لەنێوان بەرازدا لەئاژەڵی نەخۆش بۆساغ ڕاستەوخۆ بەھەناسە یان بەچاو دەگوێزرێتەوە ئەمیش زۆر خێرا ڕوودەدات، بەڵام گواستنەوە بۆ مرۆڤ زیاتر ئەو مرۆڤانە تووشدەبن کەبەزۆری مامەڵە لەگەڵ بەرازدا دەکەن و ئەمە لەساڵی ٢٠٠٤ یشدا ڕوویداوە. ھەروەھا تێکەڵبوون لەگەڵ ئەنفلۆنزای باڵندەH٥N١ لەناو بەرازاد ڕوودەدات و لەمرۆڤەوە بۆمرۆڤیش لەڕێگەی ھەناسەو پژمینەوە دەگوێزرێتەوە.[٢]

پەتایی و بڵاوبوونەوە[دەستکاری]

ئەم پەتایە زیاتر لەوەرزی سەرمادا بڵاودەبێتەوەو لەناو بەرازدا لەشوێنە گەرمەکاندا ھەموو کاتێک ئەگەری بڵاوبوونەوەی ھەیە ھەروەھا بەھۆی ھەناسەوە زۆربەخێرایی بڵاودەبێتەوە، بەڵام ڕێژەی مردن ١-٤% تێپەڕناکات و ٢١/٤/٢٠٠٩ بەفەرمی WHO،CDC ڕایانگەیاند کە جۆرێکی تازە لەنەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز H١N١ ھەیە. پاشان یەکەم حاڵەتی مردن تۆمارکرا لەژنێکدا کە نیشانەی ھەناسەیی ھەبوو، زاناکان وای بۆدەچن ئەگەری بڵاوبوونەوەی ھەیە لەنیوەی باشووری سەر زەوی وەکو نیوزیلانداو ئوستورالیا.[٣]

دەستنیشان کردن و چارەسەرکردن[دەستکاری]

دەستنیشانکردن[دەستکاری]

پێویستە ئەم خاڵانە پێکەوە ڕەچاو بکرێن: نیشانە بەرچاوەکان، جیاکردنەوەی ڤایرۆس Isolation، HI و پشکنینی PCR,RT-PCR ڕێکخراوی CDC کەتایبەتە بەدەستنیشانکردنی SFV.[٤]

چارەسەرکردن[دەستکاری]

نەخۆشییەکە لەبەرازاد چارەسەری نییە، بەڵام پێدانی دەرمانی دژی بەکتریا پێویستە بۆبەرەنگابوونەوەی تووشبوون بەبەکتریا. بەڵام چارەسەرکردن لەمرۆڤدا واپێویست دەکات زوو دەستپێبکات لەماوەی دوورۆژ لەسەرھەڵدانی نیشانەکان و چارەسەرکردنیش بەمشێوەیە دەبێت: پێدانی ئەنتی ڤایرۆس Tmiflu(Oseltamivir)، پێدانی شلەمەنی لەکاتی سکچووندا، ڕێکخستنی پلەی گەرماو دەرمانی دژی ئازار.[٥]

چۆنیەتی چارەسەرکردن[دەستکاری]

ئه‌م ڤایرۆسه‌ نوێیه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز هه‌ستیاره‌ بۆ ده‌رمانی دژه‌ڤایرۆسی " Tamiflu، Relenza". "سی دی سی – ناوه‌ندی کۆنتڕۆڵ کردن و قه‌ده‌غه‌کردنی نه‌خۆشی" به‌ باش ده‌زانێت ئه‌م ده‌رمانه‌نه‌ به‌کاربهێندرێت بۆ قه‌ده‌غه‌کردن و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌که‌. ده‌رمانه‌کان زۆر کاریگه‌رن ئه‌گه‌ر وه‌ربگیرێن له‌ ٤٨ کاتژمێری یه‌که‌می سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه‌که‌، به‌ڵام هه‌موو که‌سێک پێویستی به‌م ده‌رمانانه‌ نیه‌، زۆرێک له‌و که‌سانه‌ی که‌ سه‌ره‌تا تووشی نه‌خۆشیه‌که‌ بوون له‌ ئه‌مریکا چاک بوونه‌وه‌ به‌بێ وه‌رگرتنی ده‌رمان.

کۆنترۆڵ و خۆپاراستن[دەستکاری]

کۆنترۆڵی ئەنفلۆنزای بەراز سێ بەش لەخۆدەگرێت: کۆنترۆڵی لە بەرازدا، کۆنترۆڵی گواستنەوەی بۆمرۆڤ لەبەرازەوە و نەھێشتنی گواستنەوەی لەنێو مرۆڤدا. ھەرچی کۆنترۆڵی نەخۆشییەکەیە لەبەرازدا ئەوا چەند لایەنێک دەگرێتەوە وەک کارگێڕی ڕێکوپێک و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەکێڵگەو بەکارھێنانی دەرمانی پاکژکەر بەبەردەوامی و کوتان و پێدانی دژەزیندەکان بەرێژەی بەرگری. بۆ کۆنترۆڵی گواستنەوەشی لەبەرازەوە بۆمرۆڤ پێویستە ڕەچاوی ئەوەبکرێت کە مرۆڤەکان جگەرە نەکێشن لای کێڵگەی بەرازەکان و بەکارھێنانی ماسکی تایبەت.[٦]

کۆنترۆڵی گواستنەوە لەمرۆڤ بۆ مرۆڤ[دەستکاری]

لەیەکەم پێنج ڕۆژیدا نەخۆشیەکە زۆر درمییە و کۆنترۆڵیش بەم خاڵانەی لای خوارەوە پێویستە: شۆردنی بەردەوامی دەست بەسابوون و ماددە کھولییەکان، بەکارھێنانی ماسکی تایبەت، لەکاتی ھەستکردن بەنیشانەکان بەپەلە پشکنینی بۆئەنجامبدرێت، خواردنی ڤیتامینC، بەکارھێنانی جێرمیکس لەکاتی سەیراندا، دوورکەوتنەوە لەقەرەباڵغی، دورکەوتنەوە لەمرۆڤی نەخۆش، کەمکردنەوەی ھاتنەژوورەوەی ھەوا، خۆراکی باش، خەوتنی ڕێکوپێک، وەرزش بەشێوەیەکی ڕێکوپێک، لەکاتی پژمین یان کۆکە پێویستە دەم و چاومان داپۆشین و کەمکردنەوەی گەشتەکان بەتایبەتی شوێنە گومان لێکراوەکان.[٧]

ئایا ئه‌نفله‌وه‌نزه‌ی به‌راز بارێکی چه‌نده‌ سه‌خته‌؟[دەستکاری]

سه‌ختی باره‌کان له‌ به‌ربڵاوی ئێستا زۆر جیاوزه‌. بۆ نموونه‌ له‌ مه‌کسیک، هه‌ندێک که‌س مردوون و هه‌ندێکی تر زۆر به‌سه‌ختی نه‌خۆشیه‌کایان گرتووه‌، به‌ڵام له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باره‌کان سه‌خت نه‌بووینه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ده‌کرێت بگۆڕێت. ڤایرۆسه‌که‌ ده‌توانێت خۆت بگۆڕێت، یان ترساناکتر یان بێ مه‌ترسی ده‌بێت. زانایان زۆر به‌ وردی به‌دوای ڤایرۆسکه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌ کام ڤایرۆسی نه‌خۆشیه‌که‌ کام ڕێگا ده‌گرێت.

مێژووی بڵاوبوونەوەی یەکەمینجار[دەستکاری]

نه‌خێر. له‌ ساڵی ١٩٧٦ له‌ سه‌ربازگه‌یه‌کی ئه‌مریکی فۆڕت دیکس ئێن جه‌ی له‌ نێو سه‌ربازان بڵاو بۆوه‌، مانگێکی خایه‌ند، به‌ڵام دوایی نه‌ما! ٢٤٠ که‌س تووش بوو، یه‌ک که‌س مرد،ئه‌و ڤایرۆسه‌ی که‌ له‌ فۆڕت دیکس بڵاوبۆوه‌ نه‌ژادی ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن بوو، هه‌مان ئه‌و نه‌ژاده‌ ڤایرۆسه‌ بووه‌ که‌ بووه‌ هۆی کاره‌ساتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزا له‌ ساڵی ١٩١٨-١٩١٩ که‌ بووه‌ هۆی مردنی ده‌یان ملیۆن که‌س.


سەرچاوە[دەستکاری]

پەراوێز[دەستکاری]