پێغەمبەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پێغه‌مبه‌رەوە ڕەوانە کراوە)

پێغەمبەر یان پەیامبەر لە زمانی کوردیدا، بەکەسێک دەوترێت کە ھەڵگری پەیامێکی خوایی بێت، دەتوانین نێردراوی خوا، پەیامبەری خوا وەکو ھاواتای ئەم نازناوە بەکاربھێنین. لەئایینەکانیشدا ئەرکی پێغەمبەر گەیاندنی ئەو پەیامەیە کە خوا لە ڕێگەی سرووشەوە پێیدەگەیەنێت.[١] ئایینە جیاجیاکان تێڕوانینی جیایان ھەیە لەسەر پێغەمبەر و کاری گەیاندنی پەیامەکەی.

پێغەمبەر لە ئایینەکاندا[دەستکاری]

ئایینی ئیسلام[دەستکاری]

لە ئایینی ئیسلامدا پێغەمبەرانی خوا ھەموویان مرۆڤ بوون و خوا لە ناو گەلەکانی خۆیاندا ھەڵیبژاردوون و کردوونییە پێغەمبەر، ھیچیان لە فریشتە نەبوون، بەڵکو ھەموویان لە مرۆڤ بوون وەک لە قورئاندا ھاتووە:(بڵێ من تەنھا مرۆڤێکم لە ئێوەو ئەوەیە کە سرووشم بۆ ھاتووە).[٢] واتە: بەوەی کە من نیگام بۆ ھاتووە و بوومە پێغەمبەر لە مرۆڤایەتی خۆم نەکەوتووم، بەڵکو کەسێکیم وەک ئێوە و لە خۆتانم.[١][٣]

ئایینی جوولەکە[دەستکاری]

لە ئایینی جوولەکەدا پێغەمبەر کەسێکی ھەڵبژێردراوی خوایە، کە نوێنەرایەتی خوا دەکات و قسەکانی ئەو دەڵێتەوە[٤]، تەنانەت بە کەسی قسەکەر ناوی دەبەن..

ئایینی خاچ پەرستی[دەستکاری]

لای خاچ پەرستەکانیش ھاواتایە، پێغەمبەر کەسێکە کە پەیامێکی خوایی بۆ ھاتبێت و بیگەیەنێت بە خەڵکی.[٥] ئەو پەیامە بە پەیامێکی پیرۆز ناودەبەن و کەسەکەش کە بە پێغەمبەر ناودەبرێت کەسێکی پیرۆزە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا پێغەمبەران کەسانێکی ئاسایین و لە مرۆڤن - دەنگی ئیسلام ٧ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ قورئان - سورەتی الکھف ئایەتی ١١٠ ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ قورئان - سورەتی الاسراء ئایەتی ٩٤ ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ p.1571, Alcalay. A more accepted translation of this Hebrew word is derived from an Akkadian word "nabu," meaning to call. The Hebrew "navi" has a passive sense and means "the one who has been called" (see HALOT, p.661)
  5. ^ وەک لە Samuel 9:9 باسکراوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. پێناسەی پێغەمبەر
  2. پێشەکییەک لەسەر پێغەمبەران