پێرڵ (وێب داڕشتن)

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە زمانی پرۆگرامکردنی پێرڵ نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە پێرڵ.

پێرڵ ، یەکێکە لەزمانە سەربەخۆکان لەنێو زمانەکانی وێب داڕشتن ، سەرچاوە کراوەیە و لەژێر مافی GNU General Public License ــدایە، و لە پرۆژە گەورە گشتی و تایبەتییەکاندا بەکاردێت ، زمانێکی ئاست بەرزی بزۆکە ، لەلایەن Larry Wall ــەوە ھاتە کایەوە، لەساڵی ١٩٧٨، ھەروەھا پێرڵ کورتکراوەی ئەم ڕستەیە:Practical Extracting and Reporting Language؛ پێرڵ تەواو بەستراوە بە CGI.

لەڕاستیدا پێرڵ بۆ کۆنترۆڵ کردنی دەقەکان پێک ھات، بەڵام دواتر بەھێز کرا تا رادەیەک کە بەڕێوەبەرایەتی و ڕێکخستنی پێ بکرێت، پاشان بۆ ئەو ئاستەی کە ماڵپەرێکی گەشە پێبدرێت لە رێیەوە . ناسراوە بە (ئاسانی بەکارھێنان، بەکاریگەر و بەتینە، ھەروەھا Complete ــیشە).

پێرڵ زۆر لە تایبەتمەندییەکانی زمانەکانی تری وەک (C، awk، sed، sh). بنکەی دراوەی پێرڵ دەکرێت یەکێک بێت لەمانە و بگرە ھی تریش(Oracle، Sybase، Postgres، MySQL). پێرڵ کاردەکات لەگەڵ HTML ، XML و ھەمووزمانە Mark-up ـەکانی تر . پێرڵ پاڵپشتی یونیکۆد (Unicode) دەکات .

مێژوو[دەستکاری]

Larry Wall لەساڵی ١٩٨٧ دەستیکرد بە کارکردن لەسەر پێرڵ لەکاتێکدا کە وەک پرۆگرامنووس کاریدەکرد لە یونیسیس، وەشانی ١.٠ ـی وەشان بۆ comp.sources.misc، و زمانەکە لەم ساڵانەی کۆتاییدا بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو بڵاودەبوەوە و گەشەی دەسەند، پێرڵ ٢ (وەشانی ٢) کە لەساڵی ١٩٨٨ دەرچوو، لەسەر باشترین بزوێنەری ئاسان دەربڕین بەرچاوکەوت. پیرڵ ٣ کەلەساڵی ١٩٨٩ دەرچوو، پاڵپشتیکردن بۆ زانیارییە دوییەکان (Binary Data) ــی بۆ زۆرکرا. لەساڵی ١٩٩١، پرۆگرامکردنی پێرڵ (کەلەلای زۆرێک لە پرۆگرامکەران بە (پەڕتووکی وشتر) ناسراوە) بڵاوبوەوە و وەک زمانی ئیشارەتکردنی لێھات بۆ پێرڵ. لەھەمان ئەو کاتەدا، کە وەشانی ٤ ی پێرڵ وەشێندرا، گۆرانکاری گەورە لەزمانەکەدا نەکرابوو و بەومەبەستە دەرنەچوو، بەڵکو بۆ ئەوە بوو کە وەشانەکە بناسێنن کە لە پەڕتووکەکەدا ھاتبوو.

پێرڵ ٤، خولێکی زۆری کرد تا جێگیر بوو بەھۆی زۆر چاککردنەوە، تا گەیشتە وەشانی ٤.٠٣٦ لەساڵی ١٩٩٣، لەو شوێنەدا و لەوخاڵەدا لاری دەستی لە پێرڵ ٤ ھەڵگرت و دەستیکرد بە خۆئامادەکردن بۆ کارکردن لەسەر پێرڵ ٥. دیزاینی یەکەمی پێرڵ بەردەوام بوو لەساڵی ١٩٩٤. پێرڵ ٥ لە ١٧ ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤ وەشێندرا، چەندین تایبەتمەندێتی تر زۆرکرا بۆ زمانەکە، بە زۆرکردنی Objects، References و پێوەکراو و گۆڕاوەکان. لەھەمووی گرنگتر، مۆدول/پێوەکراو ـەکان کارێکی وایان رادەپەڕاند کە زمانەکە پێویستی بە وەرگێر نەبێت، ئەمەش وایکرد کە وەرگێر لەجێگیریدا بێـت، بەشێوەیەک کە پرۆگرامنووسان دەیانتوانی/دەتوانن تایبەتمەندی زۆرتر بدەنە زمانەکە.

تائێستاش (٢٠٠٩) پێرڵ ٥ بەچالاکییەکی پارێزراو کاردەکات، ھەندێک سیمای گرنگی زمانەکە بنیاتی نوێن، وەک پاڵپشتی کردنی یونیکۆد، بابەتەکان، پاڵپشتی کردن لە object-oriented programming، و چەندین زۆرکراوی تر کە لەگەڵ کاتدا زۆردەکرێن بۆی.

لەڕۆژی ١٨ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ دا، لە یادی ٢٠ ـەھەمین ساڵەی پێرڵ ١.٠ ــدا، پێرڵ ٥.١٠.٠ وەشێندرا. ئەم وەشانە نوێیەی کە وەشێندرا زۆرترین تایبەتمەندی لەخۆ گرتبوو، بەشێوەیەک کە نزیکی کردبۆوە لە پێرڵ ٦، یەکێک لەو تایبەتمەندێتییانە بریتیی بوو لە گۆڕین/سویتچ کردنی راپۆرت. پاشان لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ـدا، ٥.٨.٩ وەشێندرا.

ناوی پێرڵ[دەستکاری]

پێرڵ لەسەرەتاوە ناوی (Pearl) بوو کە بەواتای (مرواری دێت)، لەپاش (پەند لە مروارییەوە) کە لە (ئینجیلی ماثیۆ)وە ھاتووە.