پیتۆڵی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

دانایی یان پیتۆڵی یان حیکمەت (بەئینگلیزی: Wisdom) بەپێی فەلسەفە بریتییە لە بەکارھێنانی زانین بە باشترین شێوە. پیتۆڵی تێگەیشتن و ئاگاداربوونێکی قووڵ سەبارەت بە شتەکانە کە خۆی لە توانای دەستنیشانکردنی ئاکامەکان یان دەستبەکاربوون بۆ بەدیھێنانی چاکترین ئاکامەکان بە کەمترین کات و وزەوە، نیشان دەدا. پیتۆڵی توانای بەکاربردنی زانینە بە شێوەی کارتێکەر و کارا بۆ بەردەستخستنی ئەنجامگەلی دڵخواز.