پێ تەختی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێ تەختی

پێ تەختی جۆرێک نەخۆشییە کە لەودا بەری پێ کۆم نییە و تەختە.

کەوانەی ژێر پێ زەختی ئەو ھێزانە کەم دەکاتەوە کە زەوی دەیخاتە سەر لەش و ناھێڵێ ئەو ھێزانە لەشی مرۆڤ ئازار بدەن، بەڵام لە کەسانی پێ تەختدا ئەم ھێزانە بەھۆی نەبوونی کەوانەی ژێر پێ، دەبنە ھۆی سەرھەڵدانی زنجیرە ئازارێک لە جومگەکانی لەش بەتایبەت بڕبڕاگەدا.

تەختی بەری پێ زۆرتر زکماکییە و بە جومگەی شلیش دەناسرێت. شل بوونی جومگەی بەری پێ دەبێتە ھۆی لاچوونی کەوانەی ژێر پێ (کاتێک نەخۆش بەسەر پێوە دەوەستێت)؛ ھەروەھا کەموکووڕی لە پێکھاتنی یەک یا دوو ئێسک لە مەچەکی پێ و بەری پێ، یا پێکەوەنووسانی زکماکی ئێسکەکان لە فەوتانی کەوانەی پێدا کاریگەرە.

نیشانەکان[دەستکاری]

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتییە لە: ڕواڵەتی تەختی یەک یا ھەردوو پێ، وەرچەرخاوی پێڵاو بۆ ناوەوە، ئێش لە ئەندامەکانی پێ، ئێشی مەچەکی پێ، ماسین و ھەوکردنی دیوی ناوەوەی مەچەک.

ئەگەر لە دواوە سەیری پێی تەخت بکەن، پاژنەی پێ بە وەرچەرخاوی دەبینن.

بەری پێی تەخت لە درێژایی تەمەندا دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی دڕکەپاژنە، ئێشی ئەژنۆ، کەمەر ئێشە و ژانە سەر.

پێ تەختی بە دوو شێوەی پێکھاتەیی (Stractural) و کارکردی (Functional) ڕوودەدات.

لێکەوتەکان[دەستکاری]

تەختی بەری پێ دەتوانێ لێکەوتەی زۆری بە دواوەوە بێت: سەرھەڵدانی ھەو لە بەندۆکەکانی ژێر پێ، ھەوکردنی ڕەفیسکەی ئاشیڵ و ڕەفیسکەی ماسوولکەی پشت بەلەک، شکان، قەڵشان و پێست ھەڵخستنی ژێرپێ، ھەروەھا چۆن تەخت بوونی ژێر پێ دەتوانێ لەسەر ئێسکەکانی دیکەی لەش کاریگەر بێ دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی ئێش لە مەچەکەکانی پێ، ئەژنۆکان و سمت.

ھۆکارەکانی تر[دەستکاری]

  • زۆر لەسەر یەک پێ وەستان
  • قەڵەوی
  • ئازار و زەربەی سەر مەچەک و بەری پێ
  • ھەو کردنی جومگە و ڕوماتیسم
  • نەخۆشی شەکرە

سەرچاوھ[دەستکاری]

[١]

پۆلێنکردن
بەستەرە دەرەکییەکان