پەرچوو

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پەرچوو یان دەرئاسا (بەئینگلیزی: Miracle، بەعەرەبی: مُعجِزة)، بریتییە لە هەر ڕووداوێکی ناچاوەڕوانکراو کە بەهۆی دەستێوەردانێکی خوداییەوە ڕوو دەدات. هەندێک جاری کەسێکی پیرۆز یان پێشەوایەکی ئایینی دەیکات، کە دووبارە دەستێوەردانێکی خودایی لەپشتە. باوەڕ وایە کە پەرچوو بریتییە لە تێکچوون لەیاساکانی سرووشتدا. هەندێکیش وا پێشنیار دەکەن کە خودا مامەڵە لەگەڵ یاساکانی سرووشتدا دەکات بۆ ڕوودانی ئەوەی کە خەڵک پێی دەڵێت پەرچوو. لاهووتییەکان دەڵێن لەگەڵ گرنگیپێدانی خودایدا، خودا بەسیستەم کاردەکات لەڕێگەی یاساکانی سرووشتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئازادی ڕەهای هەیە لەوەی کە بەپێچەوانەی یاساکانی سرووشتەوە کار بکات ئەگەر ویستی ئەوە بکات.